سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا گۆشتی نەزر دروستە خاوەن نەزر لێی بخوات؟
ئایا گۆشتی نەزر دروستە خاوەن نەزر لێی بخوات؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 3674


ئایا گۆشتی نەزر دروستە خاوەن نەزر لێی بخوات؟

دیارە نەزر کردن خۆی لە خۆیدا کارێکی باش نیە، چونکە کارێکت لە سەر خۆت واجب کردوە کە خوای گەورە واجی نەکردوە لەسەر مرۆڤەکان، بەڵام هەر کەس بەهەر هۆیەکەوە نەزری کرد پێویستە لە سەری جێبەجێی بکات بەمەرجێ نەزرەکە دروست و شەرعی بێت، چونکە پێغەمبەری ئازیز(صلى الله عليه وسلم) ئەفەرمووێت:"من نذر أن يطيع الله فليطعه ومن نذر أن يعصي الله فلا يعصه"واتە: هەرکەس نەزری کرد لە گوێ ڕایەڵی خوادا با جێبەجێی بکات، وەهەرکەس نەزری کرد لە بێفەرمانی خوادا با جێبەجێی نەکات. ئیمامی بوخاری ئەیگێڕێتەوە. 
دیارە نەزریش بەوەیا ئەناسرێتەوە لە کارەکانی تر کە خاوەنەکەی ئەو نەزرە ئەبەستێتەوە بە بوون یان نەبوونی کارێکەوە، بۆ نمونە ئەڵێ: گەر چاک بمەوە لە نەخۆشی ئاژەلێک سەر ئەبرم. یاخود گەر منداڵەکەم سەرکەوتو بێت لە خوێندن فڵان کار ئەکەم بۆ خوا  یان هەر شتێکی لەم بابەتە.
دیارە نەزر کردن لای ئێمە زۆر کات بە سەربڕینی ئاژەڵ ئەکرێت، بۆیە زۆر جار خەڵکی ئەم پرسیارە ئەکات، کە ئایە دروستە ئەو کەسەی نەزری کردوە لە گۆشتەکەی بخوات؟
زانایان و شەرع زانان لەم بارەوە دوو بۆچونیان هەیە کە بە کورتی ئەیانخەیەن ڕوو.
#یەکەم: دروست نیە ئەوکەسەی نەزرەکەی کردوە لە گۆشتی ئاو ئاژەڵە بخوات کە کردویەتی بە نەزر.
ئەم بۆچونە مەزهەبی ئیمامی شافعی و زۆربەی مەزهەبی ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و ئەبوو داودی زاهیری و ئیمامی ئەوزاعیە. ئیمامی نەوەی لە(المجموع) دا دەربارەی نەزرو ئاژەڵی حاجی کە سەری ئەبڕن بە هۆی شکانی ئیحرامەوە، ئەفەرموێت: "أن مذهبنا أنه لا يجوز الاكل منهما سواء كان جبرانا أو منذورا وكذا قال الاوزاعي وداود الظاهري لا يجوز الاكل من الواجب".
وە ابن عابدین لە کتێبی( رد المحتار على در المختار شرح تنوير الأبصار) دا ئەفەرموێت:"وَإِنْ وَجَبَتْ بِهِ فَلَا يَأْكُلُ مِنْهَا شَيْئًا وَلَا يُطْعِمُ غَنِيًّا سَوَاءٌ كَانَ النَّاذِرُ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًا لِأَنَّ سَبِيلَهَا التَّصَدُّقُ وَلَيْسَ لِلْمُتَصَدِّقِ ذَلِكَ ، وَلَوْ أَكَلَ فَعَلَيْهِ قِيمَةُ مَا أَكَلَ ". واتە:  نابێ لێی بخوات گەر لێی خوارد ئەبێ هێندەی ئەوەی خواردویەتی پارە بداتە هەژاران.
#دووەم:  دروستە لێی بخوات هەرچەندی پێ خۆش بێت. 
ئەم بۆچونەش مەزهەبی ئیمامی مالیک و هەندێک لە شوێنکەوتوانی مەزهەبی ئیمامی ئەحمەدو ئیمامی کاسانیە لە مەزهەبی ئەبوو حەنیفە. 
لە کتێبی(الموسوعة الفقهية الكويتية)دا هاتوە:" اتفق الفقهاء على أنه يستحب للمضحي أن يأكل من أضحيته". پێیان وایە ئەم سەربڕینەش وەک قوربانی وایە. 
بەڵگەشیان ئەم ئایەت فەرمودەیە کە ئەفەرموێ:{ فإذا وجبت جنوبها فكلوا منها وأطعموا القانع والمعتر) الحج: 36.واتە: جا کاتێک ئاژەڵەکان سەربڕان و گیانیان تێدا نەمان و پارچە پارچە کران، لێیان بخۆن وبەشی هەژارانێک کە داوا دەکەن و هەژارانێک کە داوا ناکەن بدەن. 
ئەم ئایەتە پیرۆز بەڵێ باسی سەربڕاوی فیدیەی حەج دەکات، بەڵام لەگەڵ سەربڕاوی قوربانی هەمان حوکمایان هەیە. 
 یان فەرمودەکەی پێغەمبەرە(صلى الله عليه وسلم) کە ئەفەرموێت:"إذا ضحى أحدكم فليأكل من أضحيته ويطعم منها غيره". 
واتە: کەسێک لە ئێوە گەر قوربانی کرد با لێی بخوات و بەشی خەلکیشی لێ بدات. ئیمامی ئەحمەد ئەیگێڕێتەوە. 
پێیان وایە قوربانی کردن و نەزر کردن هەردوکی هەر یەکن و بە گشتی ڕێگەی پێدراوە لێیان بخورێت تەنها ئەوەیان جیاوازە قوربانی سوننەتە و ئەمیان خاوەنەکەی واجب و پێویستی کردوە لەسەر خۆی، لە پاش ئەوەی سوننەت بوە.

پوختەی قسە:
ئەوەی بۆمان ڕوون بویەوە زانایان بوون بە دوو بەشەوە هەندێکیان فەرمویان بۆت هەیە لە گۆشتی نەزرەکەت بخۆیت، بەشێکی تر بە پێچەوانەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی ئاماژە پێکردنە ئەو زانایانەی ئەفەرموون نابێ لێی بخۆی هیچ بەڵگەیەک نە لە قورئان و نە لە سوننەت بەدەستیانەوە نیە کە بەڕوونی باسی نادروستی خواردنی گۆشتی نەزر بکات لەسەر خاوەن نەزرەکە، بۆیە من پێم وایە مادام بەڵگەی سەریح و سەحیح نەبێت هیچ کێشەی نیە لە خواردنی هەر بەشێکی ئەو ئاژەڵەی کە نەزری کردوە سەری بڕێ. 

✍️شاخوان سيامنصورى



  ژمارەی بینین 747

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram