به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر نازدار (صلی الله علیه وسلم) هه‌م له‌سه‌ر ئال و یاران. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان : له بنه‌ڕه‌تدا ئیسلام وه‌ک ته‌نها به‌رنامه‌یه‌کی خوایی بێ هه‌ڵه هه‌رگیز نه‌هاتووه بۆ خوێن ڕشتن و شه‌ڕانگێزی له‌نێوان به‌نده‌کانی خوا! بگره ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی شه‌رهه‌ڵگیرساندی کردووه له نێوان بێزمانانیش(حیوانات) هه‌ر بۆیه شه‌ڕه که‌ڵه‌شیر و شه‌ره سه‌گ و هه‌موو ئه‌م شتانه‌شی یاساغ کردووه. ئیسلام به هیچ جۆرێک سته‌م له‌که‌س قه‌بووڵ ناکات، موسوڵمان بیکات یان نا موسوڵمان! به‌ناوی ئیسلامه‌وه بێ یان هه‌ر ڕێگه‌یه‌کی تر. به‌ڵام به‌ڕێز: لێره‌دا شتێک هه‌یه ئه‌وێش خۆزگه هه‌موو که‌سێ به ویژدانه‌وه قسه بکات، زوڵم له هه‌ر کوێ بوو یان له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێکه‌وه بوو بڵێ ئه‌وه زوڵمه. ئه‌وه‌ی موسوڵمانان ده‌یکه‌ن ده‌توانم بڵێم زۆرێکی کاردانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زۆڵمه زۆرانه‌یه که ئه‌مرؤ له‌به‌رامبه‌رییان ده‌كرێ! هه‌رچی موقه‌دده‌ساتی ئیسلام هه‌یه ئه‌تک کراوه! قورئانی پیرۆز خراوه‌ته ئاوده‌ست! میزی پیاکراوه! سووتێنراوه! له خاچدراوه! پاشان مزگه‌وت پیس کراوه! سووتێنراوه! به پۆستاڵی صه‌لیبییه‌وه چونه‌ته سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وت! ئینجا بابێته سه‌ر باسی شه‌ره‌فی موسوڵمان، رۆژانه له چه‌نده‌ها شوێنی ئه‌م دونیایه‌دا به سه‌دان وهه‌زاران ئافره‌تی موسوڵمان ئه‌تک ده‌کرێن. پێغه‌مبه‌ر ئه‌یوب سه‌بری گرت له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ی چه‌ندین ساڵ، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که‌س هات و چۆی نه‌ده‌کرد، ژنه‌کانی هه‌موویان وازیان لێ هێنا، ته‌نها یه‌کیان نه‌بێت، موڵک و ماڵی نه‌ما، له دوای هه‌موو ئه‌مانه هه‌ر سه‌بری گرت! به‌ڵام که کار گه‌یشته سه‌ر ئه‌وه‌ی خێزانه‌که‌ی له نه‌بوونیدا چوو پرچی خۆی فرۆشت ئیتر توانای نه‌ما، فه‌رمووی خوایه من زۆرم بۆ هاتووه و تۆش له‌هه‌موو که‌س به‌به‌زه‌یی تری. ئه‌ی تۆ نه‌ت بیستووه! ئه‌مڕۆ له هه‌موو لایه‌کی ئه‌م دونیایه سته‌م له موسوڵمانان ده‌کرێت، بۆ نموونه وه‌ک له گرتووخانه‌کانی ئه‌بووغرێب چۆن وچی ده‌که‌ن به ئافره‌تانی موسوڵمان؟ نه‌ت بیستووه که له‌وێ نه‌ک هه‌ر ئه‌تکی ئافره‌تان ده‌که‌ن به‌ڵکو پیاوانیش کراوه! باوک و کۆریان به‌یه‌کتری ئه‌تک کردووه. ئه‌م شتانه هه‌ر له عێراق نه‌بووه به‌ڵکو له شیشان، له بۆسنه، له کۆسۆڤۆ، له ئه‌فغان، له کشمیر، له فه‌ڵه‌ستین،.... موسوڵمانانیش بێ ده‌سته‌ڵات، بێ توانا، بێ ده‌رامه‌ت، ئیتر ئه‌گه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی هه‌رچی خراپ هه‌یه پێیان کرا، به‌گری له ئابروو و ئایین و قورئان ومزگه‌وتیان بکه‌ن، ئه‌وا ئه‌مان ئیرهابین و ئه‌وانی تریش به‌سزمان!! ئێمه ده‌ڵێین هه‌رکه‌سێ سته‌م بکات هه‌ر ئه‌وه‌ی تووش ده‌بێته‌وه، هه‌رکه‌سێ پیشه‌ی سوکایه‌تی کردن و ماف خواردن وکوشتنی بێ تاوانان بێت ئه‌وا هه‌ر ئه‌وه‌ی دێته‌وه ڕێ. هه‌رچیش ده‌کرێ به‌ناوی ئیسلام و موسوڵمانان مه‌رج نییه ئه‌وان له پشتییه‌وه بن! هه‌رچیش موسوڵمانان بیکه‌ن مه‌رج نییه ته‌واو بێت! ئه‌وانیش وه‌ک هه‌موو خه‌ڵکانی تر هه‌ڵه‌یان ده‌بێت. به‌ڵام وه‌ک وتم ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه حوکم بده‌ین ئه‌وا ده‌بێت سه‌یری هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه بکه‌یان که‌وا ئێستا هه‌ڵگیرساوه له نێوان دونیا له‌لایه‌ک و به‌ناو تیرۆریش له‌لایه‌کی تر. له‌یادمان بێت هه‌رده‌م( هه‌موو کارێک کاردانه‌وه‌ی هه‌یه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ده‌بێت له هێزداو پێچه‌وانه‌یه‌تی له ئاڕاسته‌دا) مه‌یل نه‌ده‌ین بۆلای سته‌مکاران، ئه‌گینا به‌ئاگری ئه‌وان ده‌سووتێین. ڕاستیش بڵێین ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خۆشمان بێت. خوای گه‌وره خۆی زانا و به ئاگایه کۆتایی ووته‌مان ئه‌ڵێن سوپاس بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که ڕێگا ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو جیهانه . (وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم.) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م پرسیاره وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه : له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید) به‌ڕێز.