به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت بڵێین که زۆر به‌م وه‌ڵامه‌وه ماندوو بووین، مه‌به‌ستیش ته‌نها هیوای هیدایه‌ته بۆ ئه‌و هاوڕێ گاوره‌ت، به‌ڵکوو خوای گه‌وره‌ش ئێمه تووشی خێرێک بکات. له وه‌ڵامی ئه‌و نووسراوه‌ی عه‌لی سینادا پێش هه‌موو شتێک ده‌ڵێین که ئه‌گه‌ر به‌نێو نووسینه‌که‌یدا چاوێک بخشێنین ده‌زانین ئه‌و بوغزاوییه شه‌لوکوێرانه و بێ ویژدانانه که‌وتۆته ڕه‌خنه‌گرتن له ئیسلام و بێ ئه‌وه‌ش هیچ شاره‌زاییه‌کی هه‌بێت کوێرانه ویستوویه‌تی ڕوویه‌کی دڕندانه‌ی ئیسلام نیشان بدات. ئه‌و ده‌ڵێت: سه‌یر ئه‌وه‌یه که موسوڵمانان ته‌نانه‌ت ڕێگه به‌خۆشیان ناده‌ن بیریش بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی له ئیسلام ده‌ربچن، گوایه ئه‌وه ئازادییه‌کی مرۆڤه و هه‌موو که‌س ئازاده. ئه‌وجا تاوانبارمان ده‌کا به‌وه‌ی هه‌رچی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه له ئیسلام ئه‌وا به نۆکه‌ر و کرێگرته‌ی ڕۆژئاوا و جووله‌که‌ی ده‌ناسین! وه ده‌ڵێت گوایه ئێمه به هۆشیشمان نایه‌ت و بێ ئاگاین له‌وه‌ی خه‌ڵکی ئازادی هه‌یه له بیروڕا و تێڕوانین وه‌ڵام: مرۆڤی ژیر کاتێک له بیرێک یاخوود بۆچوونێک ده‌رده‌چێت، که بزانێت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بووه هه‌ڵه‌یه و ڕاستی یاخوود باشتری دۆزیوه‌ته‌وه، ئێمه‌ی موسوڵمان خوای گه‌وره باشترین دینی داوینێ و تاقه ڕێگای ڕاستییه، چ ژیرییه‌کی تێدایه واز له‌م هه‌ق و ته‌واوییه بهێنین و وه‌کو عه‌لی سینا ڕوو بکه‌ینه خه‌یاڵات و گومڕاییه‌کان که دڵنیاشین پێشتر موسوڵمان نه‌بووه مه‌گه‌ر به‌ناو له‌سه‌ر ئیسلام حیساب بووبێت! پاشان هیچ ڕاست نییه به که‌سێک بوترێت ئاڵقه‌له‌گوێی ڕۆژئاوا ته‌نها به‌وه‌ی واز له دینی خۆی بهێنێت، مه‌گه‌ر ده‌ستێکی له پشته‌وه بێت و بۆ مه‌رامێکی داڕێژراو بێت(وه‌کو ئه‌و هه‌وڵه به گاورکردنانه‌ی ئه‌مڕؤ له کوردستان)، ئه‌گینا ته‌نها هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئیسلام کافربوونه و حوکمی خۆی هه‌یه و چی په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌یه به ئاڵقه‌له‌گوێی!؟ ته‌نها له قورئاندا ده‌یان ده‌ق هه‌یه باس له ئازادی بیروڕا ده‌کات و هه‌روه‌ها موسوڵمانێتی به زۆر ناسه‌پێنێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتلاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ[البقرة:٢٥٦]. واته/ به‌زۆرکردن نییه له دیندا. یاخوود ده‌فه‌رموێتوَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ[کحف:٢٩] ، واته/ ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ هه‌ق و ڕاستی ته‌نها له‌لای خوای ئێوه‌یه و کێ ده‌یه‌وێ با ئیمان بهێنێ و کێش نایه‌وێت با بێباوه‌ڕی بکات. ئه‌وه بنچینه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامییه، خوای گه‌وره مرۆڤه‌کانی دروست کردووه و تاقییان ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌زۆر باوه‌ڕیان لێ داوابکات، که‌واته چۆن ئازادی هه‌ڵبژاردنیان ده‌بێت؟ یان حیکمه‌تی تاقیکردنه‌وه‌که چی ده‌بوو؟! ئه‌گه‌ر وابووایه ده‌یفه‌رموو: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ نه‌هێنێت ده‌بێت بکوژرێت، ئایه‌تێکی له‌و جۆره‌ش له قورئاندا نابینیته‌وه! خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ[التوبة:٦]. واته/ ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیار داوه داوای په‌نای لێ کردی، په‌نای بده هه‌تا له‌وپه‌ڕی هێمنی و ئازادی‌دا گوێی له وشه‌کانی خوا بێت، پاشان ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه ئه‌وا به سه‌لامه‌تی بیگه‌یه‌نه‌وه شوێنی خۆی. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه که‌سانێکن نازانن. که‌واته ئه‌گه‌ر ئازادی ڕاسته‌قینه بۆ مرۆڤه‌کان له ئارادا نه‌بێت ئیتر چۆن خه‌ڵكی موسوڵمان ده‌بن یاخوود به ویستی خۆیان بڕوا ده‌هێنن!؟ ئه‌گه‌ر به‌زۆرکردن هه‌بووایه له ئیسلام ئه‌وا خوای گه‌وره به موعجیزه و ترس وای له خه‌ڵکی ده‌کرد ئیمان بێنن و پێغه‌مبه‌ریشی ڕه‌وانه نه‌ده‌کرد! به‌ڵکوو له فه‌رمووده‌ی قودسی هاتووه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر هه‌مووتان له مرۆڤ و جنۆکه‌ش وه‌ک خراپترینتان بێت(هه‌موو کافر بن) ئه‌وا هیچ له موڵکی من که‌م ناکات، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان باوه‌ڕدار بن هیچ له موڵکی ئه‌و زیاد ناکات، هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه به‌ڵگه نین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئازاده له باوه‌ڕهێنان و کافر بوون؟! به‌ڵام عه‌لی سینای بێ ئینساف هاتووه ته‌نها ئه‌وه‌ندی قرتاندووه که مه‌به‌ستێتی و هه‌قی خۆیشی نه‌داوه‌تێ. ئه‌وجا بابێینه سه‌ر هۆی ده‌رچوونی له ئیسلام! ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ڕاستی شتێک یان بۆچوونێک بزانیت ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌س نییه له‌ڕێی خۆیه‌وه بیناسی به‌ڵکوو پێویسته گوێ له‌وانی تریش بگیرێت و ئه‌وه‌ش به گه‌ڕانێکی زانستییانه ده‌زانێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی. وه‌ڵامه‌که‌ی: ئه‌و وته‌یه ڕاستییه‌کی تێدایه به‌ڵام ته‌واو نییه و مه‌به‌ستیشی پێ باتڵه(کلمة حق أرید بها باطل). بۆچوونی په‌سه‌نتر و ته‌واوتر ئه‌وه‌یه که بووترێت ئه‌گه‌ر ڕاستی ڕوون و ئاشکرا بوو، هه‌روه‌ها ده‌قی چه‌سپێنراوی له‌سه‌ر هاتبوو، ئیتر سه‌رئێشه و زیاده‌یه، دوودڵی و گه‌ڕان به‌دوای نه‌یاری ئه‌و ڕاستییه‌دا به نیازی زیاتر تێگه‌یشتن! بۆ نمونه کاتێک سه‌لمێنراوه یه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌کاته دوو، ئیتر شێتی نییه گومانت له‌و ڕاستییه هه‌بێ و سه‌رئێشه نییه هه‌ر وێڵی وه‌ڵامی ڕاست بیت؟! له‌وه‌ش سه‌یرتر بچیت پرسیاری نه‌زان و گه‌وێڵه‌کان بکه‌ی بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی که نایزانن! ئیسلامیش بۆ ئێمه وه‌هایه، ئێمه به سه‌دان به‌ڵگه‌ی ئاسان و ڕوونمان له‌به‌رده‌سته له‌سه‌ر ڕاستی دینه‌که‌مان و پووچی ئه‌وانی تر، پاشان بچین پرسیار له کێ بکه‌ین له ناحه‌زان و دوژمانی ئیسلامه‌که‌مان؟، له‌وان بپرسین ئیسلامتان پێ چۆنه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاستی چه‌ند ڕوویه‌کی هه‌بوو ده‌شێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت ئه‌ویش له‌لایه‌ن که‌سانی پاک و دڵسۆز و لێزان و دادپه‌روه‌ر نه‌وه‌ک نه‌زان و گومڕا و پیسمه‌رام. بۆ نمونه له هه‌ردوو دینی گاور و جووله‌که‌کان بوختانێکی زۆریان بۆ پێغه‌مبه‌ران کردووه، ئیتر چۆن چاوه‌ڕێ بین قسه‌ی خێر بۆ پێغه‌مبه‌ری ئێمه بکه‌ن!؟ زیاده‌ڕه‌وی له پیاهه‌ڵدانی به شارستانێتی ڕۆژئاوا.. به‌ڵێ هیچ که‌سێکی به ئینساف نکۆڵی ئه‌وه ناکات که زۆر شتی باش هه‌یه له شارستانێتی ڕۆژئاوادا، له ئازادی و دادپه‌روه‌ریی و مافی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و پێشکه‌وتنی ماددی و... تاد. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه که‌م و زیاد و کورتی و ڕۆچوونی تێداکراوه، مه‌رجیش نییه ئه‌و مافانه بۆ هه‌موو که‌س وه‌کو یه‌ک بێت و جیاوازی نه‌کرێت، که‌واته ناڕه‌واییه بووترێت به ڕه‌هایی ته‌واون وه‌کو عه‌لی سینا! بۆ نمونه ئازادی تاکه‌که‌سی له ئه‌وروپا وای کردووه ئاده‌میزاد له به‌ها پیرۆزه‌کانی خۆی ده‌رچێت، چه‌ندین سنووری ترسانک ببڕێت، واته ئه‌و ئازادییه له‌باتی ببێته مایه‌ی خۆشبه‌ختی مرۆڤ، بۆته نه‌گبه‌تی و تاریکستانی. ئێستا هه‌ر له ئه‌وروپایه به‌ناوی بازاڕی ئازاده‌وه بازرگانی به ئافره‌تان و منداڵ ده‌کرێت، ئازاری ئافره‌تان و لاقه‌کردن(إغتصاب) له مێینه و منداڵان به‌ژماره‌ی گه‌ڵای دره‌خته‌کانه، ژیانی ئه‌وروپا له‌ڕووی ئابوورییه‌وه مرۆڤی کردۆته ئامێر و خزمه‌تی خاوه‌ن سه‌رمایه‌کانی پێ ده‌کات.. ئه‌مه و به‌ڵێ له هه‌ندێ ڕووی ماددیه‌وه ڕۆژئاوایی حاڵیان باشتره له زۆرێک له به‌ناو ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی. به‌ڵام دیارده‌ی خۆکوژی و کێشانی حه‌شیش و مه‌ستبوونی مرۆڤه‌کان باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ دڵته‌نگی و به‌ئازاری ڕۆحی ئه‌م ڕۆژئاواییانه. عه‌لی سینا کوێرانه که‌وتۆته ناو قورئان و فه‌رمووده و به‌ئاره‌زووی خۆی ته‌فسیر و لێکدانه‌وه‌یان بۆ ده‌کات یاخوود به بوغزی خۆی له کوێدا بیه‌وێت به‌کاریان ده‌هێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆچی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی فه‌رموویانه. ئه‌مه‌یه که‌سێکی مافدۆست و داوای ئازادی ده‌کات بۆ مرۆڤه‌کان! ئایه‌تیإِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ثُمَّ ازْدَادُواْ كُفْراً لَّن تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُوْلَـئِكَ هُمُ الضَّآلُّونَ[آل عمران:٩٠] هێناوه‌ته‌وه بۆ مه‌رامی ئه‌وه‌ی گوایه ئیسلام هه‌ڕه‌شه و قینی تێدایه، یاخوود ئایه‌تیمَن كَفَرَ بِاللّهِ مِن بَعْدِ إيمَانِهِ إِلاَّ مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالإِيمَانِ وَلَـكِن مَّن شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْراً فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِّنَ اللّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ[النحل:١٠٦] ئایه‌ته‌که‌ی سووڕه‌تی(آل عمران) باس له‌و جووله‌کانه ده‌کات که بڕوایان به پێغه‌مبه‌ر(عیسا، سه‌لامی خوای لێ بێت) نه‌هێنا و له‌سه‌ر دینی سه‌قه‌تی خۆیان مانه‌وه پاشان که موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) هات کوفریان زیاتر بوو به‌وه‌ی باوه‌ڕیشیان به‌و نه‌هێنا و مردن له‌سه‌ر ئه‌و کوفره‌یان، بۆیه گومڕابوون، ئه‌وه خوایه‌تی خوایه و چۆن ده‌بێت پێغه‌مبه‌رێک بنێردرێ و که‌سانێکیش که زیاتر له‌خه‌ڵکانی تر ده‌زانن پێغه‌مبه‌ره و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دوای ناکه‌ون و باوه‌ڕی پێ ناهێنن، چۆن خوای گه‌وره گومڕایان ناکات! ئه‌وه بۆ هه‌رکه‌سێکی تریشه که ده‌زانێت ئیسلام ڕاسته و باوه‌ڕیش ده‌هێنێت به‌ڵام دوایی پاشه‌گه‌ز ده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و کوفره‌شی ده‌مرێت. کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه: ئایا بۆچی که‌سێک له ئیسلام پاشه‌گه‌ز ده‌بێته‌وه سزای قورسه؟ یاخوود بۆچی ده‌بێت سزای کوشتنی بدرێت له کاتێک ئیسلام بڕوای به‌ئازادی هه‌یه؟ ئیسلام له پێش ئه‌وه‌ی که‌سێک موسوڵمان بێت داوای لێ ده‌کات به‌هه‌موو هۆش و ژیریی خۆی پرسیار بکات، له‌سه‌رخۆ و هێدی، حه‌ز ده‌کات ده‌یان ساڵ ژیرانه دیراسه‌ی ئیسلام بکات، یان هه‌ر موسوڵمان نه‌بێت، خوێنی پارێزراوه و ئه‌وپه‌ڕی ئه‌مانی ده‌درێتێ له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتێکی ئیسلامی‌دا، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی موسوڵمان بوو، به‌وپه‌ڕی تێگه‌یشتنی خۆی و ئازادانه، ئیتر نابێت په‌شیمان بێته‌وه، چونکه دینی خوا گاڵته‌جاڕی نییه، ڕۆژێک بێته ناوی و ڕۆژێکی تر لێی ده‌ربچێت، کافر بۆی هه‌یه بژی به ئاسایش و سه‌لامه‌تی، جووله‌که و گاور له پێشتر(ئه‌وانه‌ی په‌یمان و گرێبه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی، خیانه‌ت و شه‌رانگێزی ناکه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و سیسته‌مه ئیسلامییه) ، حاڵی ئه‌وان باشتره له که‌سێکی هه‌ڵگه‌ڕاوه. که‌واته مه‌به‌ست له سزای سه‌خت بۆ هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌به‌ر بیرته‌سکی و ده‌مارگیری کوێرانه نییه، ئه‌گه‌ر وابووایه ده‌بوو هه‌رچی ناموسوڵمان بێت بکوژرێت، به‌ڵام به درێژایی مێژووی ئیسلام جووله‌که و گاوران له ژێر سایه‌ی حوکمی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام ته‌واوی ئازادی خۆیان هه‌بووه و بوونی که‌نیسه و په‌رستگاکانیان شایه‌تی ئه‌و ڕاستییه‌ن. ئایه‌تی[النحل:١٠٦] یش، هه‌ر باسی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ده‌کات، به‌واتای؛ ئه‌وه‌ی کافر بوویه‌وه له دوای ئیمانه‌که‌ی مه‌گه‌ر که‌سێک زۆرلێکراو بێت(به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کافره‌کان و به‌رنامه‌کانی تر زۆر له‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن کافر بنه‌وه له دوای ئیمان) و دڵی پاراو بێت به ئیمان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی سینه‌یان ده‌که‌نه‌وه جارێکی تر بۆ کوفر(له دوای باوه‌ڕهێنان) ئه‌وانه تووڕه‌یی خوایان له‌سه‌ره و سزایه‌کی سه‌خت چاوه‌ڕێیان ده‌کات. ئه‌وه ویستی خوایه، له‌م دونیایه پێی ڕازی نییه و به‌ڵکوو تووڕه‌ی ده‌کات که‌سێک له دوای باوه‌ڕهێنان، پاشه‌گه‌ز بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئیمانی له‌سه‌ر چاوساغی هێناوه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له چی؟! ئه‌گه‌ر کوێرانه‌ش بووه ئه‌وه هه‌ر پێشتریش خوای گه‌وره لێ ڕازی نه‌بووه، چونکه خوای گه‌وره چاولێکه‌ری و کوێرانه‌یی ناپه‌سه‌ند ناساندووه و پێی خۆشه خه‌ڵکی له‌سه‌ر بنچینه‌ی چاوکراوه‌یی و تێگه‌یشتن خوا بناسن، ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێتفَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ[محمد:١٩]. واته/ بزانه که هیچ خوایه‌ک نییه شایه‌نی په‌رستن بێت مه‌گه‌ر ته‌نها(الله). زانین مه‌رجێکی قه‌بووڵی(لاإله إلا الله)یه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه خوای گه‌وره له ڕێی پێغه‌مبه‌رانه‌وه ئایه‌ت و نیشانه و به‌ڵگه‌کانی هێناوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و ته‌نیایی و حه‌قیقه‌تی خۆی، ئه‌و ئایه‌تانه‌ش به سه‌دانن، بۆ نمونه وه‌کوقُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ والأَبْصَارَ وَمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيَّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَن يُدَبِّرُ الأَمْرَ فَسَيَقُولُونَ اللّهُ فَقُلْ أَفَلاَ تَتَّقُونَ* فَذَلِكُمُ اللّهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلاَّ الضَّلاَلُ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ* كَذَلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ فَسَقُواْ أَنَّهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ[یونس:٣١-٣٣]. ئیسلام ویاسا تونده‌کانی: ئیسلام ئایینێکی پڕ حیکمه‌ته و هه‌موو په‌یامه‌کانی ژیریی وه‌ریده‌گرێ و ئه‌وانه‌ش که ناچنه ژێر توانای وه‌رگرتنی ژیره‌وه(عقل) گومانێ تێدا نییه له سه‌روو توانای تێگه‌یشتنی عه‌قڵه و له ڕێی ئیمانه‌وه باوه‌ڕی پێ دێنین. ئه‌سڵ له ئیسلامدا نه‌رم و نیانی و له‌سه‌رخۆیی و ئاشتییه، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"مه‌لا یا عائشه، إن الله یحب الرفق في الأمر کله" رواه البخاري. واته/ له‌سه‌رخۆبه ئه‌ی عائیشه، خوای گه‌وره نه‌رمونیانی له‌هه‌موو شتێکدا پێ خۆشه، ئه‌مه له کاتێکدا بوو، هه‌ندێ له جووله‌که‌کان هاتن له‌باتی سه‌لام وتیان"السام علیکم" سام مه‌به‌ستیان پێ مه‌رگ بوو، عائیشه‌ش تێگه‌یشت له‌و وشه‌یه و بۆیه وه‌ڵامی دانه‌وه به‌وه‌ی مه‌رگ بۆ ئه‌وان و نه‌فرینیش، واته به زیاتر وه‌ڵامی دانه‌وه، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی له‌سه‌ر خۆبه و.... من ته‌نها وتم بۆ ئێوه‌ش. جووله‌که هه‌بووه قه‌رزی له‌لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هه‌بووه و هاتووه له پێش کاتی گێرانه‌وه‌ی یه‌خه‌ی پێغه‌مبه‌ری ڕاوه‌شاندووه هه‌تا ئه‌زیه‌تی داوه، عومه‌ر-خوا لێ ڕازی بێت- له حه‌ماسه‌تی ویستوویه‌تی بیکۆژێت، به‌ڵام ئه‌و به نه‌رمی فه‌رموویه‌تی نا مه‌یکوژن، به‌ڵکوو ته‌نها پێی بڵێن با له‌کاتی خۆی بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی، جووله‌که‌که‌ش دوای ئه‌وه موسوڵمان ده‌بێت و ده‌ڵێت من ده‌مزانی کاتی خۆی نه‌بوو به‌ڵام له ته‌وراتی ئێمه‌دا هاتووه که تۆ زۆر نه‌رمونیان و به‌زه‌ییت، ویستم به‌چاوی خۆم ئه‌وه ببینم هه‌تا بزانم به‌ڕاستی تۆ پێغه‌مبه‌ری. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) نیوه‌ی مزگه‌وته‌که‌ی جیاکرده‌وه بۆ میوانه گاوره‌کانی نه‌جران کاتێک هاتنه لای بۆ ئه‌وه‌ی له ڕاستێتی پێغه‌مبه‌رێتی موحه‌ممه‌د زانیاری وه‌رگرن. کاتێک مه‌ککه‌ی ئازاد کرد به‌بێ شه‌ڕ هه‌موو دانیشتووانی مه‌ککه‌ی ئازاد کرد له‌به‌رامبه‌ری ئه‌و هه‌موو ئازاردان و ده‌رپه‌ڕاندن و دژایه‌تییه‌ی قوڕه‌یشییه‌کان بۆی. ئه‌م فه‌رموودانه بۆ نابینێت؟! پێغه‌مبه‌ری خۆمان(صلى الله عليه وسلم) له دوای به‌ردبارانکردنی له تائیف، مه‌لائیکه‌ی شاخه‌کان هات و پێی فه‌رموو ئه‌گه‌ر ڕازییه ئه‌وا ئه‌و دوو شاخه له‌سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ککه جووت ده‌کا و هه‌موویان له ناو ده‌با، به‌ڵام ئه‌و ڕازی نه‌بوو، به‌ڵكوو هیوای خواست که ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئیمان نه‌هێنن، نه‌وه‌کانیان ئیماندار بن. ده‌وس هۆزێک بوون کافربوونه‌وه و وازیان له ئیسلام هێنا، توفه‌یل و هاوه‌ڵه‌کانی هاتن هه‌واڵیان دایه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی دوعایان لێ بکا، به‌ڵام ئه‌و دوعای بۆ کردن و فه‌رمووی "اللهمَّ اهدِ دوساً وائت به‌م" رواه البخاري ، واته/ ئه‌ی په‌رستراوم ده‌وس هیدایه‌ت بده‌وه و بیانگێڕه‌وه بۆمان. جابر-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)، تیر و ڕه‌مه‌کانی سه‌قیف(ثقیف) سووتانوینی، دوعایان له‌سه‌ر بکه(هه‌تا له‌ناو بچن) ، به‌ڵام ئه‌و دوعای هیدایه‌تی بۆ کردن. عن جابر رضي الله عنه قال: قالوا: يا رسول الله، أحرقَتْنا نبال ثقيفٍ فادع الله عليهم، فقال: "اللهمَّ اهد ثقيفًا" رواه أحمد والترمذيُّ بسندٍ صحيح. ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ش که هاتوونه له‌باره‌ی شه‌ڕ و کوشتار و توندی تیژی، هه‌مووی له جێگای خۆیه‌تی، ئیسلام دین و ده‌وڵه‌ته، عیباده‌ت و سیاسه‌ته، ئیسلامێک چۆن له ناو کۆمه‌ڵه هۆز و عه‌شیره‌تێکی شه‌ڕخواز و چه‌کدار ده‌توانێت خۆی و ڕۆڵه‌کانی بپارێزێت له هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ک ئه‌گه‌ر خۆی به هێز نه‌بێ و چه‌کی نه‌بێت! عه‌ره‌بێک باسی حاڵی هۆزه‌کانی ئه‌و کاته ده‌کات و ده‌ڵێت"ومن لم يذد عن حوضه بسلاحه يهدم ومن لا يظلم الناس يُظلم" کورته‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی خۆی نه‌پارێزێ به شمشێره‌که‌ی له‌ناو ده‌چێ و ئه‌وه‌ش سته‌م نه‌کات سته‌می لێ ده‌کرێ. له شه‌ڕی به‌دردا میقدادی کوڕی عه‌مر فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا سوێند به‌وه‌ی تۆی به‌هه‌ق ناردووه ئه‌گه‌ر به‌ره‌و(برک الغماد)یشمان به‌ریت ئه‌وا دێین له‌گه‌ڵت و جه‌نگت بۆ ده‌که‌ین هه‌تا ده‌گه‌یته ئه‌وێ"فوالذي بعثك بالحق لو سرت بنا إلى برك الغماد(٧) لجالدنا معك من دونه حتى تبلغه" ئه‌و شوێنه دێیه‌ک بوو له‌لای ده‌ریای سوور، له نێوانی مه‌دینه و ئه‌وێدا(١٤) هۆزی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب هه‌بوون، هه‌موو چه‌کدار و دوژمنی سه‌ختی ئیسلام بوون، مه‌به‌ستمان لێره ئه‌وه‌یه پێویسته به‌چاو ئه‌و واقیعه ببینین که ئیسلامی تێدا سه‌رهه‌ڵداوه، هه‌موو چه‌کدار، سه‌رسه‌خت، شه‌ڕانی، هێرشبه‌ر و داگیرکه‌ر، ئێستا ئه‌گه‌ر بڵێین با عه‌قڵ بکه‌ینه پێوه‌ر، ئایا که‌ی ژیرانه‌یه ئیسلامێک که به‌رنامه‌که‌ی یه‌کخواپه‌رستی بێ و جگه له خوای ڕاسته‌قینه هه‌موو به‌ناو خوایه‌کان و په‌رستراوه‌کان پووچه‌ڵ بکاته‌وه، به‌ندایه‌تی بۆ که‌س نه‌هێڵێت ته‌نها بۆ خوای تاک و ته‌نها و ده‌ستی زۆرداران بگرێ و وازیان له کورسییه‌کانیان پێ بێنێت، له بارودۆخێکی وه‌ها جێی ببێته‌وه! ئه‌گه‌ر هێزێك و هه‌یبه‌تێکی خۆی نه‌بێت بیپاریزێت؟ ئه‌مڕۆش هه‌روایه، که‌س به خێری خۆی ئازادیت ناداتێ، به‌ڵێ ئازادی تاڕاده‌یه‌ک به منه‌ته‌وه ده‌بێت(ئه‌وه‌ش بۆیاخه)، به‌ڵام هه‌رکاتێک گه‌یشته ئه‌وه‌ی مایه‌پووچی ناحه‌زانی خوا و ئیسلام ده‌رکه‌وێ و خه‌ڵکی هۆشیار بنه‌وه، ئه‌وه‌ش ناهێڵن و به‌توندی به‌رپه‌رچی ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکوو پڕوپاگه‌نده‌ی ناشرین و به‌ناوی تاوانی هه‌ڵبه‌ستراوه‌وه(وه‌ک ئیرهاب) ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌کانیان ده‌که‌ن، سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانان له جه‌زائیر و تورکیا و میسر و فه‌له‌ستین و شوێنه‌کانی دیکه‌ش زۆر کۆن نین و له‌بیرمانن! ئه‌وان به‌و دیموکراتییه‌ی ئه‌وروپی هاتنه پێش به‌ڵام هه‌ر پێیان ڕه‌وا نابینن، ڕاسته که وتراوه:" کاتێک ئاشتیت ده‌درێتێ که توانای شه‌ڕت هه‌بێت" جووله‌که خاوه‌نی هێزی ئه‌تۆمی خۆیانن بۆیه هه‌موو عه‌ره‌ب مه‌منوون ئاشتی له‌گه‌ڵ بکه‌ن، گاوره‌کانیش به پاره‌ی خه‌یاڵی که‌نیسه و هیزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپی کاری خۆیان ده‌که‌ن، بووزییه‌کان و شوعییه‌کان و چه‌پ و راست و چی ده‌یکه‌ش هه‌موویان هێزیان هه‌یه و پارێزگاری له خۆیان ده‌که‌ن، گاپه‌رستان بۆمبی ئه‌تۆمییان هه‌یه، ئیستاش بێ عه‌قڵیی و وه‌حشییه‌ته موسوڵمانان له نێوان هه‌موو ئه‌م دڕنده به که‌ڵبانه بیه‌وێ بوونی خۆی بپارێزێت.. خوای گه‌وره هه‌موو ئه‌مانه ده‌زانێ و زانیوێتی ئه‌وه سروشتی کوفره، شه‌ڕی نێوان هه‌ق باتڵ هه‌ر به‌رده‌وامه، بۆیه داوای له موسوڵمانانیش کردووه بازوو ئه‌ستوور بن و چه‌کیان هه‌بێت، به‌ڵام چه‌کی موسوڵمان ڕه‌وشتی له‌گه‌ڵه، ترسی خوای له‌گه‌ڵه، به‌زه‌یی و وه‌فا و ڕاسگۆیی له‌گه‌ڵه. موسوڵمانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلام ئه‌گه‌ر باریشی زاڵ بوو، جه‌نگی هێرشکارانه‌ی هه‌بوو، ئه‌خلاقیاتی خۆی ون ناکات، پێغه‌مبه‌ره‌که‌مان(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی کردووه پێیان، که نابێت ئافره‌ت بکوژن، پیر و منداڵ بکوژن، نابێ ئه‌وه‌ی له به‌ره‌ی شه‌ڕ نییه بیکوژن، نابێت زیان به دار و ماڵ و سامانی خه‌ڵکی بگه‌یه‌نن، نابێت له ماڵی خه‌ڵکی(مه‌ڕوماڵات) زه‌وت بکه‌ن و بیخۆن، به‌ڵکوو ده‌بێت بیکڕن و هه‌قی بده‌ن. شه‌ڕی هێرشکارانه بۆ ئه‌وه‌یه ته‌نها ئه‌وانه‌ی ڕێگرن له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی په‌یامی خوا بۆ خه‌ڵکه‌کان له‌ناو ببرێن، ئه‌مه‌شه مانایوَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلّهِ فَإِنِ انتَهَواْ فَلاَ عُدْوَانَ إِلاَّ عَلَى الظَّالِمِينَ واته/ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن هه‌تاوه‌کو فیتنه دروست نه‌بێت و دین هه‌مووی بۆ خوا بێت، ئه‌گه‌ر وازیان هێنا، ئه‌وا ئیتر دژایه‌تی ناکرێت له‌گه‌ڵیان مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ سه‌ر سته‌مکاران. فیتنه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی به‌ئازادی دینی خوایان پێ ناگات، ئیسلام وه‌کو خۆی نه‌گاته دڵییان هه‌تا بیر بکه‌نه‌وه و ئه‌وجا ئیمان بێنن یاخوود نا. کێ ڕێگره؟ ده‌سته‌ڵاتی کوفر و خۆپه‌رستان، ئه‌وانن خه‌ڵكی هان ده‌ده‌ن بۆ دژی ئیسلام، بۆیه جیهاد دژی ئه‌وانه ده‌کرێت، دوای ئه‌وه‌ی دینی خوا بووه یه‌که‌م هێز و ده‌سته‌ڵاتی وه‌رگرت، ئیتر خه‌ڵکی ئاره‌زووی خۆیانه ئه‌گه‌ر موسوڵمانیش نه‌بن، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر بکرێت له قیامه‌ت که هه‌قیان بۆ هات و ئه‌وانیش ڕه‌تیان کرده‌وه. ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش که ته‌نها ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی راسته‌قینه ده‌توانێت ئازادی ته‌واو بۆ خه‌ڵکی دابین بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتی جێگه‌یه‌ک ژیر بوون و ڕێگه‌یان دا به ئیسلام بێته ناویان و به ئازادی خۆی بانگه‌وازی خه‌ڵکی بکات، ئه‌وا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ناکرێت، ئه‌و باجدانه‌ش(جزیة) ته‌نها شتێکی که‌مه و له‌باتی پاراستنی شه‌ره‌ف و ماڵ و ئایین و گیانیانه. ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دزین و داگیرکردنه‌ی ماڵی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانیه‌وه له سه‌دا یه‌کیشی ناکات! دینی خوا دینێکی گاڵته‌جاڕی نییه، توندوتؤڵی تێدایه، ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تی ده‌کات ده‌یپارێزێت، ئه‌وه‌ش شه‌ڕی به‌رامبه‌ر ده‌کات هه‌ڵه‌به‌ته شه‌ڕ به شه‌ڕ و ئاشتی به ئاشتی. کافره‌کانی قوره‌یش، هه‌رچی توانای خۆیان هه‌بوو به‌کاریان هێنا له ئازاردانی موسوڵمـانان، له کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئابڵۆقه‌ی ئابووری و ده‌رپه‌ڕاندن و ناشرین کردن و جوێندان و تانه‌وته‌شه‌ر(کورد وتویه‌تی جێگای فیشه‌ک چاک ده‌بێته‌وه، به‌ڵام جێگای قسه چاک نابێته‌وه)، له‌ماڵی خۆیان ده‌ریانپه‌ڕاندن و نه‌یانهێشت درهه‌مێک له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن، دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش هێشتا موسوڵمانه‌کان بۆیان نه‌بێت تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه! ئه‌و ئایه‌تانه‌ش له تۆڵه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره دڕندانه‌ی کافرانه‌قاتلوهم يعذبهم الله بايديكم ويخزيهم وينصركم عليهم ويشف صدور قوم مؤمنين[التوبة:١٤٠] به‌ڵام وه‌ک زانیمان له‌دوای شکستی ده‌سته‌ڵاتی کوفری قوڕه‌یش پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هه‌موو خه‌ڵکی مه‌ککه‌ی ئازاد کرد. فه‌رمووده‌ی"عن ان‌س ان رهطاً من عكل قدموا على النبي فاجتووا المدينه ,فقالوا يا رسول الله ابعد لنا رسلا ما اجد لكم الا ان تلحقوا بالذود ,فانطلقوا فشربوا من بولها والبانها حيى صحوا وسمنوا فقتلوا الراعي واستاقوا الذود فكفروا بعد اسلامهم فاتى الصريخ النبي فبعث الطلب فما ترحل النهار حتى اتى به‌م فقطع ايديهم وارجلهم ثم امر بمسامير فاحميت فكحلهم بها وطرحهم بالحره يستسقون فما يسقون حتى ماتوا" صحيح البخاري . واتاکه‌ی به‌کورتی/ کۆمه‌ڵێک هاتنه‌لای پێغه‌مبه‌ر و دوای ئه‌وه‌ی موسوڵمانبوونی خۆیان راگه‌یاند داوای ئه‌وه‌یان کرد ببرێنه شوێنێک و خزمه‌ت بکرێن و نه‌خۆش بوون، نه‌یانتوانی له مه‌دینه بمێننه‌وه(وادیاره مه‌دینه‌یان پێ باش نه‌بووه)، پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) ناردنی بۆ شوێنێکی تر، له‌وێ وشتریان بۆ هێنان، له شیر و میزه‌که‌یان(میزی وشتر شیفای تێدایه) خوارده‌وه، هه‌تاوه‌کو تێر و له‌شساغ و قه‌ڵه‌و بوون، ئه‌وجا هاتن شوانه‌که‌یان کوشت و وشتره‌کانیشیان برد، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له دین، زۆری پێنه‌چوو هاوار گه‌یشته‌لای پێغمبه‌ر و فه‌رمانی گرتنیان درا، کاتێک هێنرانه‌وه به‌ردمی، فه‌رمانی کرد ده‌ست و قاچیان ببڕدرێ و پێڵوی چاوه‌کانیشیان به بزماری داخ داخ بکرێت، پاشان فڕێ درانه چۆڵایی و ئاویشیان پێ نه‌درا هه‌تا مردن. هۆی ئه‌م سزا تونده تۆڵه‌ی شوانه‌که‌یه، ئه‌وان له باتی سوپاسی شوانه‌که و خزمه‌ته‌که‌ی، هاتن به‌و شێوه‌یه کوشتیان، بۆیه به‌هه‌مان شێوه کوژرانه‌وه. ئه‌مه‌ش یاسایه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌یه، چاو به چاو و گوێ به گوێ و زلله‌یه‌ک به زلله‌یه‌ک و که‌سێک به که‌سێک ...تاد. ئه‌مه تۆڵه‌یه(قصاص) خوای گه‌وره‌ش باسی قیساسی کردووه به‌وه‌ی ژیانی تێدایه، هه‌روه‌ها له‌قورئاندا هاتووه که له دینه‌کانی تیشدا(ته‌ورات و ئینجیل) قیساس هه‌بووه. ده‌فه‌رموێتَيا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالأُنثَى بِالأُنثَى فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاء إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ[البقرة:١٧٨]. وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَاْ أُولِيْ الأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ [البقرة:١٧٩]. هه‌روه‌هاَوكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالأَنفَ بِالأَنفِ وَالأُذُنَ بِالأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ فَمَن تَصَدَّقَ بِهِ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَّهُ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ [المائدة:٤٥]. ژیان بۆ له قیساسدایه؟ چونکه ئه‌گه‌ر سته‌مکاران و خوێنمژان بزانن هه‌رچییه‌ک بکه‌ن به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ئاوایان لێ ده‌کرێته‌وه، ده‌ترسێن، پاشان شیفای دڵ و ئۆخه‌ی بۆ ئه‌و خه‌ڵکه سته‌ملێکراوه‌ی تێدایه. ئه‌و ئاسایشانه‌ی ئه‌منه‌سووره‌که‌ی سلێمانی که به ته‌ور و قه‌مه و بلۆک کوژران که‌س خه‌فه‌تی بۆ نه‌خواردن، چونکه له‌وه زیاتریان به خه‌ڵکی داماو و سته‌مدیده کردبوو! هه‌وره‌ها ئه‌وه سزای که‌سێکه که چه‌ند تاوانێکی وه‌کو دزی و کوشتن و ئه‌تل=ک و لاقه‌کردن و ... کۆبکاته‌وه، پێی ده‌وترێت حیڕابه(الحرابة)، ئه‌و که‌سانه ڕێگرن، خه‌ڵکی ده‌کۆژن و ماڵی زه‌وت ده‌که‌ن و نامووسی ئه‌تک ده‌که‌ن، ئه‌وانه خوێنمژن و دونیا هه‌راسان و تێک ده‌ده‌ن، هه‌روه‌کو هه‌ندێ له‌وانه‌ی له ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌یکه‌ن.. ئه‌وانه بۆچی به‌و توندییه ده‌کوژرێن، ده‌ست و قاچیان ده‌بڕدرێ و هه‌ڵده‌واسرێن، چونکه زۆردڵڕه‌قن و ڕه‌نگه به ده‌یان و سه‌دان خوێنیان ڕشتبێ و ئه‌تکی خه‌ڵکیان کردبێت. فه‌رمووده‌ی"عن عائشه: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم) لا يحل دم امريء مسلم شهد ان لا اله الا الله وان محمد رسول الله الا باحدى ثلاث ,رجل زنى بعد احصان فانه يرجم ورجل خرج محارباً لله ورسوله فانه يقتل او يصلب او ينفى في الارض ,او يقتل نفسا فيقتل بها" سنن أبي داوود. باسی یه‌کێک له یاساکانی سزادانی ئیسلامه، کوشتنی یه‌کێکی موسوڵمان له‌م سێ حاڵه‌ته، ئه‌گه‌ر پیاوی خاوه‌ن ژن بێ و زینا بکات، به‌ردباران ده‌کرێ هه‌تا مردن، ئه‌گه‌ر ده‌رچێته ده‌رێ و بڕیاری شه‌ڕ بکات له‌گه‌ڵ خوا و پێغه‌مبه‌ر و دینه‌که‌ی به شکاندنی فه‌رمانه‌کانی و سووکایه‌تی کردن پێی و بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادی وه‌کو کوشتنی خه‌ڵک و دزینی ماڵی خه‌ڵکی. وه‌کو ئه‌وانه‌ی هاتنه لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و نه‌خۆش و برسی بوون، له دوای چاکه‌ش چوون شوانه‌که‌یان کوشت و وشتره‌کانیشیان دزی. له ڕاستیدا ئه‌م یاسا توندانه حیکمه‌تی خوای گه‌وره‌ی تێدایه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی شتی وا ده‌زانن که‌متر تاوان ده‌کرێ و ماڵ و خوێنی خه‌ڵکی به هه‌ده‌ر ناڕوات، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وروپاوه، ده‌بینین یاساکانیان سووک کردووه و شه‌هوه‌تیشیان به‌ڕه‌ڵڵا کردوون، بۆیه دڕه‌نده‌یه‌کی زۆر په‌یدا بوون، کاره‌ساتی وا ده‌بیستین، مرۆڤی ژیر سه‌رسام و پیر ده‌کات! له ئه‌مه‌ریکا له هه‌موو ده‌قیقه‌یه‌ک کوشتن هه‌یه، دزی و لاقه‌کردن(إغتصاب) و بڵاوبوونه‌وه‌ی حه‌شیش به‌جۆرێکه، پنتاگۆنی سه‌ربازییان ده‌ڵێت لاوه‌کانمان هه‌موو مه‌ست و سه‌رخۆش بوون به شه‌هوه‌ت و مادده سڕکه‌ره‌کان به شێوه‌یه‌ک له‌هه‌ر شه‌ش که‌س و پێنجاین به‌که‌ڵکی خزمه‌تی سه‌ربازی نایه‌ن. له وڵاتێکی وه‌کو ڕوسیادا ته‌نها له ساڵێک سه‌د ملیۆن حاڵه‌تی له‌باربردنی کۆرپه بووه(ساڵی ٢٠٠٦)، ئه‌وه مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت!؟ زینا و ده‌ستدرێژی سه‌ر منداڵ و به‌ڵکوو کچی خۆیان و خوشک و برا. ڕۆژانه خه‌ڵکی ده‌گیرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی سێکسیان له‌گه‌ڵ منداڵێک یان کچی که‌مته‌مه‌نی خۆی کردووه.. کاتێکیش ده‌گیرێن، به ڕاپۆرتی پزیشکی نه‌خۆش ده‌خرێ و ته‌نها چه‌ند مانگێک یان ساڵانێکی که‌می بۆ ده‌بڕێته‌وه له به‌ندینخانه.. شایه‌نی باسه، زۆرێک له یاساکانی ئیسلام کت‌وپڕ کاریان پێ ناکرێ، به‌ڵکوو بارودۆخی خۆیان ده‌وێ و ئه‌بێت سه‌ر له نوێ ئه‌و خه‌ڵکه تێبگه‌نه‌وه له پێش هه‌موو شتێک. واته ئه‌گه‌ر ئێستا حوکمی ئیسلامیش هه‌بێ، هه‌موو که‌سێک سزا نادرێن، به‌ڵکوو ده‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌و خه‌ڵكه تێبگه‌نه‌وه و په‌روه‌رده بکرێنه‌وه. له‌سه‌رده‌می گه‌وره‌مان عومه‌ر-خوا لێی ڕازی بێت- گرانیه‌ک سه‌ری هه‌ڵدا، گۆشت و خواردنی باشی له‌خۆی حه‌رام کرد، خۆی له هه‌موو که‌س زیاتر هه‌ژار بوو، له‌و کاته خه‌ڵکه هه‌بوو له‌سه‌ر دزی ده‌گیران، ده‌ستی نه‌ده‌بڕین، چونکه له برسا ده‌زیان ده‌کرد. جارێکیان پیاوێک هات و خزمه‌تکارێکی منداڵی خۆی هێنایه لای عومه‌ر و وتی ئه‌ی ئه‌میری موسوڵمانان ئه‌م به‌نده‌یه‌م دزی لێ کردووم، ئه‌ویش لێی پرسی بۆ دزیت لێ کردووه؟ وتی چونکه برسیمه و تێرم ناکا، بۆیه عومه‌ر فه‌رمووی به پیاوه‌که، بڕۆ تێری بکه، ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره دزی کرد، ده‌ستی تۆ ده‌بڕم(پیاوه‌که). ئه‌وه‌یه دادپه‌روه‌ری ئیسلام. ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش که باس له‌وه ده‌کات چه‌ند دزێکیان هێناوه‌ته به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و دانه به دانه فه‌رمان ده‌کات بکوژرێ و پاشان که پێێ ده‌ڵێن دزی کردووه، ده‌فه‌رموێت به ده‌ستبڕینیان.... ئه‌و فه‌رمووده‌یه به‌م شێوه‌یه‌یه: حدثنا محمد بن عبد الله بن عبيد بن عقيل الهلالي حدثنا جدي عن مصعب بن ثابت بن عبد الله بن الزبير عن محمد بن المنكدر عن جابر بن عبد الله قال: "جيء بسارق إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال اقتلوه فقالوا يا رسول الله إنما سرق فقال اقطعوه قال فقطع ثم جيء به الثانية فقال اقتلوه فقالوا يا رسول الله إنما سرق فقال اقطعوه قال فقطع ثم جيء به الثالثة فقال اقتلوه فقالوا يا رسول الله إنما سرق فقال اقطعوه ثم أتي به الرابعة فقال اقتلوه فقالوا يا رسول الله إنما سرق قال اقطعوه فأتي به الخامسة فقال اقتلوه قال جابر فانطلقنا به فقتلناه ثم اجتررناه فألقيناه في بئر ورمينا عليه الحجارة". رواه أبوداوود. له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه مونزیری ده‌فه‌رموێت، فه‌رمووده‌یه‌کی مونکه‌ره و یه‌کێک له‌وانه‌ی له ڕشته‌ی گێڕانه‌وه‌که‌یه به‌هێز نییه(مصعب بن ثابت) . قال المنذري"وأخرجه النسائي وهذا حديث منكر ومصعب بن ثابت ليس بالقوي" . چۆن ده‌بێت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێش ئه‌وه‌ی بزانێت چی‌یان کردووه، کوێرانه بڵێ بیکوژن! جێی سه‌رنجیشه که هه‌موو زانایان کۆکن له‌وه‌ی تۆڵه و سزای دز کوشتن نییه! خه‌ڵکیش هه‌بووه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) سێ جار دزی کردووه و نه‌شکوژراوه. توندی یاسای دژ به زیناش، له‌به‌رئه‌وه‌یه چونکه زینا کۆمه‌ڵگا تێک ده‌دا و ڕه‌چه‌ڵه‌ک تێکه‌ڵ ده‌کا و باری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌ته‌کێنێت. بزانه له‌سایه‌ی ڕێپێدانی زینا، به ملیۆنه‌ها ئافره‌ت و منداڵ بوونه‌ته سوتووی ئه‌و گوناهه‌یه، به ملیۆنه‌ها مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی بوون، دیارده‌ی ژنهێنان که‌مبۆته‌وه، منداڵ په‌روه‌رده‌ی نه‌ماوه.. سه‌دان ده‌ردی تر. ئه‌وه‌ش بزانه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی ڕاسته‌قینه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م سزا سه‌ختانه هه‌یه به‌ڵام که‌میش ڕوو ده‌ده‌ن، چونکه خه‌ڵکی ئیمان و ترسیان هه‌یه له خوا، بیری پاشه‌ڕۆژیانه. له هه‌موو سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) یه‌ک دوو حاڵه‌تی ڕه‌جم و دارکاری جێبه‌جێ کرا. ئه‌ویش یه‌کێکیان ئافره‌تێک بوو خۆی هاته لای پێغه‌مبه‌ر و داوای پاکبوونه‌وه‌ی کرد، ئه‌ویش ڕووی تێنه‌کرد و پاشان پێی وت که ڕه‌نگه زینات نه‌کردبێ، به‌ڵام ئه‌و خۆی سوور بوو له‌سه‌ر دانپیانانی تاوانه‌که، واته ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگی بکردابا و له نێوانی خۆی و خوادا بیهێشتایه‌وه، به‌ردبارانیش نه‌ده‌کرا و به ته‌نها تۆبه‌یه‌ک پاکده‌بوویه‌وه. حاڵه‌تی ده‌ستبڕینیش نه‌گه‌یشتۆته ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست! شایه‌نی باسه له ئایینه‌کانی تریش ڕجم هه‌بووه، هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی جارێکیان جووله‌که‌کان دێنه لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌یانه‌وێ حوکمی دووانی خۆیان له‌لا بپرسن که زینایان کردووه، ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت ڕه‌جمه، ئه‌وان نکۆڵی ده‌که‌ن له‌وه‌ی له ته‌وڕات ڕه‌جم هه‌بێت، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر پێیان ده‌ڵێت بڕۆن ته‌وڕات بێنن، ئه‌وانیش حوکمه‌ی ده‌سارنه‌وه به‌ده‌ستیان، ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێیان ده‌ڵێت ده‌ستان لابه‌رن و ئیتر ئاشکرا ده‌بێت که له‌لای ئه‌وانیش ڕه‌جمه. عه‌لی سینا ده‌می شه‌که‌ت بخوات، قسه به پێغه‌مبه‌رمان ده‌ڵێت، که گوایه ئه‌و حوکمه دڕندانه چین بۆ دزێک یان زیناکارێک ده‌ری کردووه و پاشان ده‌ڵێت دیاره نوێنه‌ری خوا نییه و له خۆیه‌وه ئه‌م قسانه‌ی کردووه. به‌ڵگه بۆ ئه‌وه زۆرن له‌سه‌ر ئه‌م ڕووڕه‌شییه‌شی، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له خۆیه‌وه ئه‌م حوکمانه‌ی هانیبێ، بۆچی له‌سه‌ر دزی ده‌فه‌رموێت: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر کچه‌که‌ی خۆشم دزی بکات ده‌ستی ده‌بڕم. ئه‌گه‌ر قورئانه‌که هی خۆی بووایه بۆچی له شه‌ڕی به‌در کاتێک مامی(عه‌بباس) ده‌گیرێ به دیل له‌گه‌ڵ کافره‌کان، هه‌رچه‌نده ئه‌م موسوڵمانه و به‌زۆره ملێ هێناویانه، به‌ڵام پێی ده‌ڵێت: تۆیش حوکمی ئه‌وانت هه‌یه چونکه ڕه‌شایی ئه‌وانت له‌سه‌ر ئێمه زۆر کردبوو، ئه‌گه‌ر کوژران ده‌کژرێ و ئه‌گه‌ر فیدیه‌یان دا تۆیش ده‌یده‌ی. سه‌باره‌ت قسه‌وتن به پێغه‌مبه‌ر و حوکمی، به‌ڵێ ئه‌و که‌سه‌ی جوێن ده‌دا به پێغه‌مبه‌ر و ده‌که‌وێته باسی شه‌رف و نامووسی، شایسته‌ی کوشتنه، نه‌وه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌و به‌ڵکوو له ئیسلامدا هه‌ر که‌سێک قسه به هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک بڵێت هه‌مان حوکمی ده‌بێت، چونکه ئه‌و ده‌می له‌سه‌ر موقه‌ده‌ساتی ئیسلامه، پاشان جوێن کاری پیاوی ڕیسوا و بێ ده‌سته‌ڵاتییه، ئه‌گه‌ر ئیسلامی پێ هه‌ڵه‌یه با بێت به‌ڵگه‌ی خۆی بهێنێ، ئیتر جوێن له‌پای چی!؟ ئه‌وانه‌ش به خۆیان ڕه‌وا ده‌بینن به‌ناوی ئازادییه‌وه قسه به هه‌موو شتێک بڵێن و گاڵته‌جاڕی بکه‌ن به موقه‌سه‌داتی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ران، له مرۆڤایه‌تی شۆراونه‌ته‌وه و له شه‌ڕهه‌ڵگیرساندن و ئه‌تککردنی ئازادی خه‌ڵکای موسوڵمان هیچ مه‌به‌ستێکی تریان نییه. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) کاتێک ده‌فه‌رموێت خوێنی ئه‌و ئافرته به هه‌ده‌ر ڕۆیشتووه، ئه‌وه‌ی وازی له جوێندان و سووکایه‌تی کردن به پێغه‌مبه‌ر نه‌ده‌هێنا، له‌به‌ری تۆڵه‌ی خۆی نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌وه حوکمی خوایه و دینه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته جوێنی به پێغه‌مبه‌رێکی تریش بدایه پێغه‌مبه‌رمان هه‌ر وای ده‌فه‌رموو. پێغه‌مبه‌رمان کاتێک ڕووداوه‌که‌ی ئیفک به‌سه‌ر خێزانه‌که‌ی دێت، دووڕووه‌کان و هه‌ندێ له موسوڵمانه‌کانیش به‌نه‌زانی ده‌که‌ونه باسکردن و توانجدان له شه‌ره‌فی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه‌نده ئارازی پێ ده‌گات، له‌سه‌ر مینبه‌ر باسی ده‌کات، ده‌فه‌رموێت ئه‌وه چییه که‌سانێک هه‌ن ئازارم ئه‌ده‌ن به باسکردنی خێزانه‌که‌م، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش فه‌رمانی نه‌کرد که‌س بکوژرێت، که‌واته هه‌رگیز بۆ خۆی تۆڵه‌ی نه‌بووه مه‌گه‌ر بۆ دینی خوا. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر له‌به‌ری شکۆمه‌ندی و گه‌وره‌یی خۆی خوێنی ئه‌و ئافره‌ته‌ی به هه‌ده‌ر ناوبردووه، ده‌بوو که‌سێکی دونیا ویست و لووتبه‌رز و خۆویستانه بژیابایه، به‌ڵام ئه‌و(صلى الله عليه وسلم) که‌سێکی هه‌ژار و شه‌رمن و برسی بووه. سێ مانگ تێپه‌ڕیوه ته‌نها له‌سه‌ر ئاو و خورما ژیانیان به‌سه‌ر بردووه له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانی، عومه‌ر بۆی گریاوه کاتێک بینیوێتی پشتی ئازاری خواردووه به‌وه‌ی له‌سه‌ر حه‌سیر خه‌وتووه، که‌سێکی وه‌ها ده‌شێت بۆ نه‌فسی خۆی تووڕه بێت!؟ هه‌رگیز نه‌خێر. ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن ئه‌وجا قسه چییه کوشتنی له‌سه‌ر بێت! ئێمه ده‌ڵێین له عاده‌تی خه‌ڵكیش هه‌ر وایه قسه‌ی ناخۆش و جوێن حیسابی بۆ کراوه. ئه‌وه‌تا که‌سی وا هه‌بووه ته‌نها به یه‌کدوو وشه به‌رگرییه‌کی له موجاهیدان کردووه، له‌سه‌ر ئه‌وه گیراوه و چه‌ندین ساڵه که‌س نازانێت له کوێیه! پاشان ئه‌وه حوکمی خوایه و جوێندان به پێغه‌مبه‌ران وه‌ک ئه‌وه‌یه به‌خوا بدرێ، چونکه ئه‌وان هه‌ڵبژارده‌ی خودان. کوشتنی جووله‌که‌کانی خه‌یبه‌ریش(پیاوه‌کانیان) حوکمی خوایه، به‌ڵکوو پێغه‌مبه‌ری خوا گێڕایه‌وه بۆ سه‌عدی کوڕی موعاز، ئه‌وه‌بوو فه‌رمووی من حوکمیان به کوشتنی پیاوه‌کانیان و دابه‌شکردنی ماڵ ومنداڵیان ده‌که‌م، ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: سوێند به‌خوا حوکمت کرد به حوکمی خوا. جووه‌کان په‌یمانیان مۆرکرد، که له‌شه‌ڕ و ئاشتیدا هاوده‌می یه‌ک بن و خیانه‌ت نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ موسوڵمانان، به‌ڵام ئه‌وان چوون له‌گه‌ڵ کافره‌کان له شه‌ڕی بنه‌بڕکردنی ئیسلام(شه‌ڕی هێرشی هه‌موو دوژمنان؛ أحزاب) په‌یمانیان به‌ست، که له ناوه‌وه گورز له موسوڵمانه‌کان بوه‌شێنن، له پێش هه‌موو شتێکیش هاتن به‌ره‌و ئه‌و ئه‌و خانووه‌ی ئافره‌تان و ئابڕووی موسوڵمانانی تێدا حه‌شاردرابوو، ویستیان ئه‌تکی خێزانی موسوڵمانه‌کان بکه‌ن. ئیسلام خیانه‌تی زۆر لا گه‌وره‌یه، نامووس و ئه‌تکی ئابڕوو، مردن به‌لای ئێمه‌وه خۆشتره له‌وه‌ی ئیهانه بکرێین به ئابڕوومان، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئافره‌تانمان! ئه‌وه‌ش که به‌داخه‌وه هه‌موو کات و سه‌رده‌مێک کردوویانه، له‌م سه‌رده‌مه‌ش بۆسنه و هێرسک و شیشان و عێراق و فه‌له‌ستین چه‌نده‌ها کاره‌ساتی وای تێدا به‌رپاکرا به‌رابه‌ر ئافره‌تانمان. ئه‌وجا له کۆتایی دێت خۆفرۆشی خۆی ده‌رده‌خات و کۆمه‌ڵێک تاوانی تر ده‌خاته پاڵ ئیسلام و موسوڵمانان، گوایه ڕۆژائاوا زۆر سینه فروانن و منیان بردۆته ماڵه‌کانیان و گه‌رموگوڕن له‌گه‌ڵما و زۆر به به‌زیی و مرۆڤدۆستن.. موسوڵمانانیش ده‌یانبوغزێنن و به دوژمنیان سه‌یرده‌که‌ن و ئه‌م جۆره درۆیانه.. له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش به‌س ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین که به‌ڵێ موسوڵمانی ڕاسته‌قینه‌ش بڕوای وایه که خه‌ڵکێکی زۆری ئه‌م وڵاتانی ڕۆژئاوایه دڵفراوانیان هه‌یه و باشڕه‌فتارن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران، به‌هێنده‌ی چاکی و دڵسافی و نیازپاکی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئێمه سوپاسیان ده‌که‌ین و له به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌ش موسوڵمان پێویسته ده‌ستپاک و داوێن‌پاک و به وه‌فا بێت له‌گه‌ڵیان و خیانه‌ت و دزی و گزییان لێ نه‌کات. هه‌وڵیش بده‌ن نمونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامه‌که‌یان بن به‌ڵکوو بتوانن هدایه‌تیان بده‌ن بۆ ڕێگای ڕزگاری و به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو دونیا. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین که به هێنده‌ی ئه‌وه‌ش خه‌ڵکانێکی زۆریان هه‌یه و ده‌مانبوغزێنن، نه‌وه‌ک ته‌نها له‌به‌ر موسوڵمانیمان، به‌ڵکوو له‌به‌ر سه‌رڕه‌شی و ڕۆژهه‌ڵاتیمان، ئه‌وه‌ش به‌جێ ده‌هێڵین بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز.. هه‌ڵوێسته‌یه‌ک: ته‌نها له سه‌ده‌ی بیستدا، له به‌رئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕ و فیتنه و ئاشوبانه‌ی لایه‌ن و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی ناوێتییه‌وه،(٢٧) ملیۆن سه‌رباز له هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی کوژراون، (١٣) ملیۆن مه‌ده‌نی له پیر و ئافره‌ت و منداڵ له جه‌نگی یه‌که‌م و (٢٠) ملیۆنیش له جه‌نگی دووه‌م کوژراون. به هۆکاری جیاوازی ئایینی و بیروباوڕیش نزیکه‌ی(٢٠) که‌س کوژراوه هه‌ر له‌م سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌ی ڕابورد دوور له شه‌ڕه جه‌نگییه‌کان، به‌گشتیش(١٦٧) ملۆن مرۆڤ کوژراون له ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته خوێناوییانه‌ی ئه‌وروپا ئاراسته‌ی کردووه! ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ کوشتاری موسوڵمانان له خۆیان و به‌رامبه‌ره‌کانیان له ماوه‌ی چوارده‌ی سه‌ده‌ی ئیسلامدا ناکاته هه‌زاریه‌کی ئه‌و خوێنڕشتنانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌وروپا سه‌رپه‌رشتی کردووه یان له پشتییه‌وه بووه، هێشتاش ئێمه تۆقێنه‌ر و خۆیانیش کۆتری سپی! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.