به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ١. له‌و ئایه‌ته (وَلَا تَنكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّىٰ يُؤْمِنَّ وَلَأَمَةٌ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ وَلَا تُنكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤْمِنُوا وَلَعَبْدٌ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُولَـٰئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ وَاللَّـهُ يَدْعُو إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ[البقرة:٢٢١] واته: ئافره‌تانی موشریک و خواناس ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (جوانییه‌که‌ی، یان سامانه‌که‌ی، یان پله‌و پایه‌که‌ی) سه‌رسامی کردبن و ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و خوانه‌ناس هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن و به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانه‌ناسێک، هه‌رچه‌نده سه‌رسامی کردبن (قه‌دو قیافه‌و پله‌وپایه‌و سامانه‌که‌ی)، ئائه‌و خوانه‌ناسانه بانگه‌وازی مه‌ردوم ده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ، خوایش بانگهێشتی مه‌ردومان ده‌کات به‌ره‌و به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به فه‌رمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایه‌ڵی ڕێبازه‌که‌یه‌تی) و خوا ئایه‌ته‌کانی (قورئانه‌که‌ی) به‌روونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێبگه‌ن(ته‌فسیری ئاسان). لێره‌دا وشه‌ی(ولا تنکحوا) دووجار دووباره بۆته‌وه، هه‌مان مانای نییه، چونکه شێوازه‌که‌یان جیاوازه ئیتر چۆن ماناکه‌یان یه‌ک بێت!؟ یه‌که‌میان به مانای(ماره‌ی مه‌که‌ن) واته ئافره‌تانی بێباوه‌ڕ ماره مه‌که‌ن هه‌تاوه‌کو موسوڵمان نه‌بن! به‌ڵام ئه‌و بڕگه‌یه‌ی ئه‌وان نووسیویانه‌ته‌وه، به مانای لێیان ماره مه‌که‌ن ئافره‌تی موسوڵمان له پیاوانی بێباوه‌ڕ، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه دواتر ده‌فه‌رموێ: به‌نده‌یه‌کی موسوڵمان خێر و چاکتره له که‌سێکی سه‌ربه‌ستی بێباوه‌ڕ لای خوای گه‌وره(له‌و کاته‌دا به‌نده هه‌بوو که بێگومان پله‌وپایه‌یان نه‌بوو له‌ناو مرۆڤه ئازاده‌کان! به‌ڵام له ئیسلامدا ته‌نانه‌ت بۆ هاوسه‌رگیریی به‌نده‌یه‌کی موسوڵمان له پێشتره ئازادێکی بێباوه‌ڕ حه‌رامه ئافره‌تی لێ ماره بکرێت!). به‌ڵام ده‌رده‌که ئه‌وه‌یه ئه‌م نه‌خوێنه‌وار و نه‌فامانه هه‌ردووک وشه‌که وه‌ک یه‌ک ده‌بینن، ته‌نانه‌ت سه‌ر و بۆر و ژێره‌کانیش نابینن هه‌تاوه‌کو جیاوازییه‌که‌ی ببین و نه‌که‌ونه شه‌رمه‌زاریی! ٢. ئایه‌تی (يَسْتَفْتُونَكَ فِي النِّسَاءِ قُلِ اللَّـهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ وَمَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ فِي يَتَامَى النِّسَاءِ اللَّاتِي لَا تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَن تَنكِحُوهُنَّ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الْوِلْدَانِ وَأَن تَقُومُوا لِلْيَتَامَىٰ بِالْقِسْطِ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّـهَ كَانَ بِهِ عَلِيمًا [النساء:١٢٧] واته: ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که پێویسته پیاوان ئه‌نجامی بده‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان، پێیان بڵێ: خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه؛ جائه‌وه‌ی به‌سه‌رتاندا ده‌خوێندرێته‌وه له قورئاندا (روونی کردۆته‌وه له‌مه‌وپێش له سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته‌وه) ده‌رباره‌ی ئه‌و کچه بێ باوکانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا بۆی داناون نایانده‌نێ و ناشتانه‌وێت ماره‌یان بکه‌ن و (رێگه‌ش له شووکردنیان ده‌گرن) و ده‌رباره‌ی میراتی ئه‌و منداڵه بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ناتانه‌وێت به‌دادپه‌روه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و به‌رپاکردنی دادگه‌ریی له‌نێوان بێ باوکاندا (ئه‌رکی سه‌رشانی ئیماندارانه)، ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له چاکه ئه‌وه بێگومان خوای گه‌وره پێی ئاگاداره به‌چاکه‌کاریی له‌گه‌ڵ منداڵانی بێ باوک‌دا (که مافیان بده‌ن و سته‌میان لێنه‌که‌ن)، جا هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا زانایه پێی(ته‌فسیری ئاسان). لێره‌شدا زۆر ئاسانه، مه‌رامه پیسه‌که‌ی ئه‌وان له‌وه‌دایه دوو ڕسته‌یان پێکه‌وه گرێداوه ئه‌ویش له سه‌ره‌تای ئایاته‌که‌وه هه‌تاوه‌کو وشه‌ی(أن تنکحوهن) له‌گه‌ڵ(والمستضعفين من الولدان). له ته‌فسیردا مانای ئه‌وه‌یه هاوه‌ڵان چه‌ند پرسیارێکت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ژنان و ئه‌و کچه هه‌تیوانه‌ی له ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌ندێکدا بوون هه‌روه‌ها پرسیار ده‌رباره‌ی منداڵه بچووکه‌کان، له پێشی ئیسلامدا کچه هه‌تیویان نه‌ده‌دا به‌شوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی هه‌یه‌تی به ناهه‌ق بیخۆن، یاخود ئه‌گه‌ر به‌شوویان بدایه ماره‌ییه‌که‌یان ده‌خوارد هه‌مووی یان هه‌ندێکی، هه‌روه‌ها کاتێک میرات دابه‌ش بکرایه به‌شی منداڵی بچووکیان نه‌ئه‌دا! به‌ڵام کاتێک ئیسلام هات هه‌موو ئه‌مانه‌ی قه‌ده‌غه کرد و ئه‌و سته‌م و زوڵمانه‌ی لابرد له‌سه‌ر هه‌تیوان و منداڵان. نیازپیسیی بێباوه‌ڕانیش له‌م ئایه‌ته‌دا به‌م شێوه‌یه بڕگه‌کانی ئایه‌ته‌که‌یان گرێداوه: پرسیارت لێ ده‌که‌ن ئه‌ی موحه‌مه‌د ده‌رباره‌ی ئافره‌تان و ئه‌و کیژۆڵي هه‌تیوانه‌ش که حه‌ز ده‌که‌ن ماره‌یان و له‌گه‌ڵیان سه‌رجێی بکه‌ن هه‌روه‌ها منداڵه بچووکه کوڕه‌کانیش!! ئه‌سڵه‌ن له ئایه‌ته‌که باسی ماره‌کردن ناکات بۆ خۆیان، به‌ڵکو ده‌فه‌رموێ: حه‌ز ناکه‌ن به‌شوویان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ماڵیان بخۆن به ناهه‌ق! پاشان ده‌فه‌رموێ پرسیاری منداڵه بچووکه‌کانیشت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی میرات! ٣. ئایه‌تی (إنكم لتأتون الرجال وتقطعون السبيل[العنکبوت:٢٩] به‌ڵێ ئه‌وه نێربازی میلله‌تی پێغه‌مبه‌ر لووط بووه-سه‌لامی خوای لێ بێت- که خوای گه‌وره سه‌خترین سزای بۆ بڕینه‌وه، ئاواییه‌که‌ی به‌سه‌ردا هه‌ڵگێڕانه‌وه و پاشان به‌ردبارانی کردن. قورئان ته‌نها باسی ئه‌و ڕه‌وشته به‌ده‌ی کردووه ئیتر چۆن بۆ ئێمه‌ی موسوڵمان ڕێگه‌ی پێ ده‌دات!!؟ ٤. ئایه‌تی (زين للناس حب الشهوات من النساء والبنين وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ..[آل عمران:١٤] ، لێره‌ش تیری ژه‌هراویان ئه‌وه‌یه گوایه خۆشی شه‌هوه‌ت له ئافره‌ت و مناڵی کوڕدایه!! ئه‌گه‌ر به نییه‌تی گڵاوی ئه‌وان ئه‌و شه‌هوه‌ته مه‌به‌ستی سێکس بێت، که‌وابوو بۆچی ئه‌وانه‌ی تریان له‌گه‌ڵ گرێ نه‌داوه؟! خۆ هه‌موویان پێکه‌وه هاتوون له ژێر پێناسه‌ی شه‌هه‌وات! واته ده‌بوو به ته‌فسیری ئه‌وان خۆشی شه‌هوه‌تی سێکسییان له ئاڵتوون و زیو و وڵاخ(ئه‌سپ و ماین و وشتر.و مانگا و مه‌ڕوماڵات..) و دانه‌وێڵه و کشتوکاڵیش وه‌ربگرتایه!! وشه‌ی(الشهوات) مه‌به‌ست پێی لێره‌دا خۆشییه‌کانی دونیان که له ژێر ئه‌م ناوه سه‌ره‌کییانه کۆده‌بنه‌وه.. واته حه‌ز و خۆشیی دونیا له‌م شتانه‌یه، ئافره‌ت، منداڵ(هه‌موو که‌س حه‌ز ده‌کات منداڵی هه‌بێت) و هه‌روه‌ها ئاڵتوون و زیو و مه‌ڕوماڵات و باخاباخت و کشتوکاڵ. ٥. ده‌رباره‌ی ئایه‌تی(١٦)ی سوره‌تی(النساء)یش، (واللذان يأتيانها منكم فأذوهما) واته ئه‌و دووانه‌ی کاری زینا ده‌که‌ن له پیاو و ئافره‌ت له ئێوه، ئازاریان بده‌ن به لێدان و سه‌رزه‌نشت و.. هتد هه‌تاوه‌کو تۆبه ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر تۆبه‌یان کرد و ساز بوون وازیان لێ بهێنن، خوای گه‌وره‌ش تۆبه‌قه‌بووڵکار و به‌زه‌ییه. له زانایانی به‌رزی ڕاڤه‌کردنی قورئان قوتابی هاوه‌ڵه‌کانن که به تابیعییه‌کان ناسراون، ئه‌وان وا ده‌فه‌رموون؛ هه‌ریه‌که له عیکریمه و عه‌تاء و حه‌سه‌ن و عه‌بدووڵای کوڕی که‌ثیر وایان فه‌رمووده، سه‌دییش فه‌رموویه‌تی: ده‌رباره‌ی کوڕان هاته‌خواره‌وه، موجاهیدیش فه‌رموویه‌تی: ده‌رباره‌ی دوو نێر ئه‌گه‌ر کاری نێربازییان کرد.. ئێمه‌ش ده‌ڵێین له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌ته مه‌به‌ستی کاری نێربازی نێوان دوو نێر بێت، که‌ی ئه‌م ئایه‌ته نیشانه‌ی ڕێگه‌پێدان و دروستیی تێدایه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا!؟ خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئایه‌تی(١٥)ی پێشی، ده‌بینین باسی زیناکاران ده‌کات، ئافره‌تانی زیناکار.. پاشان ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌م ئایه‌ته حوکمه‌که‌ی نه‌سخ کرایه‌وه به ئایه‌تی دارکاری و به‌ردباران. واته بۆ ماوه‌یه‌ک له مه‌دینه‌دا کاری پێده‌کرا، ئه‌وه‌بوو ئافره‌تێک ئه‌گه‌ر به چوار شایه‌ت زینای له‌سه‌ر بچه‌سپایه، ئیتر له ماڵی خۆی به‌ند ده‌کرا هه‌تاوه‌کو مردن یاخود چاوه‌ڕێی ئه‌وه بکرێت خوای گه‌وره حوکمێکی تریان له‌سه‌ر دابه‌زێنێت! که‌واته ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه له ئایه‌ته‌کان ده‌بینین هیچ ئیشاره‌تێک نابینین له حه‌ڵاڵی و ئاسانکاری نێربازی. ته‌نها ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تادا حوکمه‌که‌یان سووک بوو، هه‌تاوه‌کو دواتر بوو به کوشتن! ٦. نووسراوه؛ شروط اللواط في القرآ‌ن: مه‌رجه‌کانی کاری نێربازی له قورئاندا! پاشان وته‌یه‌کی ئیمام ثه‌وری هێناوه‌ته‌وه: إذا لعب بالصبي حرمت عليه أمه، واته؛ ئه‌گه‌ر که‌سێک یاری و له‌زه‌تی وه‌رگرت له منداڵێک(شه‌هوه‌تبازی) ئیتر دایکی لێ حه‌رام ده‌بێت. پاشان وته‌یه‌کی ئیمام ئه‌حمه‌د: إذا تلوط بابن امرأته أو ابنها أو أبيها أو أخيها حرمت عليه امرأته ئه‌وجا نووسراوه: سوره‌تی(النساء:٢٣).. جارێ سه‌ره‌تا ئاده‌ی با بۆمانی ڕوون بکه‌نه‌وه مه‌رجه‌کانی نێربازی کامانه‌ن له قورئاندا!؟ کامه‌یه ئایه‌ته‌که به ڕاسته‌وخۆ یان به ناڕاسته‌وخۆ باسی مه‌رجی نێربازی بکات! خوای گه‌وره له چه‌ندین جێ له قورئاندا باسی ئه‌و کاره قێزه‌ونه‌ی قه‌ومی لووط ده‌کات و سزاکه‌یان باس ده‌کات، ئیتر چۆن ده‌گونجێت بۆ ئیمه‌ی موسوڵمانی حه‌ڵاڵ بکات به مه‌رجه‌وه!!؟ پاشان له فه‌رمووده‌دا که ته‌واوکه‌ری نیگایه(قورئان و فه‌رمووده پێکه‌وه نیگا ته‌واو ده‌که‌ن) هاتووه به ڕاشکاوی که هه‌ر که‌سێکتان دیت کاری قه‌ومی لوط ده‌کات، بکه‌ر و ئه‌وه‌ش کاره‌که‌ی لێ ده‌کرێت هه‌ردووکیان بکوژن " من وجدتموه يعمل عمل قوم لوط فاقتلوا الفاعل والمفعول به" أخرجه الترمذي وصححه الألباني. دیاره مه‌به‌ست له کوشتنی کارله‌سه‌رکراوه‌که ئه‌وه‌یه که به ڕه‌زامه‌ندی خۆی بووبێت، ئه‌وه‌ش چونکه هاوبه‌شه له تاوانه‌که، به‌ڵام منداڵێک به زۆره‌ملێ و هه‌ڕه‌شه یان که‌سێک له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه و دیلی‌دا لاقه ده‌کرێ، ناکژرێت چونکه به ویستی خۆی نه‌بووه! پاشان له ئایه‌تی(٢٣)ی سووره‌تی(النساء)دا باس له‌و حه‌رامانه ده‌کات له ئافره‌تان وه‌ک دایک و خوشک و پور و برازا و خووشکه‌زا و کچی خێزان و خه‌سوو و خوشکی خێزان و بووک و ..هتد هیچ باسێکی نێربازی تێدا نه‌کراوه. به‌ڵام هه‌ندێ زانایان بۆ خۆیان وه‌ک ئیجتیهاد و لێکۆڵینه‌وه ئه‌و باسه‌یان کردۆته‌وه که ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک لاقه‌ی منداڵێکی کوڕ بکات وه‌کو ئه‌وه‌یه که‌سێک کچێک بخوازێت و خه‌سووی لێ حه‌رام ببێت له دوای ته‌ڵاقدانی کچه‌که‌ی یان مردنی!؟ مالیکی و شافیعی و ئه‌بوحه‌نیفه-ڕيحمه‌تی خوایان لێ بێت- له‌سه‌ر ئه‌وه بوون کاری نێربازی کاریگه‌ری نییه بۆ حه‌رامێتی که‌سی نزیکی لاقه‌کراوه‌که. ئیمام ئه‌حمه‌دیش پێی وایه لێ حه‌رام ده‌بێت. ئه‌مه له ڕووی فیقهه‌وه، به‌ڵام که‌ی ئه‌و بۆچوونانه ئایه‌تی قورئانن!؟ یاخود نیشانه و به‌ڵگه‌ن بۆ ڕێگه‌دان به نێربازی!!؟ ٧. ئه‌م خاڵه‌ش هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی پێشوو، باس له بابه‌تێکی فیقهی ده‌کات، پێویستبوونی خۆشۆردن و وسڵکردن بۆ که‌سێک حه‌رامێکی وه‌ک نێربازی بکات، که‌سێکی موسوڵمان کاتێک باوه‌ڕی داده‌به‌زێت و تووشی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌بێت، به‌م کاره‌ی کافر نابێت، نوێژکه‌ره و خودا ده‌په‌رستێت، بۆ ئه‌وه‌ی نوێژه‌کانی بکات ئایا وسڵی له‌سه‌ره یان نا!؟ ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ته‌نها سه‌ری ئه‌ندامی نێرینه ون بێت له کۆمی ئافره‌تێک یان کۆمی پیاوێک(نێربازی) یان هی ئاژه‌ڵێک له داونی یان کۆمی، وسڵ پێویست ده‌بێت ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه زیندوو بێت یان مردوو، بچووک بێت یان گه‌وره به مه‌به‌سته‌وه بووبێت یان له بێئاگایی و نه‌زانی!! ئه‌مه حوکمێکی شه‌رعییه، به‌ڵام خاوه‌نه‌که‌ی له نه‌فرین و سزای خوا ده‌رناکات، ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌کات و په‌شیمان نه‌بێته‌وه. به‌ڵام کاتێک ده‌یه‌وێت نوێژێکی بکات، له‌شی گران و تووشی جه‌نابه‌ت بووه به حه‌رام، پێویسته وسڵ ده‌ربکات ئه‌وجا نوێژه‌کانی ئه‌نجام بدات! ئه‌و تاوان و گوناهه قێزه‌ون و گه‌ورانه‌ش به درێژایی ژیان ئه‌نجام دراون و به‌رده‌وامیش ڕوو ده‌ده‌ن. له موسوڵمانیش ده‌وه‌شێته‌وه تووشی تاوانی له‌وجۆره ببێت له کاتێکدا له‌عنه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ختی خواییشی له‌سه‌ره!! ئه‌وانی تر دووباره‌ن، ته‌نها مه‌سه‌له‌ی چێژوه‌رگرتنی سێکسی به جه‌سته‌ی منداڵ وه‌کو ڕانی(المفاخذة)، ئه‌مه‌یان له ئیسلامی ئێمه‌وه دووره و له‌عنه‌تی خوا له‌وه‌ی کاری وا بکات، به‌ڵام لای شیعه‌کان شتێکی تره! ئه‌مانیش ڕه‌نگه له‌وانه‌وه وه‌ریانگرتبێت. شیعه‌ش به‌لای ئێمه‌وه دینێکی تره و حاشا ئیسلام ئه‌وه بێت ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن!! له کۆتایی؛ باشتره بۆت خۆت خه‌ریک نه‌که‌یت به‌م باسانه‌وه، هه‌مووی درۆ و پاگه‌نده‌ی سووک و پووچن، خۆری ئیسلام به‌مانه ناگیرێت، ئێمه‌ش کاتێکی ئه‌وتۆمان نییه به جارێک وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو خورافات و هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی ئه‌وه‌ن بده‌ینه‌وه. بۆیه بمان به‌خشه ئه‌گه‌ر جارێکی تر وه‌ڵامیان نه‌ده‌ینه‌وه! مه‌گه‌ر هه‌رجاره‌ی گومانێک، ئه‌ویش شایه‌نی ئه‌وه بێت وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.