به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و خه‌و و باسانه شتی پووچ و به‌تاڵن، بۆ هه‌واڵێکی وه‌ها ده‌بێت ئه‌و که‌سه ناسراو بێ و ساغ و پاک بێت له ئیمان و ئیسلامه‌تیدا، به‌ڵام بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی له‌و جۆره به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ئه‌مه نه‌ک هه‌ر نابێ به‌ڵکو تاوانێکی گه‌وره‌یه، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی درۆیه‌ک به ده‌مه‌وه ده‌کات با جێگه‌یه‌ک له دۆزه‌خ بۆ خۆی ته‌رخان بکات هه‌تا نیشته‌جێ بێت تێیدا. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.