به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. (له دواکه‌وتنی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان له‌م ماوه‌یه داوای لێبووردن ده‌که‌ین). بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانین که خوا گه‌وره هه‌رگیز له دینه‌که‌یدا شتێکی وای نه‌فه‌رمووه که مایه‌ی عه‌یبه‌و ناشرینیکردنی موسوڵمانانی تێدا بێت چ جای ئه‌وه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی! مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه بڵێین که هه‌ر ئه‌وه به‌سه که ئه‌گه‌ر ئه‌و ماره‌کردنه مایه‌ی سووکایه‌تی بووایه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هه‌رگیز خودا بۆی ڕێک نه‌ده‌خست( دیاره ئێمه لێره‌دا شتێک به‌عه‌یبه‌و ناشرین ده‌زانین که خۆی له ڕاستیدا وابێت و ئیسلامه‌که‌مان به ناشرینی دانابێت). خوای گه‌وره هه‌ر له منداڵیشه‌وه پێغه‌مبه‌ری(صلى الله عليه وسلم) پاراستووه له هه‌موو چه‌وتییه‌ک که له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌رێش نه‌بووه هه‌روه‌کو چۆن جارێکیان ده‌یه‌وێت بچێته شاییه‌ک به‌ڵام لێی ده‌درێت و پاشان خه‌وی لێده‌که‌وێت و گه‌رمای نیوه‌ڕۆ به‌خه‌به‌ری دێنێته‌وه. هه‌ندی خاڵی گرنگ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و گومانه چه‌واشه‌کارییه، که وه‌ڵامێکه بۆ ئه‌وانه‌ش پاگه‌نده بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌که‌ن گوایه ئه‌و که‌سێکی سێکسی بووه یاخود حه‌زی له منداڵ بووه! پاکی بۆ پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) و ڕێسواییش بۆ ناحه‌زان. ١/ ئه‌و ماره‌یی کردنه به ئیزنی خودا بووه‌و ویستی ئه‌وی له‌سه‌ر بووه؛ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) خۆی مه‌سه‌له‌ی ماره‌کردنی دایکمان عائیشه ئه‌داته ده‌ست خوای گه‌وره( له‌کاتێکدا بیرۆکه‌ی خواستنی عائیشه له‌لایه‌نی خه‌وله‌ی کچی حه‌کیمه‌وه بوو نه‌وک ده‌سپێشخه‌ری خۆی!) و ده‌فه‌رمێت ئه‌گه‌ر خودا به‌باشی بزانێت ئه‌وا ئه‌م کاره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ک له فه‌رمووده‌ی بوخاری و موسلیمدا هاتووه که عائیشه ده‌فه‌رمێت خوا لێی ڕازی بێت، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی من تۆم بینی (عائیشه) له‌خه‌ودا سێ شه‌و، تۆی هێنا بۆ من مه‌لائیکه‌یه‌ک له پارچه ئاوریشمێکی نوێ‌دا و پێی ده‌وتم ئه‌مه خێزانی تۆیه. منیس ده‌مووت: ئه‌گه‌ر ئه‌وه وایه خوا به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت. عن عائشة ـ رضي الله عنها ـ قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "أريتك في المنام ثلاث ليالٍ. جاءني بك الملَك في سرقةٍ من حرير. فيقول هذه امرأتك؟ فأكشف عن وجهك فإذا أنت هي. فأقول: إن يك هذا من عند الله يمضه" رواه البخاري ومسلم. ٢/ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) که‌سێکی ئاره‌زوومه‌ند نه‌بووه؛ ئه‌و ئه‌گه‌ر بیویستایه هه‌رچی ئافره‌تی جوان و گه‌نجی ده‌هێنا، هه‌م له‌سه‌ره‌تای بانگه‌وازیدا کاتێک قوڕه‌یشییه‌کان پێیان وت ئه‌گه‌ر به‌م کاره‌ی تۆ هێناوته مه‌به‌ستت ده‌سکه‌وتنی ئافره‌تی جوانه ئه‌وا کام ئافره‌ته‌ی جوانه و به‌دڵته لێت ماره ده‌که‌ین و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژه‌نکانی خۆشمان بێت! پاشان دواتر ئه‌و(صلى الله عليه وسلم) به ده‌قی ئایه‌ت خوای گه‌وره ڕێگه‌ی دابوو ماره‌ی بکات هه‌ر یه‌کێک له‌و ئافره‌تانه‌ی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن پێی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیراده‌که‌ی بۆ خۆی گێڕڕابۆوه واته بڕیاڕ به‌ده‌ست خۆی درابوو، ته‌نانه‌ت یه‌ک خێزانی له خێزانه‌کانی له‌و ئافره‌تانه نه‌بوون که خۆیان پێشکه‌ش به‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) کردبوو هه‌تا به‌بێ ماره‌ییش بیانخوازێت، هه‌روه‌کو ئیبن عه‌بباس و ئیبن حه‌جه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌یان باسکردووه:" فقد أخرج الطبري عن ابن عباس رضي الله عنهما أنه قال: لم يكن عند رسول الله صلى الله عليه وسلم امرأة وهبت نفسها له". " قال ابن حجر في الفتح: وإسناده حسن، والمراد أنه لم يدخل بواحدة م‌من وهبت نفسها له، وإن كان مباحاً له، لأنه راجع إلى إرادته لقوله تعالى (إن أراد النبي أن يستنكحها)". ٣/ دایکمان عائیشه خوا لێی ڕازی بێت، ته‌مه‌نی نۆ ساڵان بووه کاتێک پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) گواستویه‌ته‌وه‌و ئه‌و له‌و کاته‌دا پێگه‌یشتووه‌و له‌بار بووه بۆ شوکردن، ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌ی: یه‌که‌م/ خاتوو عائیشه(خوا لێی ڕازی بێت) له‌پێش پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) داواکاری تری هه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت ده‌سگیرانی جوبه‌یری کوڕی مه‌تعه‌می کوڕی عه‌دی بووه، که ئه‌مه‌ش خۆی به‌ڵگه‌یه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و کاته‌دا خێزان دروستکردنی نێوان دوو ته‌مه‌نی گه‌وره‌و بچوک شتێکی باو بووه‌و نامۆ نه‌بووه. بگره که‌سانی تریش ئافره‌تی ئاوه‌ها له‌و ته‌مه‌نیان ماره کردووه، بۆ نمونه وه‌ک باپیری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) که هاله‌ی کچه مامی ئامینه‌ی کچی وه‌هبی ماره‌کرد له ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئامینه‌ی کچی وه‌هبی بۆ عه‌بدوڵڵای کوڕه بچوکی خۆی ماره‌کرد له‌کاتێکدا هاله‌و ئامینه هه‌ردووکیان له‌یه‌ک ته‌مه‌ن بوون و که‌سیش له‌و کاته‌دا ئه‌وه‌ی نه‌کردۆته هه‌را! هه‌روه‌ها ده‌سگیران بوونی له جوبه‌یر به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که عائیشه پێگه‌یشتوو و له‌بار بووه بۆ شووکردن ئه‌گینا چۆن ده‌سگیران ده‌بوو!؟ دووه‌م/ عائیشه وه‌ک خۆی ده‌یگێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له ته‌مه‌نی(٦) ساڵیدا ماره‌ی کردووه‌و پاشان له‌ته‌مه‌نی (٩) ساڵیدا گواستویه‌ته‌وه، دیاره وه‌ک زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌و دواخستنه‌ی بۆ گواستنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا دایکمان عایئشه ته‌واو پێبگات و له‌باربێت بۆ شووکردن: " عن عائشة رضي الله عنها أنها قالت: تزوجني رسول الله صلى الله عليه وسلم لست سنين، وبنى بي وأنا بنت تسع سنين". رواه مسلم. هه‌روه‌ها دایکمان خوا لێی ڕازی بێت خۆی ده‌فه‌رمێت؛ ئه‌گه‌ر کچ ته‌مه‌نی گه‌یشته (٩) ساڵان ئه‌وه قه‌یره‌یه " إذا بلغت جاریة تسع سنین فهي إمرأة" رواه الترمذي. ئه‌مه‌شی له‌کاتێکدا فه‌رمووه که ئه‌و زانایه‌کی تێگه‌یشتوو بووه‌و هاوه‌ڵان زانستی‌یان لێوه‌رگرتووه. سێیه‌م/ کاریگه‌ری که‌ش و هه‌واو ده‌وروبه‌ر؛ هه‌ڵبه‌ت شتێکی سه‌لمێنراوه که له‌و جێگه‌یانه‌ی ئاو‌و هه‌وایه‌کی گه‌رمیان هه‌یه زووتر ئه‌ندامه‌کانی ئاده‌میزاد پێده‌گات، له‌وانه‌ش پێگه‌یشتنی سێکسیی و ئاماده‌یی ئافره‌ت و پیاویش بۆ شووکردن و ژنهێنان.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جێی خۆیه‌تی بڵێین که شتێکی ئاسایی و سروشتییه که له‌ناو ئه‌و ناوچه هۆزایه‌تییانه‌دا هه‌رده‌م کچیان زوو داوه به‌شوو، بگره له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریی خۆشمان ئه‌و ڕاستییه هه‌بووه‌و زۆر به‌رچاو بووه(هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئیسلام تێبینی خۆی هه‌یه‌و هه‌روا به یه‌ک و دوو وشه کۆتایی پێ نایه‌ت، به‌ڵام لێره‌دا باس له‌وه نییه). ٤/ ئه‌وه‌ی که سه‌یره ئه‌وه‌یه که ئه‌م گله‌یی و گازنده‌یه تازه‌یه به‌چاو مێژووی ئیسلام و ئه‌و ڕووداوه! چۆن؟ ده‌بینین که له‌هه‌ره دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌له‌سه‌رده‌می خۆی و نه‌له‌دوای پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) هیچ کام له‌وان ئه‌و ماره‌کردنه‌ی عائیشه‌یان نه‌کردۆته عه‌یبه‌و له‌که‌یه‌ک به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئیسلامه‌وه، ئه‌وه‌ش که بێگومان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و کاره له هیج کام له سه‌رده‌مه‌کانی پێش ئیسلام و سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر و دوای ئه‌ویش به‌ماویه‌کی زۆر باو بووه‌و له‌هه‌موو جێیه‌ک شتی وا هه‌بووه، ته‌نانه‌ت ئێستاشی پێوه بێت لێره‌و له‌وێ ده‌یبیستین که ئافره‌تێکی (١٠ -١٢) ساڵ یان که‌مرتیش شوی کردووه‌و منداڵیشی بووه‌و که‌سیش نایکاته هه‌راو تانه‌وته‌شه‌ر! بۆ نمونه وه‌ک هاتووه به‌قسه‌ی خۆیان گوایه کاتێک مه‌ریه‌م ده‌سگیرانی یوسفی دارتاش بووه ته‌مه‌نی (١٢) ساڵان بووه‌و ئه‌ویش له لێواری (٩٠)ساڵان بووه واته (٧٧) ساڵێک له مه‌ریه‌م گه‌وره‌تر بووه، ئه‌وه‌ش له کتێبه کاثۆلیکیه‌کانینادا هاتووه وه‌ک له‌م پێگه‌یه‌دا ده‌ری ده‌خات: http://www.cin.org/users/james/files/key٢mary.htm هه‌روه‌ها یه‌کێک له شاژنه‌کانی وڵاتی سوید ته‌مه‌نی(١٢) ساڵ بووه‌و مێردیشی کردووه‌و که‌سیش هیچیان پێناڵێت! ئه‌مه له‌کاتێکدا پێگه‌یشتن(باڵغ بوون) له‌وڵاتێکی ساردی وه‌ک سوید بێگومان دڕه‌نگتر ده‌بێت له‌چاو ئه‌و بیابانه گه‌رمانه‌ی نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب. ٥/ خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و دایکی موسوڵمانان هه‌موویان بیوه‌ژن بوون و له‌ته‌مه‌نێکی ڕۆیشتوودا بوون به خێزانی، که له‌به‌ر کۆمه‌ڵێ حیکمه‌ت و هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ئایینی نه‌بووبێت هیچ شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوویه‌کی تێدا نه‌بووه.. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا و له‌وپه‌ڕی لاویی و جوانیدا یه‌که‌م خێزانی؛ دایکمان خه‌دیجه بووه(خوا لێی ڕازی بێت) که (١٥) ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تر بووه(وا دیاره له‌و کاته‌دا جیاوازی ته‌مه‌ن بۆ هیچ کام له پیاوو ژن ڕیگریی نه‌بووه له دروستکردنی خێزان وه‌ک له ئه‌مڕۆدا ده‌یبینین)، ته‌واویی گه‌نجیی خۆی(٢٥ ساڵ) له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به‌سه‌ر بردووه، له‌دوای مردنی خه‌دیجه‌ش دوو ساڵ هه‌ر ژن ناخوازێته‌وه وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆی. له‌دوای (٥٢) ساڵیی هه‌تا (٦٠) ساڵی خێزانه‌کانی تری ده‌خوازێت(ئایا ئه‌و ناوه‌نده ته‌مه‌نه ته‌مه‌نی شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌کانه!؟) یه‌که‌م ئافره‌ت له دوای دایکمان (خه‌دیجه) که‌ماره‌ی ده‌کات، دایکمان سه‌وده‌یه که‌ته‌مه‌نی (٨٠) ساڵه، خواستی چونکه یه‌که‌م بێوه‌ژن بوو له ئیسلام و ماره‌ی کرد تا ڕێزی لێبگرێ و ببێته دایکی موسوڵمانان و موسوڵمانان چاوی لێبکه‌ن هه‌تا ئافره‌ته بێوه‌ژنه‌کان ئه‌وانه‌ی مێرده‌کانیان ده‌مرن یان شه‌هید ده‌بن بێ سه‌رپه‌رشتیکار نه‌مێننه‌وه... له‌دوای ئه‌و ئینجا دایکمان عائیشه‌ی خواستووه، حیکمه‌تی خواستنی عائیشه‌ش دیاره زۆر هۆکاری هه‌بووه له‌وانه؛ پێی خۆش بووه که تێکه‌ڵی خوێنیی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسترین هاوه‌ڵی خۆیدا بۆ دروست بێت که ئه‌بوبه‌کری باوکی عائیشه بوو خوا لێیان ڕازی بێت، به‌ڵام له‌گرنگترینی ئه‌و هۆکارانه ئه‌وه بوو که عائیشه به‌ڕاستی زۆر ئاقڵ و ژیر بووه‌و ئیسلامیش به‌تایبه‌تی له لایه‌نی ئه‌حکامی ئافره‌تاندا یه‌کێکی وای پێویست بووه که بتوانێ هه‌موو زانسته‌کان له پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلى الله عليه وسلم) وه‌ربگرێت و بیگه‌یه‌نێت به ئوممه‌ته‌که‌ی له دوای خۆی، دایکمان عائیشه له‌دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) (٤٢) ساڵ مایه‌وه له ژیان و هه‌موو ئه‌وه‌ی که فێری ببوو له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌دا بڵاوی ده‌کرده‌وه.. ئه‌و زوو زوو فێر ده‌بوو، هه‌موو قورئانی له‌به‌ر کرد هه‌ر له کاتێک که پێغه‌مبه‌ری خوا مابوو، (٢٢١٠) فه‌رمووده‌ی له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) گێڕڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و چاوگێک بوو ته‌نانه‌ت بۆ هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم). ئه‌بو مو‌سا ده‌فه‌رمیت؛ هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ک له ئێمه‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر گیربووایه ئه‌وه ده‌چووین له عائیشه‌مان ده‌پرسی و ئه‌و زانیارییه‌کی هه‌ر ده‌بوو له‌سه‌ری: "عن أبي موسى قال : ما أشكل علينا أصحاب محمد صلى الله عليه وسلم حديثٌ قط فسألنا عائشة ، إلا وجدنا عندها منه علماً" .(ئه‌وان ئه‌گه‌ر هه‌ر خه‌ریکی شه‌هوه‌ت بوونایه له کوێ ئه‌م هه‌موو زانسته فێر ده‌بوون!؟) پاکی بۆیان و ئێمه به‌رین له‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌یڵێن! ئیمامی حاکم و دارمی له مه‌سروقه‌وه هێناویانه؛ پێی وترا ئایا عائیشه هیچی له زانستی میراتگری ده‌زانی؟ وتی: سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته به‌چاوی خۆم بینیم که گه‌وره پیاوانی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پرسیاریان لێ ده‌کرد له‌باره‌ی زانستی میراتگری: "عن مسروق ، أنه قيل له : هل كانت عائشة تحسن الفرائض؟ قال إي والذي نفسي بيده، لقد رأيت مشيخة أصحاب محمد صلى الله عليه وسلم يسألونها عن الفرائض" . رواه الحاكم و الدارمي ئیمامی زوهری ده‌فه‌رمێت؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که عائیشه ده‌یزانێت کۆبکرێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئافره‌تان ده‌یزانن، ئه‌وا زانینی عائیشه زۆرتر‌و باشتر ده‌بێت: "وقال الزُّهري : لو جُمعَ علمُ عائشة إلى علم جميع النساء ، لكان عِلم عائشة أفضل ". هه‌ندێک له‌زانایان ده‌فه‌رموون: "چواریه‌کی ئه‌حکامه شه‌رعییه‌کان له عائیشه‌وه فێری بووین: إن ربع الأحكام الشرعيَّة عُلِم منها". له‌باره‌ی هۆنراوه(شعر)و پزیشکایه‌تیشه‌وه، عه‌روه ده‌فه‌رمێت؛ که‌سم نه‌بینیوه شاره‌زاتر بێت له فیقهو پزیشکیی و هۆنراوه‌دا وه‌ک عائیشه: "ما رأيت أحداً أعلم بفقهٍ ولا طبٍ ولا بشعرٍ من عائشة" . ئه‌وانه چه‌ند نمونه‌یه‌کی که‌م بوون له شایه‌تی هاوه‌ڵان و شوێنکه‌وتوان بۆ به‌هره‌مه‌ندی و توانایی عائیشه خوا لێیان ڕازی بێت. هیوادارین توانیبێتمان تیشکێکمان خستبێته سه‌ر ڕاستییه و به‌رگرییه‌کمان له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) و خێزانه‌کانی کردبێت که دایکی ئێمه‌و موسوڵمانانن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.