تاوانی مناڵێكی ئیفلیج چیە كە بەم شێیوەیە خوای گەورە تاقی بكاتەوە؟ بڕگەی یەكەم پێش هەموو شتێك مرۆڤ هەر شتێكی لێ بەسەر بێت خۆی بەرپرسە لێی بۆ نموونە لە زستانێكی سارد ڕۆژێكی بەفرو باراناوی تۆ بە بلوزێكی نیو قۆڵەوە بێیتە دەرەوە دوایی نەخۆش دەكەویت ئایە كێ هۆكاری نەخۆشیەكەیە خودا یان مرۆڤەكە خۆیی ؟بەڵام ئایە ئەگەر خۆی داپۆشی و بە شێوەیەكی پێویست ئایە نەخۆش دەكەوێ ؟ بێ گومان نەخێر ، ئەمەش بە هەمان شێوە ئەگەر سێكسی تەندروست و خۆ پاراستن لەم نە خۆشیە ئەبێتە هۆی توش نەبوون كەواتە لێرەدا خۆمان بەرپرسین نەك خودا !زانستیش پێمان دەڵێت: له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ناته‌واوییه جه‌سته‌ییانه جۆرێکن له کێشه و هه‌ڵه‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراو له هه‌ندێک له بنچینه نایترۆجینییه‌کان -که ڕه‌نگه بنچینه‌یه‌ک بێت له‌و ٣ ملیار بنچینه‌یه‌ی له‌ناو خانه‌دا هه‌یه-. ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش به‌هۆی چه‌ند هۆکارێکی مرۆکرده‌یی ڕووده‌ده‌ن له‌وانه پیس کردنی ژینگه و ده‌رمانه‌کانی دژە دووگیانی و مادده پارێزه‌ره‌کانی ناو خواردنه‌کان.جگه له‌وانه‌ش ده‌زانین که‌وا ئه‌و ئامێره تیشکده‌رانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی پزیشکی بەکاردەهێنرێن وه‌کو (X-ray, MRI, CT scan…) توانای ڕودانی بازدانیان هه‌یه له ڕیزبه‌ندی “DNA”، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه بە دروستکردنی جینی ناته‌واو که سه‌رده‌کێشێ بۆ په‌یدابوونی مناڵی ناته‌واوی جه‌سته‌یی. ده‌شزانین که‌وا تیشکی نه‌وه‌وی به چه‌ند قات له‌مانه‌ی سه‌رەوه کاریگه‌ری هه‌یه له‌سەر هه‌مان مه‌سەله. ته‌نانه‌ت جگەرەکێشان و ماددە کهولییەکان و تیشکی خۆریش -بە ڕێژەیەک- کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ڕووداوی بازدان.. ئێستا جێی خۆیەتی بەبیریان بهێنینەوە کە به‌پێی تێگه‌یشتنی ئێوه‌ی بێ دین بێت ئه‌وه سروشت و مرۆڤه به‌رپرس له‌و که‌مووکوڕی و ناته‌واویانه، نەوەکو پەروەردگاری جیهانیان.! بڕگەی دووەم ژیانی دوونیا تەنها تاقیكردنەوەیەكە لە هەموو ڕوێكەوە هەر لە ژیانی ڕۆژانەمان بە تاقیكردنەوە تێدەپەڕین بۆ نموومە بۆچی هەموومان دكتۆر نین ؟ بۆچی هەموو ئەندازیار نین ؟ ئایە هەموومان حەزمان لێ نەبوو دكتۆر و ئەندازیار بین. ؟ بێ گومان بەڵێ ، ئەگەر بە تاقیكردنەوەكان نەڕۆیت نا‌توانیت ببیت بە بزیشك یانیش ئەندازیار ! بۆچی فیتەرێك ناتوانێت تداخولی ئیشی دكتۆرێك بكەوێت بە پێچەوانەشەوە؟ لەبەر ئەوەی مەرحەلە تاقی كردنەوەكانی نەبڕیوە! بۆیە ئەم ژیانەش تەنها تاقی كردنەوەیەكە ئەگەر ئیش و ئازار و ناخۆشی نەبێت كەواتە شتێك نیە بە ناوی خۆشی ! هەموو شتێك لەم. كەونەدا هاودژەكەی هەیە هەر ئەمەش هۆی تاقیكردنەوەیەوە ، خوای گەورەش ئێمەی بۆ ئەوە خەلق كردوە تەنها تاقیكردنەوەیەكە ئەگەر منداڵێكی ئیفلیج یان منداڵێكی ناتەواو نەبوو چۆن سوپاسی خوا بكەین لەم لەش ساغیەی بە ئێمەی داوە ئەم ناتەواویەی ئەم منداڵە دەبێتە هۆی ئەوەی خۆی بەهەشتی بێت بۆ دەوروبەریشی ببێت بە ڕەحمەت كۆمەڵێك كەس بیربكاتەوەو خزمەتی بكەن و سوپاسی خوا بكەن. لەسەر ئەم لەش ساغیەی بەوی بەخشراوە لە ئاگر نەجاتیان بێت لەبری ناتەواوی ئەم منداڵە خوای گەورە نیعمەتێكی وای پێ دەبەخشێت كە هەرگیز بە بیر‌و خەیاڵی دانەیەت ملیۆنان قات پاداشتی ئەداتەوە هیچ كەسیش نیە گریمانەی ئەوە بكات كە ئەم كەسە لەش ساغ و تەندروست بوو ژیانێكی خۆشی هەبێت لەوایە ئەم كەسە لەش ساغ بوایە تاوانێكی ئەنجام بدایە هەم ژیان و تەمەنی لە مەترسی دەبوو جا بە كوشتنەوە بێت یانیش بە سجن كردن كە سجنیش دۆزەخێكە بۆ خۆیی ! ئیتر خوا زانا‌و عالمە بە بەندەكانی ئەو ئەزانێت چی باشە بۆ من چی باشە بۆ تۆ . بڕگەی سێیەم ؟باسکردنی خراپه -مناڵی ناته‌واو- به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی چاکه -مناڵی له‌شساغ-، که‌وایه بۆچی کاکی بێ‌دین نهێنی کرداره چاکه‌کان -کە مناڵی له‌شساغ- له‌یاد ده‌کات له‌کاتێکدا ئه‌وان زیاتر ؟ دواتر ئەگەر بێ دینی ڕاست بوایه ئه‌وا هه‌رگیز لە بوونی مناڵی که‌مئه‌ندام و ناته‌واوی جه‌سته‌یی حاڵی نه‌ده‌بویت، چونکه ئێمه نه‌وه‌ی جیهانێک ده‌بووین که نە چاکه و ڕاستی نه هه‌ڵه و که‌موکوڕی تێدا نه‌ده‌بوو، هه‌ر ئه‌مه‌یشه که‌وا (ڕیچارد داوکینز- Richard Dawkins)ی سه‌رمه‌شقی بێ دینانی سه‌رده‌م دانانی پێداناوه کاتێک ده‌ڵێت: گه‌ردوون له ڕاستیدا بێ دیزاین، بێ مه‌به‌ست، بێ چاکه و خراپه‌یه”. The universe we observe has precisely the properties we should expect if there is, at bottom no design, no purpose, no evil and no good. River out of Eden, p.131-132٫ که‌وایه قسه‌کردن له‌باره‌ی چاکه و خراپه خۆی له‌خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرایه له‌سه‌ر پووچی خه‌یاڵی ئیلحاد بۆ “بوون”.ئینجا بوونی مناڵی ناته‌واو له ڕووی بیرکارییه‌وه بێ دینی له‌بن دێنێ، دەزانی بۆچی؟؟ چونکه ئه‌گه‌ر بوونی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ته‌نیا سوتفه‌یه‌ک و په‌رسه‌ندنێکی کوێرانه بێت، ئه‌وا نە هیچ مرۆڤێکی ته‌واو و ته‌ندروست په‌یدا ده‌بوو، نه هیچ بوونه‌وه‌رێکی که‌م په‌ره‌سه‌ندوو یان میکڕۆبێک، ته‌نانه‌ت به‌شێکی خانه‌یه‌ک، بگره تاکه ئه‌نزیمێکیش.!