سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   کێ خوای درووست کرد.؟
وەڵامی_گومانێکی_باو..! کێ_خوای_درووست_کرد ؟! با_پرسیارەکەت_بێ_وەڵام_نەمێنێتەوە
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1271




وەڵامی_گومانێکی_باو ||  کێ_خوای_درووست_کرد ؟!

#با_پرسیارەکەت_بێ_وەڵام_نەمێنێتەوە..

(خوێندنەوەی تەنها 1 خولەکی پێ ئەچێت)

ڕێگا زۆرە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە بە شێوەیەکی عەقڵی ئێمە ڕێگایەك هەڵدەبژێرین لەکاتێکدا وەك و ئاشکرایە ئەگەر خوا درووستکراو بوایە ئەوکاتە نەدەبووە خوا دەبووە مەخلوق بۆیە تایبەتمەندی خوا ئەوەیە کە کەس درووستی نەکردبێت 

بەڵام ئێمە بۆ ئەوەی گومانەکە لە بنەوە دەربهێنین و بیناو نەهلێنینەوە هەر وەڵامی دەدەینەوە کە دەوترێ ئێوە دەڵێن هیچ شتێك لەخۆیەوە نابوون ئەی کەواتە کێ خوای درووست کردووە ... 

ئێمە گریمانەیەك دەخەینە ڕوو ئەمیش بۆ ئەوەی تەنها وەڵامی ئەم پرسیارەی پێ بدەینەوە .. 

زۆرباشە ئەم گریمانەیە لە مێشکی خۆت دابنێ .. وا دابنێ یەکێك هەیە کە خوای درووست کردبێت (نعوذ بالله) ئەم ئەگەرە بۆخۆت دابنێ ئەگەر خوا درووستکراو بێت لەلایەن یەکێکی دیاریکراوەوە.

وابزانم ئیتر وەڵامت وەرگرت و مێکشت ئارام بویەوە ئیتر ئاسانە لەمەودوا .. دێت بە مێکشتدا کێ قەڵەمی درووستکرد ؟ تۆش دەڵێیت مرۆڤ . ئەڵێ ئەی باشە کێ مرۆڤی درووستکرد ؟ تۆش دەڵێیت خوا . ئەڵێ ئەی کێ خوای درووستکرد ؟ تۆش لە مێشکی خۆت دەڵییت فڵان درووستی کرد 

ئایە پرسیارەکە کۆتایی هات ؟
ئەم جارە دێت بە مێشکتدا و ئەڵێ باشە 
کێ ئەو کەسەی درووستکرد کە خوای درووستکرد ؟؟ هەم دیسان کەسێکی تر دادەنێیت کە ئەو کەسەی درووستکردبێت کە خوای درووستکرد . هەم دیسان دەڵێت نەخێر ئەی کێ ئەو کەسەی درووستکرد کە ئەو کەسەی درووستکرد ئە ئەویش خوای درووستکرد ؟؟؟ بەردەوام بەو شێوەیە دەروات ‌

ئێستا بۆت دەرکەوت شتەکە چۆنە کەواتە ئەم پرسیارە تا ناکۆتا ئەڕوات . ئەی نابێت قوفڵێك هەبێت ؟ ئەی نابێت زاتێك هەبێت کە درووستکاری هەموو شتێك بێت ئیتر کەسێك نەبێت ئەوی درووست کردبێت ؟

بەڵێ ئەبێت هەبێت ئەویش (اللە)یە نابێت ئەم پرسیارە تا ناکۆتا بڕوات ، ئەگینا پرسیارەکە کێشەی تێدەکەوێت 

ئەگەر بڵێیت یەکێك خوای درووستکردووە ئەمیش ئەوی درووستکردووە ئەمیش ئەوی درووستکردووە بە 1000 و 2000 کەس ناوەستێتەوە . ئیللا هەر ئەبێت لە کۆتایدا یەك زات بمێنێتەوە کە کەس ئەوی درووست نەکردبێت و خالقی هەموو کەون و گەردوون بێت . هەر ئەبێت وابێت چونکە ئەمە بەڵگەیەکی ئەقڵییە ، چونکە لەگەڵ ئەقڵدا ناگونجێت ئەم ئەوی درووستکردبێت و ئەم ئەوی درووستکردبێت و زاتێکی کۆتا نەبێت

بەڵکو زاتی کۆتا هەیە کە ئەویش (اللە) یە و پرسیارەکە لە خوادا قوفڵ ئەبێت کەس خوای درووست نەکردووە . خۆ ئەگەر لە خوادا پرسیارەکە قوفڵ نەکەی ئەبێت خۆت بە مەجبوری هەر ئەبێت لە کەسێکدا قوفڵی بکەیت و بڵێیت ئا ئەمەیان کەس درووستی نەکردووە و درووستکاری هەموو شتێکە هەر ئەبێت وا بڵێیت 

ئێمەش دەڵێین دڵینیابە لەوە بە دوایدا مەگەرێ ئەو زاتە (اللە) یە چونکە بەتەنهاو تەنها ئەو دەگونجێت پەروەردگاری ئەرز و ئاسمان بێت . شایستە بەکەسی تر نییە ئەو توانا و دەسەڵاتە جگە لەخۆی

#اللە_تعالی_اعلم

__ #وەڵامی_گومانەکان ___ 
پەیجی (#شیخ_احمد_کاکە_محمود)

  ژمارەی بینین 980

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram