سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا خودا نەیزانیوە مولحید بوونی هەیە.؟
ئایا خودا نەیزانیوە مولحید بوونی هەیە ؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1273


ئایا خودا نەیزانیوە مولحید بوونی هەیە ؟

::::::::::::::::
دژە ئیسلامەكان هەلساون بە بڵاوكردنەوەی گومانێك لەسەر قورئان كە دەلێن :- قورئان دەلێت 
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ( 1 ) الحديد - الآية 1
چی لە ئاسمانەكان و زەوی دایە تەسبیحاتی خودا دەكات ، كەچی منی مولحید و هاورێكانم تەسبیحاتی خودا ناكەین یان. خودا نەیزانییوە ئێمە هەیەن یان قورئان هەلەیە .
وەڵام :-
هۆكاری دروستبوونی ئەم گومانە دەگەرێتەوە بۆ نەشارەزایی لە زمانی عەرەبی كە زمانێكی قوڵ و فراوانە ئەم تەفسیرەی كە بۆ ئایەتەكە دانراوە تەفسیرێكی رووكەشیە نەچۆتە ناو قوڵایی اعرابی ئایەتەكە لێرەدا خودا ( ما )ی بە كارهێناوە لە زمانی عەرەبیشدا ( ما ) بۆ شتی بێگیان و بێ عەقل بەكاردێ وەك رووەك و بەرد وە لە بەرامبەردا ( من ) بۆ مرۆڤ و عاقل بەكاردێ ، ئایەتەكە راستە و كێشەی نییە چونكە هەمووشتێكی بێ عەقل و بێ گیان لە ئاسمانەكان و زەوی تەسبیحاتی خودا بەڵام ئێمە لێیان تێناگەین تەنها مرۆڤی سەركێش و خۆبەزلزان نەبێت .
لە كۆتاییدا پرسیارێك دێتە ئاراوە ئایا ئەو مولحیدە خۆی و هاورێكیان بەبێ عەقل لە قەلەم داوە تا ئەم ئایەتە بیانگرێتەوە ؟؟؟


  ژمارەی بینین 1119

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram