ئايا تاوانی مرۆڤ چییه که خودا هه‌موو شتێکی له چاره نوسیبێت.؟ پرسیارێك هه‌یه خه‌ڵکی ده‌ی کات ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه له لوحی محفوظدا و له سکی دایکماندا بین و هه‌مو شتێك له چاره‌مان نوسرا بێت که‌واته تاوانی ئێمه چییه سه‌ر پێچی ده‌که‌ین ؟ وه تاوانمان چییه خودا له دوا ڕۆژدا سزامان ده‌دات ؟ خۆ ئه‌و کردارانه بۆمان نوسراوه ده‌بێت توشمان بێت چونکه الله بۆی نوسیوین پێشه‌کی ده‌ڵێێن : کاتێك مرۆڤ له خه‌و هه‌ڵ ده‌ستێت و ده‌چێته ده‌ره‌وه له کاری ڕۆأێکیدا ئه‌و کارانه‌ی ده‌یکات ئایا به به ده‌ست خۆیه‌تی و به ئاره‌زوی خۆیه‌تی یان به ئاره‌زوی خودایه ؟ بۆ نمونه سه‌یاره یان خان‌و یان هه‌رشتێکی تر که ده‌ی کڕێت کێ ڕه‌نگ و جۆر و بڕه‌که‌ی بۆ دیاری ده‌کات ؟ ته‌نانه‌ت کاتیك کیلۆیه‌ك میوه ده‌کڕێت ئایا خۆی هه‌ڵی ده‌بژێرێت یان خاوه‌ن دوکانه‌که ؟ کاتێك توڕه ده‌بێت یان کارێکی باش یان خراپ ده‌کات کێ پێی ده‌کات ئایا خودا فریشته‌یه‌ك ده‌نێرێت ئه‌و کارانه‌ی پێ بکات یان خۆی ده‌یان کات ؟ من وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه ناده‌مه‌وه خۆتان وه‌لام بده‌نه‌وه . له به‌رامبه‌ریشدا زۆر شت له ژیاندا به ده‌ست خۆمان نییه : که‌ی و له کوێ له دایك ده‌بین و ده‌مرین وه که‌ی و چۆن نه‌خۆش ده‌بین یان کاتێك تۆ له‌سه‌ر جاده ده‌ڕۆیت سه‌یاره‌یه‌ك دێت له‌و هه‌مو خه‌ڵکه‌دا به‌س له تۆ ده‌دات و له کابرای ته‌نیشتت نادات وه زۆر ڕوداوی تر به ده‌ست خۆمان نییه لێره‌دا به جوانی له ( قضاء و قدر ) که کوردی خۆمان پێی ده‌ڵێت قه‌زا و قه‌ده‌ر تێ ده‌گه‌ین . قضی واتا بڕیاری داوه یان بڕیار دراوه . وه ووشه‌ی قازیش که پێی ده‌ڵێین دادوه‌ر هه‌مان شێوه‌یه کاتێك قازی یان دادوه‌ر بڕیاری کۆتایی ده‌ر ده‌کات ئیتر کابرا سزای خۆی وه‌ر ده‌گرێت . وه ( قدر ) که کوردی خۆمان به هه‌ڵه به چاره‌نوس ڕاڤه‌ی ده‌کات واته کاته‌که‌ی دیاری کراوه . که‌واته قه‌زا و قه‌ده‌ر واتا ئه‌و ڕوداوه یان ئه‌و کاره ساته پێش وه‌خت دانراوه به‌لام له‌و کاته‌دا ڕوو ده‌دات . ئه‌مه ده‌مان باته‌وه بۆ سه‌ره‌تای بابه‌ته‌که‌مان که خودا له‌مه‌و پێش ڕوداوه‌کانی دیاری کردووه و نوسیوێتی و ده‌زانێت چی ڕوو ده‌دات به‌لام کاتی ڕوداوه‌کان ئه‌و کاته دێت که لێمان ڕو ده‌دات . ئێستا با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پرسیاری یه‌که‌م که وه‌لامم نه‌دایه‌وه : ئایا کار و باری ڕۆژانه‌مان کێ ده‌ی کات وه هه‌ڵ بژاردنی کاره‌کانمان وه‌ك کڕین و فرۆشتن و هه‌مو لایه‌نه‌کانی تری ژیان به ده‌ست خه‌ڵکییه یان خودا به‌زۆر پێمان ده‌کات یان ئێمه به ده‌ست خۆمان و هه‌ڵ بژاردنی خۆمانه ؟ وه ئایا خه‌ڵکی چوار دورمان وه‌ك خێزانه‌که‌مان و دراوسێ و دراوسێ دوکانمان و یان هاوڕێیانمان له کار و ئه‌وانه‌ی ده‌یان ناسین . ئێمه چۆن هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنن ؟ طبعا به‌و کار و کردارانه‌ی ڕۆژانه ده‌یکه‌ین له‌گه‌ڵیاندا و که‌سێك به دز و ئه‌وی تر به پیاو کوژ و ئه‌وی تر به ساخته‌چی و ئه‌وی تر به سه‌ر راست و ئه‌وی تر به کوڕی باش و ... هتد ده‌ناسرێن بۆچی ؟ چونکه کاره‌کانیان وه‌سفه و ناسینه بۆ که‌سایه‌تیه‌کانیان و کاره‌کانیش به ده‌ست خۆیانه . هه‌موو که‌س ده‌توانێت باش یان خراپ بێت . بۆیه ده‌بینین کاتێك 2 که‌س شه‌ڕ ده‌که‌ن یان عاجز ده‌بن پاش شه‌ڕه که ده‌بن به خۆشه‌ویست ترین 2 که‌س چونکه هه‌ر یه‌که‌یان هه‌وڵ ده‌دات هێنده باش بێت به‌رامبه‌ره‌که‌ی وا هه‌ست کات خه‌تای ئه‌و بوه شه‌ڕ و عاجزیان بوه وه خه‌ڵکانێکی باشمان بینیوه خراپ بون خه‌ڵکانێکی خراپیشمان بینیوه خراپ بوون . که‌واته هه‌ڵس و که‌وتی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ست خۆیه‌تی . وه خودای زاناش هیچ شتێکی پێ ناکات و هیچ شتێکیشی لێ داوا ناکات و به‌سه‌ریدا نا سه‌پێنێت که خۆی نه‌ی کات به‌ڵگه‌شمان ئایه‌تی 286 ی سوره‌تی البقره‌یه ده‌فه‌رموێت : خودا هیچ شتێك به هیچ که‌سێك ناکات و ناڵێت که له توانایدا نه بێت ئه‌و شته باشانه‌ی ده‌یکات ده‌ست که‌وتی خۆیه‌تی و خراپه‌کانیشی له‌سه‌ر حساب ده‌کرێت که‌واته خوای گه‌وره له ژیانتدا به گوێره‌ی کاری ڕۆژانه‌ی خۆت حساب و کیتابت له‌گه‌ڵ ده‌کات . وه هه‌روه‌ها چوار ده‌وریشت به هه‌مان شێوه به گوێره‌ی کاره‌کانت ده‌ت ناسن هه‌روه‌ها له سوره‌تی التوبة 105 دا ده‌فه‌رموێت : پێیان بڵێ کار بکه‌ن خودا و پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) و ئیمان داره‌کان کاره‌کانتان ده‌بینن . پاشان ده‌مرن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خودا و پێتان ده‌ڵێت چیتان کردووه !؟ که‌واته خودای داد په‌روه‌ر له‌سه‌ر کاره‌کانتان محاسه‌به‌تان ده‌کات که کردوتانه له دنیادا خه‌ڵکیش ده‌تان بینن ئێوه چی ده‌که‌ن ؟ ئاده‌ی پێم بڵێن ئایا له دنیاشدا به هه‌مان شێوه چوار ده‌وره‌که‌ت به گوێره‌ی کاره کانت مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ناکه‌ن ؟ که‌واته خودا بۆی نه نوسیویت تۆ خراپ بیت یان بێ‌دین یان هه‌ر شتێك بیت به‌ڵکو به گوێره‌ی کاره‌کانت ڕۆژی دوایی حسابت له‌گه‌ڵ ده‌کات هه‌روه‌ها له سوره‌تی الانسان 3 دا ده‌فه‌رموێت : ئێمه ڕێنماییمان کردووه به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران و کتێبمان بۆ ناردوون . وه کابرا خۆی یان کفر ده‌کات یان سوپاس گوزار ده‌بێت . ئه‌وه‌یان به ده‌ست که‌سه‌که‌یه کام ڕێگه‌یه‌یان هه‌ڵ ده‌بژێرێت وه خودا ڕێنماییه‌کانی ناردووه هه‌روه‌ها له سوره‌تی الکهف 29 دا ده‌فه‌رموێت ئێوه حه‌ق بڵێن له لای خوداوه هه‌ر که‌س بیه‌وێت باوه‌ڕ ده‌هێنێت و هه‌ر که‌س بیه‌وێت کفر ده‌کات باوه‌ڕ نا هێنێت وه باوه‌ڕ هێنان و کفر کردن به دست مرۆڤه‌که خۆیه‌تی . ئایاتی تر زۆرن به‌لام ئه‌مه‌نده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تێ بگه‌ن خودا‌ش له قورئاندا له‌سه‌ر کاری ڕۆژانه‌تان حسابتان له‌گه‌ڵ ده‌کات . با ئێستا بزانین له ڕۆژی دوایدا پێوه‌ر چییه ؟ له سوره‌تی غافر 17 دا باسی ڕۆژی حساب ده‌کات و پێوه‌ری ئه‌و ڕۆژه کاره‌کانی خۆمانه که کردومانه و ده‌فه‌رموێت : ئه‌مڕۆ هه‌ر که‌س به گوێره‌ی ئه‌و کارانه‌ی کردوێتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت وه ئه‌مڕۆ زوڵم له که‌س ناکرێت . منیش ده‌ڵێم ئه‌ی ئه‌گه‌ر خودا هه‌مو شتێکی له جاره نوسی بێ‌تین بۆچی به گوێره ی کاره‌کانمان حسابمان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر به تێگه‌یشتنی دژه دین بێت خودا ده‌فه‌رموێت ( لا ظلم الیوم ) کابرای نه خوێنده‌واری کافری قوره‌یشی زۆر له‌م کافره خوێنده‌وارانه‌ی سه‌رده‌می عه‌وله‌مه زیره‌ك تر بووه له ئایه‌ته‌کان و قضاء و قدر تێگه‌یشتوه . چونکه کابرای کافری پێش 1400 ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌یتوانی هه‌موو قورئان پوچه‌ڵ بکاته‌وه به‌وه‌ی ده‌ی گوت ئه‌ی محمد ( د.خ ) بۆچی خوداکه‌ت ده‌ڵێت ( لا ظلم الیوم ) که‌چی زوڵممان لێ ده‌کات له کاتێکدا له چاره‌مان نوسراوه کافر بین . ئه‌ی کوا داد په‌روه‌ریی خوداکه‌ت ؟ هه‌روه‌ها له سوره‌تی النحل 32 دا ده‌فه‌رموێت : بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه بۆ ئه‌و کارانه‌ی کردوتانه . که‌واته خودای گه‌وره ئه‌و ئازادیه ڕه‌هایه‌ی داوه به تۆ که داوای ده‌که‌یت و ئازاد و سه‌ربه‌ستی کردوویت چی ده‌که‌یت به‌لام تۆ ناته‌وێت وه خودا له چاره‌ی که‌سی نه نوسیوه به‌هه‌شتی بێت یا جهنمی بێت یان ڕۆژانه چی بکات ؟ به‌ڵکو خودای زانا ده‌زانێت تۆ چی ده‌که‌یت و چۆن ژیان ده‌گوزه‌رێنیت هه‌تا ده‌مرێت وه ده‌زانێت تۆ که‌سێکی باشیت یان خراپیت و به چی شێوه‌یه‌ك کار ده‌که‌یت ؟ ئه‌وه‌ی له لوح المحفوظدا نوسراوه عیلم و زانینی خودای که ده‌زانێت ئێمه به‌ره‌و چی ئاقارێك ده‌ڕۆین به گوێره‌ی کاره‌کانمان نه‌ك ئیجبارمان بکات به‌وه‌ی باشه و خراپه بکه‌ین باشترین نمونه‌ش ابو له‌به ئایه‌تی له‌سه‌ر دابه‌زیوه که ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه به‌لام ابو لهب له‌سه‌ر کاره‌کانی هه‌ر به‌رده‌وام بوو پاش 10 ساڵ له دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته مرد و هه‌ر ئیمانی نه‌هێنا . خۆ ئه‌گه‌ر ابو لهب ئیمانی بهێنایه قورئان و ئاینی ئیسلام پوچه‌ڵ ده‌بوه‌وه ، به‌ڵام کابرا کافرێکی سه‌ر سه‌خت بووه و ئیمانی هه‌ر نه‌هێنا خودا ده‌زانێت ئیمان ناهێنێت به‌لام بۆی نه نوسیوه ئیمان نه‌هێنێت به‌ڵکو ده‌زانێت هه‌تا ده‌مرێت ئیمان ناهێنێت . هه‌روه‌ها خودا بۆ ئێمه‌ی نه نوسیوه که که‌سێکی باش بین یان خراپ بین . به‌ڵکو کاری ڕۆژانه‌ی خۆمان ئه‌و باشی و خراپه‌یه دیاری ده‌کات لای خه‌ڵکی و لای خودا‌ش . وه له ژیانیشدا لای خه‌ڵکی له‌سه‌ر جۆری کاره‌کانت مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ هێنده ژیر و دادپه‌روه‌ر بێت و به گوێره‌ی کاره‌کانمان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بکات بۆچی خودای خالق له‌وان ژیرتر و دادپه‌روه‌ر تر نه‌بێت و به گوێره‌ی کاره‌کانمان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌کات و له چاره‌مان بنوسێت که‌سێکی خراپ یان دۆزه‌خی بین . وه چی لۆژیکێك له من و ملیاره‌ها خه‌ڵکی تردایه هێنده گه‌مژه بین شوێن خودایه‌ك بکه‌وین له چاره‌مانی نوسی بێت ئێمه وه‌ك ڕۆبۆت بژین و خودا بۆی نوسیوین و ده‌بێت رازی بین به‌وه‌ی بۆمان نوسراوه ؟ به‌ڵام تۆ له‌گه‌ڵ ئاینی هیندۆسیدا لێت تیك چووه . چونکه ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌وه‌یه ئه‌و مرۆڤه خودا له چاره ی نوسیوه به‌و شێوه‌یه بژی و ده‌بێت منداڵه‌کانیشی به‌و شێوه‌یه بژین به‌ڕێزم 1 جار بیر بکه‌ره‌وه خودای زانا تۆی خلق کردوه و ئازادیی داویتێ وه بیر و هۆشی داویتێ خۆت ده‌توانیت ژیانی خۆت به‌ڕێوه به‌ریت تۆش ئه‌و ئازادییه بقۆزه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی کار له کار بترازێ وه ژیان به‌جێ بهێڵیت و ئه‌و کات هیچ شتێك دادت نادات غه‌یری کاره‌کانت نه‌بێت چۆن له ژیاندا من و تۆ و گشت خه‌ڵکی به گوێره‌ی کاره‌کانمان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و ده‌ناسرێین . لای خودا‌ش هه‌مان شێوه‌یه بۆچی له ژیاندا خۆمان ده‌پارێزین و ده‌مانه‌وێت که‌سێکی راست و دروست بین له هه‌موو جێگایه‌ك و نامانه‌وێت سزا بدرێین !؟ بۆچی کار بۆ دوای مردنیشمان نه‌که‌ین خۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت راست و دروستییه له ژیاندا . وه ئه‌وه‌ی نییه و که‌مه له ژیانماندا بیر و باوه‌ڕه‌که‌یه با هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌شیان بده‌ین ئه‌گه‌ر ده‌ڵێیت ژیانی پاش مردن بونی نییه . هه‌موومان ده‌مرین و ئه‌و ژیانه‌ش ده‌بینین ئەمەش وڵامی دكتۆر زاكیر نایكە لەم بارەیەوە https://youtu.be/Y-JlPKDbvOM