به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: کاری سیاسی و به‌شداریکردن تێیدا، موسوڵمانان له پێشترن بۆی وه‌ک له بێباوه‌ڕان، چۆن ده‌بێت دونیا به‌جێبهێڵێن بۆ ئه‌وان هه‌تا به‌سه‌ر خۆیان ئێمه‌ش بیڕوخێنن! پێغه‌مبه‌رانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتوون" كانت بن‌و إسرائيل تسوسهم الأنبياء؛ كلما هلك نبي، خلفه نبي" رواه البخاري و مسلم. واته/ نه‌وه‌ی ئیسرائیلییه‌کان، پێغه‌مبه‌ره‌کانیان سیاسه‌تیان ده‌کردن، هه‌ر کاتێک پێغه‌مبه‌رێک له نێو ده‌چوو، یه‌کێکی دی جێی ده‌گرته‌وه. سنووری کاری سیاسی موسوڵمان ئه‌وه‌یه له شه‌رع و فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌رنه‌چێت. ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی شه‌رعیی ئیسلامیمانه. کاری ڕێکخراوه‌یی و حیزبیی موسوڵمانان، دروسته و شه‌رعییه، موسوڵمان لێی داواکراوه کاروباره‌کانی ڕێک بخات و به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌می بێت، ئه‌گه‌ر موسوڵمانان هه‌موو پێکه‌وه بن، بێگومان له پێشتره، به‌ڵام بوونی هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵه ئیسلامییانه ئه‌گه‌ر بناغه‌یه‌کی پاک و بیرباوه‌ڕیکی ڕه‌سه‌نیان هه‌بێت، هه‌موویان قه‌بووڵن و شه‌رعین، گرنگ ئه‌وه‌یه له بازنه‌ی ئیسلام بن، ئه‌و کاته‌ش به هێنده‌ی چاکه و ڕه‌سه‌نایه‌تییان دروسته هاوکارییان بکرێ له‌گه‌ڵ. ئه‌وه‌ش فه‌توای زانایانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ فه‌توادانی له‌سه‌ره هه‌روه‌ها شێخ ئیبن باز-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- و زۆری تریش. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین، نه‌بوونمان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی ئیسلامی، مانای سه‌رپێچی و لادان نییه له پێکان(صواب)، چونکه ئه‌وانه هه‌موو ده‌سته‌یه‌کن له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیسلامن بۆ ده‌سته‌ڵات هه‌ر یه‌که‌یان به شێواز و ڕاده‌یه‌ک، به‌ڵام به‌یعه‌تیان له گه‌ردنی هه‌موو موسوڵمـانان واجب نییه بۆ که‌سێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه هه‌رچه‌نده هاوکارییان له خێردا چاکه‌یه و خوازیاره ( وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ) [المائدة : ٢] به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیانن، بێگومان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێن و شێوه‌کاره‌ی ڕێکه‌توون له‌سه‌ری، په‌یوه‌ستن پێوه‌ی و له‌سه‌ریانه گوێڕایه‌ڵ بن(ئه‌وه‌ی له سنووری گوێڕایه‌ڵی خوادایه). خۆپاڵاوتنیش له ناویان یان بۆ پۆستێکی ده‌وڵه‌تی؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه له‌به‌ر خوایه‌تی و خۆی به له‌پێشتر ده‌زانێ و دڵسۆزتره بۆ خوا و ئه‌و گه‌له، جائیزه به‌شداری بکا و خۆی بپاڵێوێ، هه‌روه‌کو چۆن یوسف پێغه‌مبه‌ر((علیه السلام) له ده‌وڵه‌تی فیرعه‌ونی ئه‌و سه‌رده‌مه خۆی پۆشت کرد بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و قه‌بووڵیشی کرد. چونکه پارێزه‌ر و ئه‌مین بوو و که‌سیش له‌و باشتر نه‌بوو. من فتاوى اللجنة الدائمة ( السؤال الرابع من الفتوى رقم ٦٢٨٠). الجماعات الفرق الموجودة الآن أقصد بها جماعة الإخوان المسلمين وجماعة التبليغ وجماعة أنصار السنة المحمدية والجمعية الشرعية والسلفيين ومن يسمونهم التكفير والهجرة وهذه كلها وغيرها قائمة بمصر أسأل ما موقف المسلم منها وهل ينطبق عليها حديث حذيفة رضي الله عنه ( فاعتزل تلك الفرق كلها ولو أن تعض بأصل شجرة حتى يدركك الموت وأنت على ذلك ) رواه الإمام مسلم في صحيحة ؟ الحمد لله والصلاة والسلام على رسوله وآله وصحبه .... وبعد : كل هذه الفرق فيها حق وباطل وخطأ وصواب وبعضها أقرب إلى الحق والصواب وأكثر خيراً وأعم نفعاً من بعض فعليك أن تتعاون مع كل منها على ما معها من الحق وتنصح لها فيما تراه خطأ ودع ما يربيك إلى ما لا يريبك . وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء عضو/ عبدالله بن قعود عضو / عبدالله بن غديان عضو / عبد الرزاق عفيفي الرئيس العام / عبدالعزيز بن عبدالله بن باز واته/ له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی (پرسیاری چواره‌م له فه‌توای ژماره (٦٢٨٠). ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی ئێستا له ئارادان، كه مه‌به‌ستم كۆمه‌ڵه‌ی برایانی مسوڵمان و كۆمه‌ڵی ته‌بلیغ(٢٠) و كۆمه‌ڵی ئه‌نسارِی سوننه‌ی موحه‌ممه‌دی و جه‌معییه‌ی شه‌رعی و سه‌له‌فییه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه پێیان ئه‌ڵێن: ته‌كفیرو هیجره، ئه‌وانه و ئه‌مانه‌ی كه له میسرِ په‌یره‌و ئه‌كرێن، پرسیارم ئه‌وه‌یه، ئایا هه‌ڵوێستی مسوڵمان سه‌باره‌ت به‌وان ئه‌بێ چۆن بێت، وه ئایا فه‌رمووده‌كه‌ی حذيفه-خوا لێی رِازی بێت- له‌سه‌ر ئه‌وان جێبه‌جێ ئه‌بێت، كه ده‌فه‌رموێت: (خۆ له‌هه‌موو ئه‌و تاقمانه وه دوور بگره، ئه‌گه‌ر قه‌پ له رِه‌گی دارێگه‌وه بگریت و بمریت و له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته بمێنیته‌وه) كه موسلیم به فه‌رمووده‌یه‌كی رِاست گێرِاوێتیه‌وه؟ وه‌ڵام: حه‌مد سه‌نا بۆ خوا‌و سه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مه‌به‌ركه‌ی و شوێنكه‌وتووان و یارانی.... پاشان: هه‌موو ئاو تاقمانه هه‌ق و ناهه‌ق و هه‌ڵه‌و ته‌واویان تێدایه، هێندێكیان له هه‌ق و رِاستی نزیكترن، كه ئه‌وان زۆرترین خێر‌و زۆرترین سوودیان هه‌یه له‌وانی تر، بۆیه تۆ له‌سه‌رته كه یارمه‌تی هه‌ر هه‌موویان بده‌یت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌قه‌ی كه له‌سه‌رین، وه ئامۆژگارییان بكه‌یت و كاتێ كه هه‌ڵه‌یه‌كییان لێ به‌دی ئه‌كه‌یت، وه شتێكیش كه گومانت لێی هه‌یه لێیوه دوور كه‌وه بۆ شتێك كه گومانت پێی درووست ناكات. خوا كاره‌كانمان بۆ پێك بهێنێ و دروود و سه‌لامیش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) و شوێن كه‌وتووان و یارانی بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.