بۆچی جەڵتەی مێشك و دڵ لەبەیانیاندا روودەدات؟ هۆكارهكهی بزانه..؟ دەزانین كە زۆربەی زۆری جەڵتەی مێشك و دڵ لەبەیانیاندا روودەدات، بەڵام بۆچی؟ ئەمە نهێنیەیە، پێویستە هەموو كەسێك ئەم بابەتە بخوێنێتەوەو ئاگادار بێت و بڵاویبكاتەوە خێرێكی گەورەیە . كاتێك كەسێك ئێواران خواردنێكی چەور دەخوات، پاش 8 كاتژمێر واتە نزیك بانگی بەیانی چەوری ئەو خواردنەی كە خواردوویەتی لە گەدەوە دەچێتە ناو ریخۆڵەكان و پاش ئەوەش چەوریەكی زۆر دەچێتە ناو سوڕی خوێنی ئەو كەسەوە . بەم شێوەیە فیسكۆسیتی یان هەمان خەستی خوێن لە ناو لەشدا دروست دەبێت، سەرلەبەیانی ساردترین كاتی رۆژە و جەستە لە خەودایە و لێدانی دڵ و پاڵەپەستۆی خوێن لە نزمترین ئاستدایە، قاچەكان كه دوورترین خاڵە لە دڵەوە لەگەڵ دڵ لەیەك ئاستی ئاسۆییدان، پێیەكان كە ساردترین خاڵی لەشە و لەژێر بەتانی دێتە دەرەوەو سارد دەبنەوە، لەگەڵ هەموو ئەم شتانە زۆربوونی چەوری و خەستی خوێنیش زیاد بكات، مەیینی خوێن دروست دەبێت و پرۆسەی جەڵتە دەستپێدەكات. كەسەكە كاتێك بەیانی لەخەو هەڵدەستێت و دەچێتە دەرەوە، جەستەی گەرم دەبێت و لێدانی دڵی زیاتر دەبێت و پاڵەپەستۆی خوێنی بەرزتر دەبێتەوە، ئەو كڵۆ خوێنانەی كە لە ئەنجامی خواردنە چەورەكەی ئێوارە لە لەشیدا دروستبووە لە پێیەكانیەوە جیادەبنەوە و دەچنە ناو سوڕی خوێنەوە . كاتێك ئەو كەسە بە پێ دەڕوات، كلۆخوێنەكە دەڕواتە ناو مێشك و خوێنی و جەڵتە دروستدەبێت و ئەگەری هەیە گیان لەدەستبدات، ئەگەریش لە ژیان بمێنێتەوە بە شێك لەجەستەی لەكاردەكەوێت، ئەوەش بەستراوە بەوەی كام خوێنهێنەر گیراوه و چەند زیانی پێگەیشتووە. ئەگەر كڵۆخوێنەكە بگاتە جگەر ئەوە جگەر دەتوانێت خۆی چاك بكاتەوە، ئەگەر كڵۆخوێنەكە بگاتە گورچیلەكان ئەوە هیچ ڕوونادات و گورچیلە كاری خۆی دەكات، ئەگەر كڵۆخوێنەكە لەپێدا بمێنێتەوە ئەو كات نەخۆشی(دەوالی) دروست دەكات. ئەگەر كڵۆخوێنەكە بگاتە دڵ و مێشك ئەوا بێگومان جەڵتە دروست دەكات. چۆنێی ڕێگرتن لە جەڵتە؟ 1-مرۆڤ كهگەیشتە تەمەنی 40 ساڵی نابێت شەوانە خۆراكی چەور بخوات، چونكە هەتا بەیانی لە ژێر هەڕەشەی جەڵتەدا دەبێت. 2- ئەگەر ئێوارانیش لە میوانی بوویت دەبێت كەم بخۆیت. 3- پاش خواردن كەمێك سركە یان ئاوی لیمۆی سروشتی بخۆ. 4_پێش خەوتن چەند پەرداخێك ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی خوێن لەخەستبوونەوە بپارێزیت، چونكە خۆراكی چەور ئاوی لەش دەمژێت. 5- لەوەرزی سەرما دا قاچەكانت داپۆشە و گۆرەوی لەپێ بكە. ڕەزیلی مەکە لە کۆمێنت کردن با هەموو لایەک سوود مەند بێت.