سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا دروستە پارەی خێر بدرێتە حکومەت و دابەشی بکات؟
ئایا دروستە پارەی خێر بدرێتە حکومەت ئەو دابەشی بکات؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2588



ئایا دروستە پارەی خێر بدرێتە حکومەت ئەو دابەشی بکات؟

بسم الله الرحمن الرحيم

دیارە بابەتی پیدانی پارە جا چ زەکات بێت یاخود خیر بێت بە کەسێک وەک وەکیل لە جیاتی خۆت بۆت دابەش بکات، لە ڕوی شەرعیەوە دروستەو هیچ کێشەی تێدا نیە.
بەڵام گومان لەوەدا نیە هەرکات ئەو وەکیلە پێشینەی خراپی هەبێت یاخود دەستێکی ئەمین نەبێت و پێشتر ماڵی خەلکی خواردبێت یان گومانی لێ بکرێت ئەو ماڵە وەک خۆی ناگەیەنێتە دەستی هەژارەکە، ئەوە نەک دروستە بیدەیتە دەستی بەلکو حەرامیشە سەروەت و سامانی خۆت یاخود خەڵکی بدیتە دەست و ئەویش بێ ترسی خوای گەورە لە ناوی بەرێت یاخود بەو شیوە دابەشی بکات کە جێی ڕەزامەندی خوای گەورە نەبیت.

قورئانی پیرۆز زۆر بە ڕونی باسی ئەم بابەتەی کردوە کە هەرکات منداڵێکی بێ باوک، یاخود کەسێک ژیر نەبێت(السفيه) لە سەرف کردنی پارەدا، ئەوە تەنانەت دروست نیە پارەی خۆشی تەسلیم بکەیت نەک پارەی خەڵکی تر، وەک قورئان ئەفەرموێت: وَلا تُؤْتُوا السُّفَهَاءَ أَمْوَالَكُمُ. واتە: ئەو کەسانەی کە هەتیوو بێ باوکن هێشتا منداڵن یان ژیر نین، ئێوە پارەکانیان تەسلیم مەکەن تا گەورە دەبن، یاخود ژیریان چاک دەبێت.
جا سەفیه ئەو کەسەیە کە بە خراپ پارەکەی خەرج دەکات یاخود دەیدات بە شتی بێ هودەو لە جێی خۆیدا خەرجی ناکات.
ئیمامی ئیبن مونزیر ئەفەرموێ: أكثر علماء الأمصار من أهل الحجاز والعراق والشام ومصر يرون الحجر على كل مضيع لماله صغيراً كان أو كبيراً. واتە: زۆربەی زانایانی ولاتان لە عێراق و شام و میسر ئەفەرموون ئەبێ ئەو کەسەی ماڵی خۆی بەفیڕۆ ئەدات جا ئەگەر بچوک بن یاخود گەورە بن نابێ ماڵی خۆشی تەسلیمی بکەیت چونکە لە ناوی ئەبات. جا پارەی خەڵکی بدیتە دەست لە زەکات خێرو سەدەقە ئەوە حەرام و نادروستی لە پێشترە.

بۆیە من بۆ قیامەتی خۆم و ئەمانەتی زانستی و دڵسۆزیم بۆ برایان و خوشکانم بە هیچ جۆرێک بە دروستی نازانم دەولەمەندەکان ماڵی خۆیان بدەنە دەستی کەسانێک کە لە ڕابردودا یان دز بوون یان شەریکی دز بوو یاخود ئەمین نین لە گەیاندنی ئەو خیرانە، کە ئەم حکومەتەش بەشێکە لەوانەی کە لە شەرعدا پێیان دەوترێ سەفیهه و نەزان، نەک دروست نیە خەڵک پارەیان بداتێ و بیان کات بە وەکیل، بەڵکو گەر ویژدان هەبێت و هەق مابێت ئەبێ ئەو پارانەیان لێ وەربگیریتەوە کە مافی خەڵکەو زەوتیان کردوە، یاخود لێپرسینەوەیان لە گەڵدا بکرێت کە وەک نەزان(السفیە) ئەو هەموو پارەیان بە فیڕۆ داوە.

د. شاخوان سيامنصوري

  ژمارەی بینین 727

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram