سەرەتا
|
دەربارە
|
پەیوەندی
|
دەستەی نوسەران
|
من نحن
|
اتصل بنا
رادیۆی سوننەت
بەشە سەرەکیەکان
قورئانی پیرۆز
فەرموودەکان
پێغەمبەری خوا
پێغەمبەران
یارانی پێغەمبەر
شوێنکەوتووان
خواپه‌رستی
ڕەوشت بەرزی
بیروباوەڕی موسوڵمان
عەقیدەی تەحاوی
فتح المجید
باوەڕ بە قەدەر
باوەڕ بە غەیب و پەنهان
بابەتی گشتی
ڕۆڵ و كاريگەرى ئيسلام
پەروەردە و بانگەواز
چۆن بانگه‌واز بکه‌ین.؟
بنچینه‌و و یاساكانی بانگه‌واز
شێوازه‌كانی بانگه‌واز
هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له بانگه‌وازدا
ئەمر به‌چاکه‌و نەهی له‌خراپه
هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌هلی سوننه
بابه‌تی گشتی
داهاتوو بۆ ئیسلامه
ناسۆر لە ژيانى بانگخوازاندا
كەسايەتيە ئيسلاميەكان
مانگە ئیسلامیەکان
موحه‌ڕه‌م
سه‌فه‌ر
ره‌بیعی یه‌كه‌م
ره‌بیعی دووه‌م
جه‌مادی یه‌كه‌م
جه‌مادی دووه‌م
ره‌جه‌ب
شه‌عبان
ره‌مه‌زان
شه‌وال
زولقهعهده
زولحیججه
ئایین و رەوتەکان
ئایینيەكان
فیرقەكان
ڕەوتەكان
بابەتى گشتى
ئافرەت و خێزان
تەوبەکاران
بابەتی گشتی پەیوەندیدار
جێندەر
پلەو پایەی ئافرەت
مافی ئافرەت
ڕۆڵی ئافره‌ت
باڵاپۆشی
هاوسه‌رگیری
مافه‌کانی خێزاندارێتی
به‌خته‌وه‌ری خێزان
گرفته‌کانی خێزان
فرەژنی
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ
خێزان و هه‌نده‌ران
700 پرسیاری شه‌رعی
فیقهی ئافره‌تان
بۆنەکان
ئاهه‌نگگێڕان به جەژنی بێباوه‌ڕان
یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر
جەژنی خۆشه‌ویستی
نه‌ورۆز
جەژنی ڕه‌مه‌زان
جەژنی قوربان
بابه‌تی گشتی له‌سه‌ر بۆنەکان
رەوانەوەی گومانەکان
وەڵامی گومانەکان/ گشتی
وه‌ڵامی قورئانییه‌كان
به‌رگری له پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
وه‌ڵام له به‌شی فه‌تواكان
مێژووی ئیسلامی
ئازارى موسلمانان
ئیعجاز
ئیعجازی زانستی قورئان
ئیعجازی زانستی فه‌رمووده
داھێنانی موسوڵمانان
بابه‌تی گشتی
تەزکیەی نەفس
پێشەکییەک
رەوشتەکان
بابەتەکان
چیرۆکەکان
فەتواکان
خشتەی بەشەکان
ڕاوێژه‌کان
ڕاوێژه‌کان
ڕاوێژەکان
دراوسێیەکمان کاری خراپ دەکات من چی بکەم و چۆن نەسیحەتی بکەم؟
سلاوی خواتان لی بیت ماوه‌ی سالیکه ماله کوردیک دراوسیمانه زور خوشحال بووم به‌لام دوای ده‌ستی کرد به سوعبه‌ت و ده‌ستبازی له‌گه‌ل میرده‌که‌م. پیشتریش هه‌ر زوور سوعبه‌تی ئه کرد له‌گه‌ل میرده‌که‌م . هه‌ولم دا بوی روون بکه‌مه‌وه که جوان نی یه له گه‌ل پیاوی پیگانه وا بکه‌ی به‌لام به منی ووت تو دلت پیسه قه‌یچێکا توش له‌گه‌ل میرده‌که‌ی من وا بکه .له‌دوای ئه‌وه هه‌ولم دا خومی لی دوربخه‌مه‌وه هه‌ر خه‌ریکی به‌زمی خۆیه‌تی میرده‌که‌شی ئاگای لێیه‌تی به‌لام نه‌یئه‌وێرا هیچ بکات . من پێم وت حه‌ز ناکه‌م وابکه‌یت له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌م دوای سه‌یرم کرد پیاوی بێگانه ئه‌چێته لای هه تا ٢ی شه‌و چووم له‌به‌ر خوا له‌به‌ر مانگی ره‌مه‌زان نه‌سیحه تم کرد. مێرده‌که‌م ئێستا بۆی ده‌رکه‌وتووه هه‌ر قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناکات. ژنه‌که زانی که من زانیومه له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌م، دواین شه‌و مێرده‌که‌ی هێنا بۆ ماڵمان گوایه چاودێری ده‌که‌ین، مێرده‌که‌ی ئه‌یوت ژنه‌که‌م سه‌ربه‌سته چی ئه‌کا، به‌ڵام من هه‌ر زۆرم پێ ناخۆشه که ئه‌وانه ده‌بینم له‌به‌ر دراوسێیه‌تی هه‌روه‌ها ژنه‌که‌ش نوێژ ئه‌کا، به ڕای به‌ڕێزتان چی ئه‌فه‌رموون که ئه‌م جاره‌ش پێی بڵێم که ئه‌وه هه‌ڵه‌یه هه‌رچه‌نده‌ش مێرده‌که‌ی سه‌ربه‌خۆی کردووه؟
گۆڕینی فۆنت
درۆید کوفی
یونی‌کورد وێب
درۆید نه‌سخ
تاهۆما
UniQAIDAR_DWANGE
XM Yekan
UniQAIDAR_A7MED
وەڵام - ژمارەی پرسیار 703
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ده‌توانین له‌م خاڵانه‌دا وه‌ڵامی پێویستت بده‌ینه‌وه:
١- به‌ر له هه‌موو شتێک پێویسته ئه‌م دوانه که بوونه‌ته دراوسێتان بیانناسن! به بۆچوونی ئێمه ئه‌و دوانه یه‌کێکن له‌مانه‌ی خواره‌وه:
-- ڕه‌نگه ئه‌م دوانه هه‌ر له بنچینه‌دا ژن و مێرد نه‌بن، چونکه به‌و ڕه‌فتارانه‌یان وادیاره هه‌رچی غیره‌ت و پاکییه تێیاندا نه‌ماوه..
-- یاخود ئه‌م دوانه ژن و مێردن به‌ڵام به زۆر هۆکار غیره‌تیان له‌سه‌ر یه‌کتری نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ش خۆیان فریو بده‌ن ناوی ئازادی و کراوه‌یی لێ ئه‌نێن! له‌و هۆکارانه؛ پیاوه‌که ئه‌و حاڵه‌ته‌ی پێ خۆشه، نایه‌وێ ڕه‌وشت و پیرۆزییه‌ک هه‌بێ ڕێگای لێ بگرێ، بیه‌وێ خۆی هه‌موو شتێک بکات له‌به‌رئه‌وه ڕێگای داوه به‌خێزانیشی وه‌کو خۆی سه‌ربه‌ست بێ و وه‌کو دوو ئه‌وروپی ڕه‌فتار بکه‌ن.
-- یاخود هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستکردنی ژیانیانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێک که‌وتوون به‌و جۆره خێزان بن، به داخه‌وه ئێستاکه له‌ناو کوردا زۆرێک له‌م نمونه قێزه‌ونانه هه‌یه و به‌دی ده‌کرێ.
له هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا باشترین بڕیار بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه خۆتان دوور بگرن له هه‌ردووکیان چونکه ئه‌وان نقوومی شه‌هه‌وات و نه‌فامی بوون و ئه‌سته‌مه به ئێوه بێنه‌وه ده‌رێ!! به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه ئه‌و ئاگره‌ی ئه‌وانی تێ که‌وتوون ئێوه‌ش ده‌سووتێنێ..
٢- ئێوه‌ی موسوڵمانیش پێویسته زۆر ئاگاداری یه‌کتر بن، غیره‌تان له‌سه‌ر یه‌کتر هه‌بێ، ئه‌و وشانه ته‌نها بۆیاخه و دیکۆره که ده‌وترێ دڵپیسیی یاخود کراوه‌یی و ئازادی و سه‌ربه‌ستی.. ئه‌وانه وشانێکن شه‌یتان ده‌یڕازێنێته‌وه له‌سه‌ر مرۆڤه‌کان هه‌تاوه‌کو له په‌نایه‌وه تووشی داوێنپیسی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و فه‌سادی کۆمه‌ڵگای لێ بکه‌وێته‌وه.. به هیچ جۆرێک ڕێگا مه‌ده ئه‌و ئافره‌ته نزیک بێته‌وه له مێردت! به‌ڵکو له‌گه‌ڵ مێردیشت توندی بنوێنه که نابێت ڕووی بداتێ و ڕێگا بدات لێی نزیک بێته‌وه.. خوا ده‌زانێت ئه‌وانه مه‌رامیان ئه‌وه نییه ژیان له ئێوه بشێوێنن و له خشته‌تان به‌رن.
جێی سه‌رنجه که ده‌بێ ئێوه له‌به‌ر خاتری دڵی یه‌کتر هاوکار و هاوده‌م بن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه له سه‌ر ژیانتان، چونکه به دواکه‌وتنی هه‌ر لایه‌کتان بۆ هه‌نگاوه شه‌یتانییه‌کانی ئه‌و ئافره‌ت و پیاوه شیرازه‌ی خێزانیتان تێک ده‌دا و دڵه‌ڕاوکێ و دڵپیسیی و نه‌مانی متمانه له نێوانتان ده‌ڕوێنێ.. مرۆڤیش به زۆری به هۆی هاوڕێ و دراوسێ و ده‌وروپشتییه‌وه ده‌گۆڕێ و تووشی لادان ده‌بێت.
٣-- مه‌رج نییه وته‌ی ئه‌و ئافره‌ته که ده‌ڵێ نوێژ ده‌که‌م ڕاست بێت، ڕه‌نگه ویستبێتی به‌و بانگه‌شه‌یه گوایه نوێژ ده‌کات لێتان نزیک بێته‌وه یان نیشانی تۆی بدات که ئه‌وه‌تا ئه‌ویش نوێژ ده‌کات به‌ڵام ئازادیشه.. به‌ڵام خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێإن الصلاة تنهى عن الفحشاء والمنکر.. واته/ نوێژێک که ڕاسته‌قینه و سه‌نگی هه‌بێت ئه‌وه‌یه خاوه‌نه‌که‌ی له گوناه و خراپه دوور بخاته‌وه..
به‌ڵام ده‌کرێ ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ دواجار له باسی موسوڵمانێتی ڕاسته‌قینه و گه‌وره‌یی نوێژه‌وه جارێکی تر قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌یته‌وه، ئامۆژگاری بکه‌ی که ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یکات ئه‌و خوایه‌ی نوێژی بۆ ده‌کات پێی قه‌بووڵ نییه و تاوانی تێکه‌ڵی له‌گه‌ڵ پیاوانی تر و کردنی زینا بۆ ئافره‌تی به مێرد له‌لای خوا زۆر قورسه، له دونیادا به‌ردباران ده‌کرێ هه‌تاوه‌کو مردن و له قیامه‌تیش ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی نه‌کردبوو له ئاگری دۆزه‌خ ئه‌نرێ و سزا ده‌درێ.. دڵی خۆتی بۆ بکه‌وه ئه‌و قسانه‌ی له دڵه‌وه پێ بڵێ، بۆی ڕوون بکه‌وه که ئه‌و ژیانه به‌ناوئازادییه ژیانی تێدا نییه و به‌ڵکو مردن و تیاچوونه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له داخی مێرده‌که‌ی خۆی تووشی ئه‌و بێ شوره‌یی و ژیانه سووکه کردووه(بوون به ئامێری ئاره‌زووی پیاوان) ڕێگای چاره‌سه‌ر نییه، تۆڵه به‌و شێوه‌یه ناکرێته‌وه.. به‌ڵکو گه‌ڕانه‌وه بۆلای خوا و تۆبه‌ی یه‌کجاری و په‌یوه‌ندی پته‌وکردن له‌گه‌ڵ خوای پاک و به‌خشنده بۆ هه‌موو. ژیانی ڕۆح و ڕاحه‌تی دڵه‌کان ته‌نها له یادی خوا و پاکی و به‌ندایه‌تییه بۆ خوای په‌روه‌ردگاری هه‌موو مه‌خلووقاته‌کان. یادی بێنه‌وه که ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بێهیوایی تووشی ئه‌و حاڵه‌ته هاتووه هێشتا خوا به‌ڕه‌حمه و گوناهه‌کانی گه‌وره‌تر نه‌بوون له به‌زه‌یی خوای میهره‌بان، مادام هێشتا نه‌مردووه و مۆڵه‌تی تۆبه و په‌شیمانی ماوه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی شه‌رم و حه‌یا و ژیانی له‌گه‌ڵ خوابوون..
پێی بڵێ ئه‌گه‌رچی تۆ به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ت ناگه‌یته خۆشی و ئۆقره‌ی ده‌روونی و به پێچه‌وانه‌وه ناخت لۆمه‌ت ده‌کا و له داهاتووش له دوای تێپه‌ڕینی ته‌مه‌ن ئاوڕدانه‌وه ژانت ئه‌داتێ و به‌رده‌میشت تیاچوون و ونبوونه و ته‌نیاییش چاره‌نووست..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
ژمارەی بینین 649
پرسیار و فەتوا
ئایا زەكات به غه‌یرە موسوڵمان ده‌درێت؟
م. مەلا علی عبدالعزیز كێیە.؟
نوێژی تەراویح چەند ڕەکعاتە.؟
تایبەتكردنی ڕەمەزان بۆ دەركردنی زەكات.؟
شەوی 15 ی شەعبان چی ڕوو دەدات؟
م مەلا عبدالقادری تەوحیدی كێیە.؟
بنەما شەرعیەكان دەربارەی بانك و ڕیبا.؟
دوای نوێژ زانیت جلوبەرگت بێ نوێژە، چی بكرێت؟
دەکرێت یەکجار ئەندامەکانی دەستنوێژ بشۆردرێن.؟
سزای تاوانی کەسی (دەیوث).!!
حوکمی وازهێنان لە نوێژی هەینی.؟
ئایا فەڵەستین خاکی جولەکەیە.؟
ئینسایکلۆپیدیا
ا
ب
ت
ج
ح
خ
د
ر
ز
س
ش
ص
ع
غ
ف
ق
ک
ل
م
ن
ه
و
ی
چ
ڤ
پ
ژ
گ
زۆرترین بینراو
نوێترین بابەت
نوێژی ئیستیخارە چیەو چۆن دەکرێ.؟!
زانست سەلماندوویەتی کە شەو گونجاوترە بۆ داهێنان و بیرکردنەوە.!
من کچی٘کـم لەخی٘رانی٘ـکی دیندار و جوانیەکی مام ناوەندیم هەیـه ساڵ تی٘پەڕی و داواکارم هەرنەبوو !
نزا‌و پاڕانەوەی دڵتەنگی و خەفەت.!
جۆرەکانی شەهید كامانەن.؟
ئایا دوعاکردن قەدەر دەگۆڕێت ؟!
عەرەفات چییەو لە چیەوە هاتووە..؟!
پەیامێک بۆ ئه‌و خوشكانهی شوویان نه‌كردووه.!
صلاح الدين ئەیوبی بۆ دەوڵەتی کوردی دروست نەکرد.؟!
* من پزیشکی ئافرەتان و منداڵ بوونم لەیەكێ لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا.!
ژیاننامەو تێكۆشانی مامۆستا مەلا عەلی عبدالعزیز محمد
ئەم وێنەیەی دەیبینن ڕاستییەو درووستكراو نییە.!
فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان.!
مامۆستا عەبدولقادر تەوحیدی، هێمای ڕاپەڕین و شۆڕش و بەرخۆدان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان
حیکمەتی باڵاپۆشی
چۆن ڕەمەزان بکەین بە مانگى نوێ بونەوەى ئیمانمان؟
گرنگی نوێژ.؟!
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
Top
Facebook
YouTube
Twitter
Instagram