سەرەتا
|
دەربارە
|
پەیوەندی
|
دەستەی نوسەران
|
من نحن
|
اتصل بنا
رادیۆی سوننەت
بەشە سەرەکیەکان
قورئانی پیرۆز
فەرموودەکان
پێغەمبەری خوا
پێغەمبەران
یارانی پێغەمبەر
شوێنکەوتووان
خواپه‌رستی
ڕەوشت بەرزی
بیروباوەڕی موسوڵمان
عەقیدەی تەحاوی
فتح المجید
باوەڕ بە قەدەر
باوەڕ بە غەیب و پەنهان
بابەتی گشتی
ڕۆڵ و كاريگەرى ئيسلام
پەروەردە و بانگەواز
چۆن بانگه‌واز بکه‌ین.؟
بنچینه‌و و یاساكانی بانگه‌واز
شێوازه‌كانی بانگه‌واز
هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له بانگه‌وازدا
ئەمر به‌چاکه‌و نەهی له‌خراپه
هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌هلی سوننه
بابه‌تی گشتی
داهاتوو بۆ ئیسلامه
ناسۆر لە ژيانى بانگخوازاندا
كەسايەتيە ئيسلاميەكان
مانگە ئیسلامیەکان
موحه‌ڕه‌م
سه‌فه‌ر
ره‌بیعی یه‌كه‌م
ره‌بیعی دووه‌م
جه‌مادی یه‌كه‌م
جه‌مادی دووه‌م
ره‌جه‌ب
شه‌عبان
ره‌مه‌زان
شه‌وال
زولقهعهده
زولحیججه
ئایین و رەوتەکان
ئایینيەكان
فیرقەكان
ڕەوتەكان
بابەتى گشتى
ئافرەت و خێزان
تەوبەکاران
بابەتی گشتی پەیوەندیدار
جێندەر
پلەو پایەی ئافرەت
مافی ئافرەت
ڕۆڵی ئافره‌ت
باڵاپۆشی
هاوسه‌رگیری
مافه‌کانی خێزاندارێتی
به‌خته‌وه‌ری خێزان
گرفته‌کانی خێزان
فرەژنی
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ
خێزان و هه‌نده‌ران
700 پرسیاری شه‌رعی
فیقهی ئافره‌تان
بۆنەکان
ئاهه‌نگگێڕان به جەژنی بێباوه‌ڕان
یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر
جەژنی خۆشه‌ویستی
نه‌ورۆز
جەژنی ڕه‌مه‌زان
جەژنی قوربان
بابه‌تی گشتی له‌سه‌ر بۆنەکان
رەوانەوەی گومانەکان
وەڵامی گومانەکان/ گشتی
وه‌ڵامی قورئانییه‌كان
به‌رگری له پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
وه‌ڵام له به‌شی فه‌تواكان
مێژووی ئیسلامی
ئازارى موسلمانان
ئیعجاز
ئیعجازی زانستی قورئان
ئیعجازی زانستی فه‌رمووده
داھێنانی موسوڵمانان
بابه‌تی گشتی
تەزکیەی نەفس
پێشەکییەک
رەوشتەکان
بابەتەکان
چیرۆکەکان
فەتواکان
خشتەی بەشەکان
ڕاوێژه‌کان
ڕاوێژه‌کان
ڕاوێژەکان
شاهیدی تاوان و کاری ناشەرعیم بە درکاندنی کارەسات رودەدات چی بکەم؟
به‌ڕێزان سه‌لامی خواتان لێبێ پرسیاره‌که‌م هەیە ،که‌سێك ئاگاداربێ له‌ئه‌نجام دانی چه‌ند کارێکی ناشه‌رعی وه‌کو نێربازی و چونه پاڵ زڕ خوشکی خۆیی وه به‌زۆر کاری نێربازی له‌گه‌ڵ برا بچوکه‌که‌ی و به‌زۆر په‌لامار دانی دوو کچی برای چه‌ند کارێکی تریش ئایه گوناحبار نییم که زۆر له‌مێژه ئه‌و نه‌هێنیانه‌م پاراستووه به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیدرکێنم کاره‌ساتی گه‌وره ڕووئه‌دات وه‌کو پیاو کوشتن و ئافره‌ت کوشتن و هه‌روه‌ها لێك ترازانی چه‌ند خێزانێك له‌یه‌کتری و چه‌ند دوژمنایه‌تیه‌کیش ڕوو ئه‌دات ئه‌گه‌ر نه‌شی درکێنم هه‌ست ئه‌که‌م کاتێك بیرم ئه‌که‌وێته‌وه ویژدانه‌ن زۆر زۆر بێتاقه‌تی دامئه‌گرێ به‌ڕه‌ئی ئێوه من چی بکه‌م باشه ؟ خوای گه‌وره نموونه‌تان زۆر کات.
گۆڕینی فۆنت
درۆید کوفی
یونی‌کورد وێب
درۆید نه‌سخ
تاهۆما
UniQAIDAR_DWANGE
XM Yekan
UniQAIDAR_A7MED
وەڵام - ژمارەی پرسیار 704
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
بۆچوونی ئێمه وایه سه‌ره‌تا به‌ڵگه‌ی بێگومانیی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ئاماده بکه‌ی، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌و منداڵ و کچۆڵانه و زڕخوشکانه‌ی نێزیک بیته‌وه هه‌تا قه‌ناعه‌تیان پێ بکه‌ی دڵی خۆیان بۆ تۆ یان که‌سێکی موسوڵمانی شاره‌زا که له ناو ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا ناسراو بێت بکه‌نه‌وه، وایان لێ بکرێ شه‌رم و ترس نه‌یانگرێ و ئه‌و ڕاستییانه بدرکێنن.. پاشان پێیان بوترێ له دوای ئه‌وه‌ی دڵیان ئارام بێته‌وه که تووشی ناڕه‌حه‌تی نابن و هه‌وڵ ئه‌درێ ڕزگار بکرێن له‌و ده‌ستدرێژییانه، ئه‌وجا ئه‌و تاوانباره بانگ بکرێ له‌لای یه‌ک دوو برای به ته‌مه‌نی و موسوڵمانی شاره‌زا یان هه‌ر له ناو خزمه‌کان یه‌ک دوو پیاو ماقوڵیان دانیشتنی له‌گه‌ڵ بکرێ و هه‌رچیش باس ده‌کرێ تۆمار بکرێ به ڤیدیۆ یاخود به ده‌نگ، له پێشدا بۆی ڕوون بکرێته‌وه که ئێوه هه‌موو نهێنییه‌کان ده‌زانن و ده‌شتوانن ئابڕووی به‌رن و له‌ناو خزمان و هاوڕێکانی ڕیسوای بکه‌ن، به‌ڵام وه‌کو دوایین مۆڵه‌ت و شانسی چاکسازیش بۆ خۆی هه‌رچی کردووه بۆی ده‌پۆشن به مه‌رجی ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک جارێکی تر ئه‌و ده‌ستدرێژییانه دووباره نه‌کاته‌وه..
پاشان ئامۆژگاری بکه‌ن به‌وه‌ی با له خوا بترسێ و ڕێگای تۆبه و گه‌ڕانه‌وه بگرێته به‌ر، چونکه خوای گه‌وره لێی ناگه‌ڕێ هه‌تا سه‌ر زوڵم و سته‌م له‌گه‌ڵ خوشک و برا و برازایه‌کانی خۆی بکات، به‌ڵکوو په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌ماڵێ و ڕیسوای دونیا و قیامه‌ت ده‌بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و دوژمنایه‌تی و شه‌ڕ و ئاژاوانه‌ی ده‌ینێته‌وه له‌ناو ئه‌و خێزان و بنه‌ماڵه‌یه.. وه له‌باتی ئه‌وه ڕوو بکاته خوا و تۆبه‌ی نه‌سوح بکات و ژیانی پاکیی هه‌ڵبژێرێ، پاشان نه‌بێت پێشه‌نگی پیس و ناشرین له‌به‌رده‌م برا و خوشك و ئه‌وانه‌ی ته‌عدایان لێ ده‌کات، به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی ڕێگای فه‌سادی و به‌دڕه‌وشتی ده‌خاته سه‌رپشت بۆ ئه‌و منداڵانه و له ئێستاوه ڕایان ده‌هێنێ له‌سه‌ر ژیانی ڕیسوایی و سووکیی و ده‌یانخاته به‌ر ئاره‌زوومه‌ندان و شه‌ڕواڵپیسان، چۆن ئه‌وه‌ی پێ قه‌بووڵ ده‌بێ ئه‌و بێگوناهانه ڕابهێنێ له‌سه‌ر سووکیی و به‌دڕه‌وشتی، له ئێستاوه په‌رده‌ی حه‌یا و غیره‌تیان له‌به‌ر ده‌ماڵێ و فێری به‌دڕه‌وشتی و نزمایه‌تییان ده‌کات!!؟
ئه‌مه‌و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری ئه‌و تاوان و ده‌ستدرێژییانه هه‌تاوه‌کو مردن له‌سه‌ریان ده‌مێنێته‌وه، یان دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند ساڵێک چۆن ڕووی دێ ئه‌و خوشک و برا و که‌سانه‌ی ببینێ و بیاندوێنێ که ڕۆژانێک بۆ هه‌وا و ئاره‌زووی پیسی خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردوون و کردوونی به قوربانی شه‌هوه‌ته‌کانی!!؟
بیترسێنن به سزای خوا و ڕیسوابوونی له‌ناو خه‌ڵک، پێی بڵێن که چی تر له‌و دڕندایه‌تییه‌ی بێ ده‌نگ نابن، بۆیه یان ئه‌وه‌یه به ڕاستی تۆبه بکات و خۆی بگۆڕێ، ڕێگایه ئه‌وه‌ش گرتنی هاوڕێی موسوڵمان و چوون بۆ مزگه‌وت و به‌ره‌و خواچوونه، یان ئه‌وه‌یه با سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێ و بڕوات ئه‌گینا له‌گه‌ڵ هه‌ستکردنێکی که‌میش له‌به‌رده‌وامی و سووربوونی له‌سه‌ر ئه‌و فاحیشانه ئێوه ڕیسوای ده‌که‌ن و دونیای لێ تاڵ ده‌که‌ن..
خوای گه‌وره هیدایه‌تی بدات به‌ڵکوو هه‌موو ئیسراحه‌تی لێ بکه‌ن و که‌سیش تووشی کێشه و ئاژاوه نه‌بێت.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
ژمارەی بینین 618
پرسیار و فەتوا
ئایا زەكات به غه‌یرە موسوڵمان ده‌درێت؟
م. مەلا علی عبدالعزیز كێیە.؟
نوێژی تەراویح چەند ڕەکعاتە.؟
تایبەتكردنی ڕەمەزان بۆ دەركردنی زەكات.؟
شەوی 15 ی شەعبان چی ڕوو دەدات؟
م مەلا عبدالقادری تەوحیدی كێیە.؟
بنەما شەرعیەكان دەربارەی بانك و ڕیبا.؟
دوای نوێژ زانیت جلوبەرگت بێ نوێژە، چی بكرێت؟
دەکرێت یەکجار ئەندامەکانی دەستنوێژ بشۆردرێن.؟
سزای تاوانی کەسی (دەیوث).!!
حوکمی وازهێنان لە نوێژی هەینی.؟
ئایا فەڵەستین خاکی جولەکەیە.؟
ئینسایکلۆپیدیا
ا
ب
ت
ج
ح
خ
د
ر
ز
س
ش
ص
ع
غ
ف
ق
ک
ل
م
ن
ه
و
ی
چ
ڤ
پ
ژ
گ
زۆرترین بینراو
نوێترین بابەت
نوێژی ئیستیخارە چیەو چۆن دەکرێ.؟!
زانست سەلماندوویەتی کە شەو گونجاوترە بۆ داهێنان و بیرکردنەوە.!
من کچی٘کـم لەخی٘رانی٘ـکی دیندار و جوانیەکی مام ناوەندیم هەیـه ساڵ تی٘پەڕی و داواکارم هەرنەبوو !
نزا‌و پاڕانەوەی دڵتەنگی و خەفەت.!
جۆرەکانی شەهید كامانەن.؟
ئایا دوعاکردن قەدەر دەگۆڕێت ؟!
عەرەفات چییەو لە چیەوە هاتووە..؟!
پەیامێک بۆ ئه‌و خوشكانهی شوویان نه‌كردووه.!
صلاح الدين ئەیوبی بۆ دەوڵەتی کوردی دروست نەکرد.؟!
* من پزیشکی ئافرەتان و منداڵ بوونم لەیەكێ لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا.!
ژیاننامەو تێكۆشانی مامۆستا مەلا عەلی عبدالعزیز محمد
ئەم وێنەیەی دەیبینن ڕاستییەو درووستكراو نییە.!
فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان.!
مامۆستا عەبدولقادر تەوحیدی، هێمای ڕاپەڕین و شۆڕش و بەرخۆدان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان
حیکمەتی باڵاپۆشی
چۆن ڕەمەزان بکەین بە مانگى نوێ بونەوەى ئیمانمان؟
گرنگی نوێژ.؟!
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
Top
Facebook
YouTube
Twitter
Instagram