سەرەتا
|
دەربارە
|
پەیوەندی
|
دەستەی نوسەران
|
من نحن
|
اتصل بنا
رادیۆی سوننەت
بەشە سەرەکیەکان
قورئانی پیرۆز
فەرموودەکان
پێغەمبەری خوا
پێغەمبەران
یارانی پێغەمبەر
شوێنکەوتووان
خواپه‌رستی
ڕەوشت بەرزی
بیروباوەڕی موسوڵمان
عەقیدەی تەحاوی
فتح المجید
باوەڕ بە قەدەر
باوەڕ بە غەیب و پەنهان
بابەتی گشتی
ڕۆڵ و كاريگەرى ئيسلام
پەروەردە و بانگەواز
چۆن بانگه‌واز بکه‌ین.؟
بنچینه‌و و یاساكانی بانگه‌واز
شێوازه‌كانی بانگه‌واز
هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له بانگه‌وازدا
ئەمر به‌چاکه‌و نەهی له‌خراپه
هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌هلی سوننه
بابه‌تی گشتی
داهاتوو بۆ ئیسلامه
ناسۆر لە ژيانى بانگخوازاندا
كەسايەتيە ئيسلاميەكان
مانگە ئیسلامیەکان
موحه‌ڕه‌م
سه‌فه‌ر
ره‌بیعی یه‌كه‌م
ره‌بیعی دووه‌م
جه‌مادی یه‌كه‌م
جه‌مادی دووه‌م
ره‌جه‌ب
شه‌عبان
ره‌مه‌زان
شه‌وال
زولقهعهده
زولحیججه
ئایین و رەوتەکان
ئایینيەكان
فیرقەكان
ڕەوتەكان
بابەتى گشتى
ئافرەت و خێزان
تەوبەکاران
بابەتی گشتی پەیوەندیدار
جێندەر
پلەو پایەی ئافرەت
مافی ئافرەت
ڕۆڵی ئافره‌ت
باڵاپۆشی
هاوسه‌رگیری
مافه‌کانی خێزاندارێتی
به‌خته‌وه‌ری خێزان
گرفته‌کانی خێزان
فرەژنی
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ
خێزان و هه‌نده‌ران
700 پرسیاری شه‌رعی
فیقهی ئافره‌تان
بۆنەکان
ئاهه‌نگگێڕان به جەژنی بێباوه‌ڕان
یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر
جەژنی خۆشه‌ویستی
نه‌ورۆز
جەژنی ڕه‌مه‌زان
جەژنی قوربان
بابه‌تی گشتی له‌سه‌ر بۆنەکان
رەوانەوەی گومانەکان
وەڵامی گومانەکان/ گشتی
وه‌ڵامی قورئانییه‌كان
به‌رگری له پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
وه‌ڵام له به‌شی فه‌تواكان
مێژووی ئیسلامی
ئازارى موسلمانان
ئیعجاز
ئیعجازی زانستی قورئان
ئیعجازی زانستی فه‌رمووده
داھێنانی موسوڵمانان
بابه‌تی گشتی
تەزکیەی نەفس
پێشەکییەک
رەوشتەکان
بابەتەکان
چیرۆکەکان
فەتواکان
خشتەی بەشەکان
ڕاوێژه‌کان
ڕاوێژه‌کان
ڕاوێژەکان
هاوسەرگیریم کردوە و خیانەتم کردوە لە مێردم چی بکەم؟
من ژنیکم ٤ ساله میردم کردووه له ده‌ره‌وه ده‌ژیم له گه‌ل میردم, فێری چات بوومه ٢ ساله خیانه‌ت ده‌که‌م له مێردم، ژیانم نیه ویژدانم به ئازاره دایم ده‌گریم، ره‌سم و فیدیۆم لای کوریکه تهدیدم ده‌کا ناویرم وازی لئ بینم نه‌وه‌ک بلاوکاته‌وه، مێردم خۆش ئه‌وێ زۆر ، زۆر باش و به‌دینه بۆیه به‌ئازارم زۆر، من خه‌ڵه‌تم ته‌مه‌ننا ئه‌که‌م بمرم، ئه‌و کوره‌ی چاتم خۆش ئه‌وێ نازانی میردم کردیه ئه‌گه‌ر بزانی خراپم به‌سه‌ر دینی، تکایه چی بکه‌م تا نه‌جاتم بی؟ گه‌ر واز له‌و کوره بینم ته‌وه‌کول به خوا بکه‌م تۆ بڵێی خوا یارمه‌تیده‌رم بێ و ئه‌و کوره هیچ نه‌کا به‌رامبه‌رم؟ دڵم ته‌نگه زۆر ئه‌ترسم ئابروم به‌رێ، له مێردم بم ماڵم کاول بێ، ماڵی خومم ئه‌وێ، چ نزایه‌ک بکه‌م؟ چ ڕێیه‌کم بۆ داده‌نین ؟چ بکه‌م نه‌جاتم بێ؟ توخوا نزام بۆ بکه‌ن، هیوادارم که‌س هه‌ڵه‌ی من نه‌کات، وه چ بکه‌م ئه‌گه‌ر بڵاوی کرده‌وه؟ .سوپاس. جزاکم الله خیرا.
گۆڕینی فۆنت
درۆید کوفی
یونی‌کورد وێب
درۆید نه‌سخ
تاهۆما
UniQAIDAR_DWANGE
XM Yekan
UniQAIDAR_A7MED
وەڵام - ژمارەی پرسیار 722
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:'
سه‌رئه‌نجامی هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ک په‌شیمانییه ئه‌وجا خاوه‌نه‌که‌ی دانی پێدا بهێنێت یان لووتبه‌رزی بکا و ده‌ری نه‌خات، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه له دوای په‌شیمانی هه‌ر له‌و خاڵه‌وه ده‌ستپێ ده‌کات که دان بنێی به هه‌ڵه‌ت و وه‌کو خۆی گوناهه‌که‌ت بناسی و بزانیت، ئه‌و که‌سانه‌ی گوناهی خۆیان له‌لا ئاسان و سووک بێت به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ڕۆچوونیان و چاوه‌ڕێی خراپتریان لێ ده‌کرێ، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: باوه‌ڕدار گوناهه‌کانی خۆی وا ده‌بینێ وه‌کو تاوێره به‌ردێک له سه‌ری شاخێکه‌وه، خۆیشی له دامێنێ شاخه‌که‌یه و هه‌موو کات ده‌ترسێ هه‌ره‌س بێنی و له‌ناوی به‌رێت. به‌ڵام ئێوه باسی ئازاری ویژدان ده‌که‌ن و وادیاره ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت به هه‌ڵه‌ی نازانی چیت کردووه!!!؟ ئه‌وه‌تا بۆ کوڕی چاته‌که‌ت پاکانه‌ی عاشقێتی ده‌که‌یت و شاهێدی بۆ ئه‌ده‌ی که پاکه و باشه! و خۆیشی ده‌وێی!!
خوشکی به‌ڕێز ئێمه پێمان خۆش ده‌بوو بتنووسیبایه ده‌مه‌وێ تۆبه بکه‌م و له سزای خوایی ده‌ترسێم نه‌وه‌ک له دوای دوو ساڵ ناپاکی له‌گه‌ڵ مێردێکی داماوی به دین و باش هێشتا دڵت بۆ که‌سێکی ناپاک ده‌جوڵێ و بڕوات پێیه‌تی خۆیشی ده‌وێی!! کامیان تۆی خۆش ده‌وێ؟ مێردی به دین و داوێنپاکت که له خوا ده‌ترسێ و چاوی له حه‌رام و هیچ ئافره‌تێکی تر نییه، یان ئه‌و کوڕه ناپاکه که ئه‌سیری کردووی به وێنه و ڤیدیۆکانت!! و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بیت حه‌یا و ئابڕووت ده‌بات و بۆ هه‌تاهه‌تایه بتکاته په‌ندی زه‌مانه!!
ئا له‌م نمونانه‌دا حیکمه‌تی جوانیی ئیسلام ده‌رده‌که‌وێ که بۆچی په‌یوه‌ندی نێوانی پیاوان و ئافره‌تانی حه‌رامکردووه(به‌ده‌ر له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی)، له‌م نمونانه‌دا ملیۆنه‌ها خه‌ڵکی لێ ده‌بێته قوربانی که زۆرینه‌یان به‌داخه‌وه ئافره‌تانن، هه‌زاران ماڵ تێک ده‌چێ و هه‌زاران منداڵ ده‌بنه قوربانی لێکترازانی خێزان.
چاره‌سه‌ری ئێوه‌ش هه‌ر له‌لای ئیسلامه ئه‌گه‌ر به ڕاستی ده‌ته‌وێ ڕزگارت بێت بێگومان مه‌رجیش نییه به سه‌لامه‌تی لێی ده‌ربچیت به‌ڵام گرنگ پاکیی و پاکبوونه‌وه‌یه بۆ لای خوا، وه‌کو ئافره‌ته غامیدییه‌که که بۆ خۆی هاته لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و ئاشکرای کرد زینای کردووه، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) پشتی تێ کرد هه‌تاوه‌کو خۆی دوور بخات و به‌ڵکو ته‌نها له نێوانی خۆی و خوادا پاکی بکاته‌وه و کۆتایی پێ بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌یویست پاک بێته‌وه بۆیه وازی نه‌هێنا و ئیزنی دا هه‌تاوه‌کو منداڵه‌که‌ی ده‌بێت ئه‌وجا بێته‌وه، ئافره‌ته‌که‌ش دوای منداڵبوون هاته‌وه، ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو که ده‌بێت دوو ساڵ شیری بداتێ و بکه‌وێته نانخواردن ئه‌وجا حوکمی خوای له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌کات، له دوای دووساڵ هاته‌وه و نیشانی پێغه‌مبه‌ری خوای دا که ئه‌وه‌تا منداڵه‌که نان ده‌خوات و ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه فه‌رمانی خوایی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی پاک بێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی حوکمی خوای له‌سه‌ر ئه‌نجام درا، هه‌ندێ له موسوڵمانان قسه‌یان پێ وت(ئه‌و مردبوو چونکه به‌ردباران کرا) به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) تووڕه بوو و ڕێگه‌ی نه‌دا قسه‌ی پێ بوترێ و فه‌رمووی: سوێند به‌خوا تۆبه‌یه‌کی کردوو ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی مه‌دینه‌دا دابه‌ش بکرێ به‌شی هه‌موویان ده‌کات.
ئێمه پێویسته له‌سه‌رمان له پێشی خه‌می ئابڕووچوونمان له‌لای خه‌ڵکی خه‌می زیاتری ئابڕووچوون و ڕووزه‌ردی لای خوامان بێت، ئه‌گه‌ر به راستی وابووین ئه‌وجا سه‌ره‌تای ڕزگاربوون ده‌رده‌که‌وێ و ئارامی و ئومێد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆمان، ئه‌گینا له‌به‌ر خاتری فڵان و ئه‌م و ئه‌و بێت و له ناخیشمان باکمان له خوا نه‌بێت، هه‌رگیز ناگه‌ینه ڕزگاری و کرانه‌وه‌ی ته‌واویی گرێکانمان.
ئامۆژگاری ئێمه:
سه‌ره‌تا له تۆبه‌وه ده‌ست پێ بکه، دان به هه‌ڵه‌ی خۆتدا بنێ و له‌گه‌ڵ خوا بدوێ و داوای لێخۆشبوونی لێ بکه، بگه‌ڕێوه به پاکی و دڵسۆزی بۆلای، نوێژه‌کانت ئه‌نجام بده و لێی بپاڕیوه به هاناته‌وه بێت له‌م موسیبه‌ته به‌بێ زیان ڕزگارت بکات، له دوابه‌شی شه‌و هه‌سته شه‌ونوێژ بکه و لێی بپاڕێوه ئه‌و زۆر به ڕه‌حمه و تۆبه‌کارانی خۆش ده‌وێ و به‌هانایانه‌وه دێت، چه‌ندێکه ئه‌و تاوانه به نهێنی و بێئاگایی مێردت ئه‌نجام ئه‌ده‌ی، ئێستاش خێرێک(تێرکردنی هه‌ژارێک یان پۆشته‌کردنی هه‌تیوێک یان کارئاسانی بۆ بێوه‌ژنێک له ژیانی) به نهێنی ئه‌نجام بده که ته‌نها خوای گه‌وره بیزانێت و ئه‌وجا پێی بپاڕێوه به‌ڵکو بێت به هاناته‌وه. خوای گه‌وره نزیکه له چاکه‌کاران و خۆشی ده‌وێن، ئه‌گه‌ر تۆ تۆبه‌ت کرد و خۆت شۆرد و ده‌ستت دایه نوێژکردن و پاڕانه‌وه و چاکه‌شت له‌گه‌ڵ که‌سانێکی لێقه‌وماو کرد، زۆر ئومێدی تێدایه خوای گه‌وره خۆیشی بوێی، خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ش بێهیوا ناکرێت..
ده‌رباره‌ی ئه‌و کوڕه‌ش؛ به ته‌واوی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ببڕه، ئه‌گه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و چات و ئیمه‌ڵت هه‌یه له‌گه‌ڵی هه‌موو ڕاگره، ژماره‌ت بگۆڕه، ئه‌گه‌ر ترسیشت لێی هه‌یه بۆی بنووسه که تۆ ماوه‌یه‌ک سه‌فه‌رێک ده‌که‌ی یاخود شتێک که کاتت ده‌گرێ و ناتوانی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام بکه‌ی، یاخود که‌سوکارت پێی زانیوه و ماوه‌یه‌ک ناوێری په‌یوه‌ندی بکه‌ی.. له‌و ماوه‌یه به‌هیچ جۆرێک ده‌رگای په‌یوه‌ندی مه‌که‌وه له‌گه‌ڵی، له‌باتی ئه‌وه له‌گه‌ڵ خوای خۆت په‌یوه‌ندی زیاتر پته‌و بکه به عیباده‌ت و ئیستیغفار، له‌گه‌ڵ پاڕانه‌وه‌ی زۆر بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ت، لێی داوا بکه ئه‌و تاوانه‌ت له‌سه‌ر بپۆشێ له‌ه کاتێکدا تۆ تۆبه‌ت له‌سه‌ر کردووه، پێی بڵێ ئه‌وی خوایه من ئه‌وه دوو ساڵه تاوان ده‌که‌م له‌سه‌رت پۆشیووم، ده‌ی ئێستاش که تۆبه‌م له‌سه‌ر کردووه هه‌ر بۆم بپۆشه و له‌سه‌رمی بشاره‌وه، هه‌موو به‌یانی و ئێوارانێک ویرد و دوعاکان بکه، له کتێبی(حصن المسلم)دا ده‌یبینیته‌وه، ئه‌م دوعایانه‌ش؛ وه‌کو: " لا إله إلا الله العظيم الحليم ، لا إله إلا الله رب العرش العظيم ، لا إله إلا الله رب السموات ورب العرش الكريم " " اللهم رحمتك أرجو فلا تكلني إلى نفسي طرفة عين ِ وأصلح لي شأني كله لا إله إلا أنت " " لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين " " اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي ، لا إِلَه إِلاَّ أَنْتَ خَلَقْتَني وأَنَا عَبْدُكَ ، وأَنَا على عهْدِكَ ووعْدِكَ ما اسْتَطَعْتُ ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ ما صنَعْتُ ، أَبوءُ لَكَ بِنِعْمتِكَ علَيَ ، وأَبُوءُ بذَنْبي فَاغْفِرْ لي ، فَإِنَّهُ لا يغْفِرُ الذُّنُوبِ إِلاَّ أَنْتَ." له دوای ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ ده‌ست بکه‌ی به پاڕانه‌وه، شوکور و سوپاسی خوا بکه و ڕه‌حمه‌ت و سه‌لام له پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌وجا ئه‌و ویرد و دوعایانه بکه، پاشان داوای خۆت له دوایانه‌وه بکه. هه‌موو ئه‌وانه‌ش له هه‌مان کتێب ده‌بینییه‌وه، شایه‌نی باسه ئه‌م کتێبه کراوه‌ته کوردیش به ناوی(قه‌ڵای موسوڵمان) به‌ڵکو به مێردت بڵێی بۆتی په‌یدا بکات.
هه‌وڵی ئه‌وه بده له‌وانه‌ش دوور و شاراوه به که به‌و په‌یوه‌ندییه ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانرێ بدۆزرێیته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بکرێ له‌و شار و ناونیشانه‌ی هه‌تانه بگوازنه‌وه چاکتر و مسۆگه‌رتر ده‌بێت بۆ کۆتایی هێنان به‌و مه‌ترسییه‌ی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئامۆژگارییه‌کانی ئێمه کێشه‌که‌ت چاره‌سه‌ر ناکات، ده‌توانی له نامه‌یه‌کی تردا زیاترمان بۆ روون بکه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای شیاوترت بۆ ده‌ستنیشان بکه‌ین.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
ژمارەی بینین 633
پرسیار و فەتوا
ئایا زەكات به غه‌یرە موسوڵمان ده‌درێت؟
م. مەلا علی عبدالعزیز كێیە.؟
نوێژی تەراویح چەند ڕەکعاتە.؟
تایبەتكردنی ڕەمەزان بۆ دەركردنی زەكات.؟
شەوی 15 ی شەعبان چی ڕوو دەدات؟
م مەلا عبدالقادری تەوحیدی كێیە.؟
بنەما شەرعیەكان دەربارەی بانك و ڕیبا.؟
دوای نوێژ زانیت جلوبەرگت بێ نوێژە، چی بكرێت؟
دەکرێت یەکجار ئەندامەکانی دەستنوێژ بشۆردرێن.؟
سزای تاوانی کەسی (دەیوث).!!
حوکمی وازهێنان لە نوێژی هەینی.؟
ئایا فەڵەستین خاکی جولەکەیە.؟
ئینسایکلۆپیدیا
ا
ب
ت
ج
ح
خ
د
ر
ز
س
ش
ص
ع
غ
ف
ق
ک
ل
م
ن
ه
و
ی
چ
ڤ
پ
ژ
گ
زۆرترین بینراو
نوێترین بابەت
نوێژی ئیستیخارە چیەو چۆن دەکرێ.؟!
زانست سەلماندوویەتی کە شەو گونجاوترە بۆ داهێنان و بیرکردنەوە.!
من کچی٘کـم لەخی٘رانی٘ـکی دیندار و جوانیەکی مام ناوەندیم هەیـه ساڵ تی٘پەڕی و داواکارم هەرنەبوو !
نزا‌و پاڕانەوەی دڵتەنگی و خەفەت.!
جۆرەکانی شەهید كامانەن.؟
ئایا دوعاکردن قەدەر دەگۆڕێت ؟!
عەرەفات چییەو لە چیەوە هاتووە..؟!
پەیامێک بۆ ئه‌و خوشكانهی شوویان نه‌كردووه.!
صلاح الدين ئەیوبی بۆ دەوڵەتی کوردی دروست نەکرد.؟!
* من پزیشکی ئافرەتان و منداڵ بوونم لەیەكێ لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا.!
ژیاننامەو تێكۆشانی مامۆستا مەلا عەلی عبدالعزیز محمد
ئەم وێنەیەی دەیبینن ڕاستییەو درووستكراو نییە.!
فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان.!
مامۆستا عەبدولقادر تەوحیدی، هێمای ڕاپەڕین و شۆڕش و بەرخۆدان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان
حیکمەتی باڵاپۆشی
چۆن ڕەمەزان بکەین بە مانگى نوێ بونەوەى ئیمانمان؟
گرنگی نوێژ.؟!
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
Top
Facebook
YouTube
Twitter
Instagram