سەرەتا
|
دەربارە
|
پەیوەندی
|
دەستەی نوسەران
|
من نحن
|
اتصل بنا
رادیۆی سوننەت
بەشە سەرەکیەکان
قورئانی پیرۆز
فەرموودەکان
پێغەمبەری خوا
پێغەمبەران
یارانی پێغەمبەر
شوێنکەوتووان
خواپه‌رستی
ڕەوشت بەرزی
بیروباوەڕی موسوڵمان
عەقیدەی تەحاوی
فتح المجید
باوەڕ بە قەدەر
باوەڕ بە غەیب و پەنهان
بابەتی گشتی
ڕۆڵ و كاريگەرى ئيسلام
پەروەردە و بانگەواز
چۆن بانگه‌واز بکه‌ین.؟
بنچینه‌و و یاساكانی بانگه‌واز
شێوازه‌كانی بانگه‌واز
هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له بانگه‌وازدا
ئەمر به‌چاکه‌و نەهی له‌خراپه
هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌هلی سوننه
بابه‌تی گشتی
داهاتوو بۆ ئیسلامه
ناسۆر لە ژيانى بانگخوازاندا
كەسايەتيە ئيسلاميەكان
مانگە ئیسلامیەکان
موحه‌ڕه‌م
سه‌فه‌ر
ره‌بیعی یه‌كه‌م
ره‌بیعی دووه‌م
جه‌مادی یه‌كه‌م
جه‌مادی دووه‌م
ره‌جه‌ب
شه‌عبان
ره‌مه‌زان
شه‌وال
زولقهعهده
زولحیججه
ئایین و رەوتەکان
ئایینيەكان
فیرقەكان
ڕەوتەكان
بابەتى گشتى
ئافرەت و خێزان
تەوبەکاران
بابەتی گشتی پەیوەندیدار
جێندەر
پلەو پایەی ئافرەت
مافی ئافرەت
ڕۆڵی ئافره‌ت
باڵاپۆشی
هاوسه‌رگیری
مافه‌کانی خێزاندارێتی
به‌خته‌وه‌ری خێزان
گرفته‌کانی خێزان
فرەژنی
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ
خێزان و هه‌نده‌ران
700 پرسیاری شه‌رعی
فیقهی ئافره‌تان
بۆنەکان
ئاهه‌نگگێڕان به جەژنی بێباوه‌ڕان
یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر
جەژنی خۆشه‌ویستی
نه‌ورۆز
جەژنی ڕه‌مه‌زان
جەژنی قوربان
بابه‌تی گشتی له‌سه‌ر بۆنەکان
رەوانەوەی گومانەکان
وەڵامی گومانەکان/ گشتی
وه‌ڵامی قورئانییه‌كان
به‌رگری له پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
وه‌ڵام له به‌شی فه‌تواكان
مێژووی ئیسلامی
ئازارى موسلمانان
ئیعجاز
ئیعجازی زانستی قورئان
ئیعجازی زانستی فه‌رمووده
داھێنانی موسوڵمانان
بابه‌تی گشتی
تەزکیەی نەفس
پێشەکییەک
رەوشتەکان
بابەتەکان
چیرۆکەکان
فەتواکان
خشتەی بەشەکان
ڕاوێژه‌کان
ڕاوێژه‌کان
ڕاوێژەکان
گومانم هەیە لەو کچەی خۆشم دەوێت ئایا بیخوازم؟
سلاو من هاورێیه‌کم هه‌یه گومانی له‌و که‌سە هه‌یە کە ئەیه‌وێت بیخوازێت به‌ڵام زۆری خۆشەوێت، گومانه‌که‌شی له‌به‌ر ئه‌وەیە کە ئه‌و کچه تێکەڵاوی کوڕی کردووە تکایه وەڵامم به‌نەوه خێرتان ئه‌گات.
گۆڕینی فۆنت
درۆید کوفی
یونی‌کورد وێب
درۆید نه‌سخ
تاهۆما
UniQAIDAR_DWANGE
XM Yekan
UniQAIDAR_A7MED
وەڵام - ژمارەی پرسیار 738
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانیت که خۆشه‌ویستی له ئیسلامدا ئه‌گه‌ر به هۆکاری ناشه‌رعیی سه‌رهه‌ڵنه‌دا وه‌کو تێکه‌ڵاو و نه‌زه‌ر و پێکه‌وه‌بوون، دروسته وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک، بۆ نمونه ته‌نها به یه‌ک دوو جار بینین ده‌که‌وێته دڵت، یاخود له‌باسکردنی سیفاته‌کانی پێی سه‌رسام ببیت و پێت خۆش بێت لێی نزیک بیته‌وه و ببێته هاوسه‌رت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه هاته‌پێش ئاساییه و گوناهه نییه، چونکه شتێکی سروشتییه ئافره‌ت و پیاو مه‌یلیان بۆ یه‌ک بچێت و بیانه‌وێت بۆ یه‌کتر ببن! به‌ڵام ئه‌وه‌ی حه‌رامه درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ناشه‌رعییه‌یه که ده‌بێته هۆی تێکه‌ڵاوی و پێکه‌وه‌بوون و نامه‌گۆڕینه‌وه و قسه‌کردن، له ناخیشدا داگیرکردنی هه‌موو دڵ و تووشبوون به نه‌خۆشی عیشق و تاڵبوونی ژیان و مه‌ینه‌تی دونیا و قیامه‌ت.
باشترین چاره‌سه‌ری بۆ دوو خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه به‌زوویی ماره بکرێن یان نه‌هێڵێرێت دڵ داگیر بکات له کاتێکدا ئه‌سته‌می هه‌بێت له به‌یه‌کگه‌یشتن و هاوسه‌رگیریی! چۆن ده‌گونجێت به ژیریی و به‌شه‌رعی دووان بۆ ساڵانێک پێکه‌وه بن له کاتێکیش که‌س نازانێت به خۆشیانه‌وه بۆ یه‌کتر ده‌بن یاخود نا!؟ ئه‌وی ئه‌و زیانانه‌ی ده‌که‌وێته‌وه له ئاکامی سه‌ره‌نه‌گرتنی ژیانی خێزانی!!؟
ئامۆژگاری ئێمه بۆ تۆی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه؛ له گومان و دوودڵی خۆت ده‌رهێنی ئه‌ویش به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و خواسته‌ی دڵت، سه‌ره‌تا قه‌ناعه‌ت به‌خۆت بکه که نابێت دوای عاتیفه‌ی دوور له ژیری و شه‌رعی بکه‌ویت چونکه سه‌رئه‌نجامی په‌شیمانیی و گه‌ستنی په‌نجه‌یه. پرسیار له ده‌وروبه‌ری ئه‌و ئافره‌ته بکه به تایبه‌تی له بارودۆخ و ڕه‌وشتی ئێستای، ده‌توانیت ڕابردوو له‌بیر بکه‌یت ئه‌گه‌ر بزانیت ئێستای به‌ره‌و چاکه‌یه یان خێری تێدایه و به‌ره‌و لای خوا و په‌یوه‌ستی به ئیمان و ئیسلامه‌تییه‌وه بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له خۆت ڕاده‌بینیت ڕابردووی له‌بیر بکه‌یت به هه‌موو ئه‌گه‌رێکه‌وه، بچۆ پێشه‌وه لێی و به نییه‌تی هاوسه‌رگیریی باسی له‌گه‌ڵدا بکه‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاراستنی سنووری شه‌رع و ڕه‌زامه‌ندی خودا، ده‌توانیت له جێیه‌کی گشتی و به‌رچاودا له‌گه‌ڵی ئه‌و باسه بکه‌یته‌وه..
تۆی به‌ڕێز ده‌توانیت نییه‌تی ئه‌وت هه‌بێت ئه‌گه‌ر خوانه‌خواست ئه‌و ئافره‌ته هه‌ڵه‌یشی ئه‌نجام دابێت، ده‌ته‌وێت ڕزگاری بکه‌یت ئه‌گه‌ر ئه‌و دڵی بۆ خوا و ئیسلام بکاته‌وه و مکه‌چی و به‌ندایه‌تی بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بنوێنێت. گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سێکیش بۆلای خوا و هیدایه‌تی له هه‌موو دونیا و ئه‌وه‌ی تێیدایه چاکتره، چاکه‌ش له‌وه گه‌وره‌تر ده‌بێت چی بێت که‌سێک له نه‌فامی و تاوان و زه‌لکاوی دونیا ده‌ربهێنی و ڕزگاری بکه‌یت دواتریش بیکه‌یته هاوسه‌ری ژیانت!!؟ ئه‌مه کارێکی زۆر گه‌وره‌یه و پاداشتێکی هێجگار زۆری هه‌یه، له‌لایه‌کی تریش ده‌گه‌یته ئاواتی خۆت.. به‌ڵام پاداشت و کاری گه‌وره‌ش پیاوی گه‌وره‌ی ده‌وێت! بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌توانیت له ئاستی ئه‌و کاره جوانه بیت، ڕابردووی له‌بیر بکه و هه‌وڵ بده بیسازێنه بۆ خواویستی و هه‌ڵبژاردنی خوا و ژیانی ئاخیره‌ت، با له‌گه‌ڵتدا هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو پێکه‌وه ئه‌و ڕێگه‌یه هه‌تا به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ڕێ بکه‌ن!
ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌توانیت، ئیتر پێویسته به‌ڵێن به‌خوا و به‌خۆت بده‌یت هه‌رگیز ڕابردوو هه‌ڵنه‌ده‌یته‌وه، ئه‌وه‌ش گه‌ڕایه‌وه و تۆبه بکات له‌لای خوا پاک ده‌بێته‌وه و ئێمه‌ش پێویسته هه‌ل و فرسه‌ت بده‌ینه خه‌ڵكی ئه‌گینا بێهیواکان هه‌رگیز هه‌ڵناسنه‌وه و بگره خراپ و خراپتریش ده‌بن!!
ڕوو بکره خوای گه‌وره لێی بپاڕێوه ئه‌گه‌ر خێری تێدایه ئه‌و کاره‌ت پێ بسپێتێت و تووشی خێرت بکات، نوێژی ئیستیخاره بکه و به‌دڵ داوای خێری لێ بکه، ئیتر ئه‌گه‌ر بۆت بووه نسیب و هاته‌سه‌ر هیدایه‌ت، ئه‌وه لێی مه‌وه‌سته و ناوی خوای لێ بهێنه.. خۆ ئه‌گه‌ر قیسمه‌تیش نه‌بوو ڕازی به به ویستی خوا و خۆت ئارام بکه به‌وه‌ی هه‌رجی خوای په‌روه‌ردگار بڕیاری له‌سه‌ر بدات ئه‌وه خێره و قه‌بووڵی بکه.
خۆ ئه‌گه‌ر ده‌روون و ڕه‌وشتی تۆ ڕێگه به‌وه نادات بتوانیت ڕابردووی که‌سێک به تایبه‌تی خێزانت له‌بیر بکه‌یت و دوودڵی و گومان نه‌توانی له دڵتدا بسڕیته‌وه، دوای عاتیفه‌ی دڵ مه‌که‌وه و ژیان له خۆت و ئه‌ویش مه‌شێوێنه، به دوای ئافره‌تێک بکه‌وه لێی دڵنیا بیت و ڕابردووی ڕوون و پاک و به‌رز بێت، چونکه ژیانی خێزانی بێ متمانه و خۆشه‌ویستی و پاکیی دۆزه‌خ و ده‌رد و به‌ڵایه ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ جوانترین و بێوێنه‌ترین به‌رامبه‌ردا پێکی بهێنیت! جوانییش جوانی ڕه‌وشت و ئیمانه، جوانی ڕوخسار و جه‌سته هه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ک کاریگه‌ری ده‌مێنێت، ئه‌گه‌ر ئیمان و ڕه‌وشتی له‌گه‌ڵ نه‌بوو ده‌بێته ناشرینترین وێنه و له‌به‌رچاوت ده‌که‌وێت.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
ژمارەی بینین 756
پرسیار و فەتوا
ئایا زەكات به غه‌یرە موسوڵمان ده‌درێت؟
م. مەلا علی عبدالعزیز كێیە.؟
نوێژی تەراویح چەند ڕەکعاتە.؟
تایبەتكردنی ڕەمەزان بۆ دەركردنی زەكات.؟
شەوی 15 ی شەعبان چی ڕوو دەدات؟
م مەلا عبدالقادری تەوحیدی كێیە.؟
بنەما شەرعیەكان دەربارەی بانك و ڕیبا.؟
دوای نوێژ زانیت جلوبەرگت بێ نوێژە، چی بكرێت؟
دەکرێت یەکجار ئەندامەکانی دەستنوێژ بشۆردرێن.؟
سزای تاوانی کەسی (دەیوث).!!
حوکمی وازهێنان لە نوێژی هەینی.؟
ئایا فەڵەستین خاکی جولەکەیە.؟
ئینسایکلۆپیدیا
ا
ب
ت
ج
ح
خ
د
ر
ز
س
ش
ص
ع
غ
ف
ق
ک
ل
م
ن
ه
و
ی
چ
ڤ
پ
ژ
گ
زۆرترین بینراو
نوێترین بابەت
نوێژی ئیستیخارە چیەو چۆن دەکرێ.؟!
زانست سەلماندوویەتی کە شەو گونجاوترە بۆ داهێنان و بیرکردنەوە.!
من کچی٘کـم لەخی٘رانی٘ـکی دیندار و جوانیەکی مام ناوەندیم هەیـه ساڵ تی٘پەڕی و داواکارم هەرنەبوو !
نزا‌و پاڕانەوەی دڵتەنگی و خەفەت.!
جۆرەکانی شەهید كامانەن.؟
ئایا دوعاکردن قەدەر دەگۆڕێت ؟!
عەرەفات چییەو لە چیەوە هاتووە..؟!
پەیامێک بۆ ئه‌و خوشكانهی شوویان نه‌كردووه.!
صلاح الدين ئەیوبی بۆ دەوڵەتی کوردی دروست نەکرد.؟!
* من پزیشکی ئافرەتان و منداڵ بوونم لەیەكێ لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا.!
ژیاننامەو تێكۆشانی مامۆستا مەلا عەلی عبدالعزیز محمد
ئەم وێنەیەی دەیبینن ڕاستییەو درووستكراو نییە.!
فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان.!
مامۆستا عەبدولقادر تەوحیدی، هێمای ڕاپەڕین و شۆڕش و بەرخۆدان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان
حیکمەتی باڵاپۆشی
چۆن ڕەمەزان بکەین بە مانگى نوێ بونەوەى ئیمانمان؟
گرنگی نوێژ.؟!
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
Top
Facebook
YouTube
Twitter
Instagram