سەرەتا
|
دەربارە
|
پەیوەندی
|
دەستەی نوسەران
|
من نحن
|
اتصل بنا
رادیۆی سوننەت
بەشە سەرەکیەکان
قورئانی پیرۆز
فەرموودەکان
پێغەمبەری خوا
پێغەمبەران
یارانی پێغەمبەر
شوێنکەوتووان
خواپهرستی
ڕەوشت بەرزی
بیروباوەڕی موسوڵمان
عەقیدەی تەحاوی
فتح المجید
باوەڕ بە قەدەر
باوەڕ بە غەیب و پەنهان
بابەتی گشتی
ڕۆڵ و كاريگەرى ئيسلام
پەروەردە و بانگەواز
چۆن بانگهواز بکهین.؟
بنچینهو و یاساكانی بانگهواز
شێوازهكانی بانگهواز
ههڵهشهیی و پهلهپهل له بانگهوازدا
ئەمر بهچاکهو نەهی لهخراپه
هۆکارهکانی سهرکهوتن
تایبهتمهندیهكانی ئههلی سوننه
بابهتی گشتی
داهاتوو بۆ ئیسلامه
ناسۆر لە ژيانى بانگخوازاندا
كەسايەتيە ئيسلاميەكان
مانگە ئیسلامیەکان
موحهڕهم
سهفهر
رهبیعی یهكهم
رهبیعی دووهم
جهمادی یهكهم
جهمادی دووهم
رهجهب
شهعبان
رهمهزان
شهوال
زولقهعهده
زولحیججه
ئایین و رەوتەکان
ئایینيەكان
فیرقەكان
ڕەوتەكان
بابەتى گشتى
ئافرەت و خێزان
تەوبەکاران
بابەتی گشتی پەیوەندیدار
جێندەر
پلەو پایەی ئافرەت
مافی ئافرەت
ڕۆڵی ئافرهت
باڵاپۆشی
هاوسهرگیری
مافهکانی خێزاندارێتی
بهختهوهری خێزان
گرفتهکانی خێزان
فرەژنی
پهروهردهکردنی منداڵ
خێزان و ههندهران
700 پرسیاری شهرعی
فیقهی ئافرهتان
بۆنەکان
ئاههنگگێڕان به جەژنی بێباوهڕان
یادی لهدایکبوونی پێغهمبهر
جەژنی خۆشهویستی
نهورۆز
جەژنی ڕهمهزان
جەژنی قوربان
بابهتی گشتی لهسهر بۆنەکان
رەوانەوەی گومانەکان
وەڵامی گومانەکان/ گشتی
وهڵامی قورئانییهكان
بهرگری له پێغهمبهر (ﷺ)
وهڵام له بهشی فهتواكان
مێژووی ئیسلامی
ئازارى موسلمانان
ئیعجاز
ئیعجازی زانستی قورئان
ئیعجازی زانستی فهرمووده
داھێنانی موسوڵمانان
بابهتی گشتی
تەزکیەی نەفس
پێشەکییەک
رەوشتەکان
بابەتەکان
چیرۆکەکان
فەتواکان
خشتەی بەشەکان
ڕاوێژهکان
ڕاوێژهکان
ڕاوێژەکان
من ژیانم زۆر نارەحەتە و کێشە و ناخۆشیم زۆرە چی بکەم؟
سڵاو، من زۆرئهخهوم که شهو ئهخهوم تاسهعات ٤و٥ی ئێواره خهبهرم نابێتهوه هەمیشه دڵم تهنگه ههمیشه بیزار و نارهحهتم هەمیشه خهبهری ناخۆش و کارهساتم بۆ دێت هەمیشه دوعا ئهکهم بەڵام هیچ دوعام قبوڵ نابێت من ماوه ی ۱۱ساله له کێشەدا ئەژیم تەنانەت مناڵێکم هەیه ساڵ و نێوێک لەمەو پێش لێیان بردم ههمیشه چاو بەگریانم و بێزارم ئاوارەی وڵاتانم، کارهسات نەما بەسەرم نەیهت ئێستاش ههر له ناو کیشەدا ئەژیم، هیوادارم سەرتانم نەهێشاندبێ رێنمایم بکەن که ئەم هەموو نەگبهتییه له سەرم لا بچێت یان بۆ ئەم هەموو شته بەسهر مندا دێت؟ ئەی بۆ هیچ دوعام قەبووڵ نابئ؟ تکایه پێم بڵێن چی بکەم هیوادارم وهڵامم بدەنەوه، خوا چاکهی خێرتان بداتەوه، سوپاس.
گۆڕینی فۆنت
درۆید کوفی
یونیکورد وێب
درۆید نهسخ
تاهۆما
UniQAIDAR_DWANGE
XM Yekan
UniQAIDAR_A7MED
وەڵام - ژمارەی پرسیار 739
به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبان.
سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی اللهعلیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی.
بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان:
بەشداری غەم و ناڕەحەتییەکانتین، پێمان ناخۆشە برایەکمان حاڵی بەو شێوەیە بێت، لە خوا داواکارین بەهاناتەوە بێت و ژیانت نوێ بکاتەوە و جارێکی تر بڕوا و متمانەت بۆ بگەڕێتەوە، ئامین..
برای بەڕێزمان ڕاستی ئەوەیە بەندەی خوا ئەگەر بەندەیەکی ڕاست بوو، پەیوەندی باش و بەهێز و گەرمی لەگەڵ خوای خۆیدا هەبوو، هەرگیز تووشی نەخۆشی دەروونی و گۆشەگیریی و بێهیوایی نابێت!! ئەگەر دڵێک بەخواوە هۆگر بێت، هەمیشە یادی بکات و نەتوانێت لێی غافڵ بێت هەرچی مانای ناڕەحەتی و ئازار هەیە هەستی پێ ناکات بەڵکو بەپێچەوانەوە لە ئازار و ناخۆشییەکانیش لەزت و ئاسوودەیی دەچێژێت، بزانە برای ئازیز کە لە ئیسلامدا شتێک نییە پێی بوترێت نائومێدی و هیوابڕاویی!! خوای گەورە فەرموویەتی لە ڕەحمەتی من بێهیوا مەبن، ئەوانەی بێهیوان تەنها خەڵکانی بێباوەڕن..إِنَّهُ لَا يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللَّـهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ[یوسف:٨٧].
ئەوە فەرمایشتی یەعقوب پێغەمبەر-سەلامی خوای لێ بێت- بۆ کوڕەکانی بوو کاتێک داوای لێکردن هەتا بچن بە شوێن یوسف-سەلامی خوای لێ بێت- بگەڕێن و بیدۆزنەوە.. سەرئەنجام ئەوە بوو لە دوای چەندەها ساڵ خوای گەورە بۆی گێڕایەوە لە دوای ئەوەی ببوە پێغەمبەر و وەزیری وڵاتی میسر..
ئەی بیستووتە پێغەمبەر زەکەرییا-سەلامی خوای لێ بێت- لە دوای تێپەڕینی تەمەنی لاوی و دوای لاویش هێشتا منداڵێکی نییە بۆ ئەوەی میراتی زانست و پێغەمبەرێتی لێ وەربگرێت، لەو ساتەدا سەری یەکپارچە بەفری سپییە لە پیریدا و ئێسکەکانی لاواز بوون و خێزانیشی نەزۆکە، بەڵام بێهیوا نەبووە و داوای خۆی دەکات لە خوای بەڕەحم و میهرەبان بە متمانەوە و بڕوای تەواوە، ئەویش یەحیای پێدەبەخشێت-سەلامی خوایان لێ بێت..
ئەی باوکی پێغەمبەران لە پاشی ئەو هەموو تێکۆشان و گەڕان و ماندووبوونە، هێشتا هیوای بەخوا نەگۆڕاوە و لە پیریدا خوای گەورە موژدەی منداڵیان پێ دەدات، بەڵام کامە منداڵ؛ ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقووب-سەلامی خوا لە هەموویان بێت..
لە سەردەمی پێغەمبەر موسادا-سەلامی خوای لێ بێت- ئافرەتێک هاتەلای و داوای ئەوەی لێکرد کاتێک دەڕوات بۆ موناجاتی خوا، بۆی بپاڕێتەوە منداڵی ببێت، موسا پێغەمبەریش کاتێک لەگەڵ خوای گەورە لە کێوی توور دەدوێت، باسی ئەو ئافرەتەش دەکات و دەڵێ، ئەی خوایە ئافرەتێک هاتە لام و داوای کرد لێت بپاڕێمەوە بۆ ئەوەی منداڵی پێ ببەخشیت، خوای گەورەش فەرمووی: ئەی موسا من لەسەر ئەو ئافرەتەم نووسیوە نەزۆک بێت و منداڵی نەبێت.. دوای ئەوەی گەڕایەوە بە ئافرەتەکەی فەرموو: خوای گەورە ئاوەهای فەرمووە، ئافرەتەکەش ڕۆیشت بەڵام پاش ماوەیەکی زۆر دیسان هاتەوە و هەمان داوای لە موسا کردەوە، خوای گەورەش هەمان وەڵامی موسای دایەوە بۆ ئەوەی بە ئافرەتەکە بڵێت، ئافرەتەکە بۆ دووەم جار وەڵامی وەرگرت و بە دڵتەنگی و لاوازییەوە موسای بەجێهێشت، لە دوای ساڵێک هاتەوە بەڵام ئەمجارە منداڵێکی شیرەخۆرەی بەباوەشەوە بوو، کاتێک موسا بینی و ناسییەوە سەرسام بوو، فەرمووی؛ تۆ ئەوە نەبوویت هاتیت داوات لێکردم لە خوا بۆت بپاڕێمەوە بۆ ئەوەی منداڵت پێ بدات و خوای گەورەش فەرمووی کە تۆی نووسیوە نەزۆک بیت!؟ وتی: بەڵێ من ئەوم و ئەوە ڕاستە! فەرمووی؛ ئەی کەواتە ئەم منداڵە چییە و هی کێیە!؟ وتی: هی خۆمە! وتی چۆن شتی وا دەبێت!؟ فەرمووی من بێهیوا نەبووم، بەردەوام لە خوا دەپاڕامەوە، دەمووت خوای گەورە تۆ بە ڕەحم و بەزەیی و بەخشندەی، داوای منداڵی لێ دەکەم، ئیتر پێی دام.
کاتێک موسا چووە کێوی تور و قسەی لەگەڵ خودا کرد، پرسیاری ئەو ئافرەتەی لێکرد، خوای گەورەش فەرمووی: بەڵێ ئەی موسا من بۆم نووسیبوو نەزۆک بێت و منداڵی نەبێت، بەڵام ئەو وازی نەهێنا و هەر دەیووت؛ خوایە تۆ بە ڕەحمیت منداڵم دەوێت!!! من هەر دەمنووسی نەزۆک بێت ئەویش بە ڕەحیم لێم دەپاڕایەوە، ڕیحمەتیشم پێشی قەدەرم کەوت و منداڵم پێبەخشی.
ئێوەش ئەی برامان؛ تووشی بێهیوایی بوون، یان لەلاوازی باوەڕت و نەناسینی باشت بۆ خوایە یاخود گومانی خراپت بەخوا بردووە، یان بڕوات وایە جگە لە خوا کەسێک یان شتێکی تر هەبێت توانای هەبێت بەسەر قەدەری خوادا و بارودۆخی تۆی بەو ئاستەدا گەیاندبێت!! بۆیە ئێمە جارێکی تر داوات لێ دەکەینەوە بەوەی هەلێک بدەیتە خۆت و ژیانی خۆت نوێ بکەیتەوە، بەڵام لەسەر بناغەی زانست و شارەزایی لە ئیسلام و خواناسی.. ڕابردوو وازلێبهێنە و مێشکی خۆتی لەوە زیاتر پێوە خەریک مەکە، ڕابردوو تەنها بۆ عیبرەتە، نەبۆ شانازییە و نەبۆ حەسرەتە.. وەکو خۆت دەڵێیت زیاد لە(١٠) ساڵە گیرۆدەی ئەو سستی و نائومێدییە بوویت، ئایا بەردەوامی لەسەری و حەسرەت خواردن پێێەوە چی لێ سەوز بووە؟! ئایا هیچ ئاکام و ئامانجێکی بۆ هێناویتەدی!؟ بێگومان نەخێر.. کەواتە ڕۆیشتن و بەردەوامبوون لەسەر ئەو ئاڕاستەیە، دیسان نادیار و بێبەره، ئەگەر هەموو تەمەنیشت لەسەری تەواو بێت هەو وەکو ئێستا دەبێت یان خوانەخواستە بەرەو هەڵدێرتر، دوور بێت لە جەنابتان پەنابردنە بەر هۆشبەرەکان و سڕکەرەکان و دواتریش خۆکوشتن!!
ئەوەش هەمووی داوای شەیتانە، ئەو دوژمنمانە، خۆزگەیەتی لە ژیاندا نائومێد و بە تاڵیی بژیین، لە قیامەتیش لە دۆزەخدا هاوئازار و هاودەمی بین!!
داوات لێ دەکەین متمانەمان پێبکەیت! بڕارێکی ئازایانە بدەیت لەگەڵمان لەوەی بەڕاستی بگەڕێیتەوە بۆلای خوای بەزەیی و میهرەبان، ئەو ئێمەی خۆش دەوێت، لە خۆمان و دایکمان بۆمان بەزەییترە! تەنانەت لەبەر ئەوە نەبووایە مردنی نووسیوە لەسەر هەموو زیندوویەک، گیانی باوەڕدارانی نەدەکێشا، چونکە دەزانێت پێمان ناخۆشە و ئەویش پێی ناخۆشە ناڕەحەتی ئێمە..لە ڕەحمەتی خۆیەتی بە شەووڕۆژ دەرگای پەشیمانی کردۆتەوە و لە یاخیبووان خۆش دەبێت، تاوانەکانمان هەرچەندێک بن هەرچۆنێک بن لە گەورەییدا، تەنانەت ئەگەر کوفر و هاوەڵدانانیش بێت، بەڵام بە ڕاگەیاندنی تۆبەیەکی ڕاستەقینە و گەڕانەوە بۆ ڕەحمەتی، قەبووڵمان دەکات و لێمان خۆش دەبێت، بەڵكو وەک دیارییەک ئەو گوناهەش دەگۆڕیتە چاکە و قورسایی چاکەکانمانی پێ زیاد دەکات.
لە ڕەحمەتی ئەوە هەموو ژیانمانی بەخێر نرخاندووە، کاتێک تووشی چاکە دەبین، شوکری دەکەین، ئەوە خێرە، خۆئەگەر تووشی ناڕەحەتی بووین، ئارام دەگرین، بەوەش خێرمان بۆ دەنووسرێت. ناڕەحەت و ئازار و موسیبەتەکانیش بۆ ئێمە مایەی خێر و چاکەیە، پێی پاک دەبینەوە، پێیان بەهرەمەند دەبین، پاداشت و پلەوپایەمانی پێ زیاد دەبێت..
ئەی برای ماندوو؛ ژیانی خۆت نوێ بکەوە بە نزیکبوونەوە لە خوا و زیاتر ئاشنابوون پێی، ئەو پێی خۆشە پەیوەندی هەبێت لەگەڵ بەندەکانی، لەبەرئەوەیە نوێژی لەسەرمان پێویست کردووە، بەڵکو پلەوپایە و پاداشتی زۆری بۆ ئەوانە داناوە کە زۆر یادی دەکەن، ئەگەر کەسێک لە ناخی خۆیدا یادی خوا بکات، ئەویش لە یادی دەکات، ئەگەر لەلای خەڵکیش یادی بکەیت، ئەویش لەلای باشتر لە خەڵكی باست دەکات، لای مەلائیکە.. ئەوانەی بەیادی خواوە سەرقاڵن ناوی لێناون؛ خەڵکانی کۆڕ و مەجلیسم. ئەو لە دڵتایە ئەگەر ئاگات لێ بێت و لێی غافڵ نەبیت، هەستی پێ دەکەیت، ئەوەش خۆشترین نیعمەتە لە دوای هیدایەت لە دونیادا، کە هەست بکەیت خالق و بەدیهێنەر و پەروەردگارەکەت تۆی قەبووڵە و لەگەڵتدایە.. هەر لەبەرئەوەیە کاتێک خەڵکی لە قوڵی خەو و پرخەپرخدان، پیاوانی خوا و بەندەکانی لە جێگەی گەرموگوڕ بێزارن و بە ئاوی سارد و فێنک خۆیان پاک دەکەنەوە(دەستنوێژ) بۆ ئەوەی لە گۆشەیەکی ئەم دونیایە لەسەر بەڕماڵێک بۆی ڕاوەستن و سوجدەی بۆ بەرن و لێی بپاڕێنەوە و ڕازی بکەن..
پاشان ئەی برای خەوتوو؛ بزانە ژیان جێگەی هەوڵ تێکۆشانە نەوەک خەو و بێئاگایی، لەو گۆڕدا زۆر دەنوویت، ئێستا کاتی ئیشکردن و چاندنە، قیامەتیش بەروبوومت دەچنییەوە.. چەندێک بنوویت هێندە خەسارەت و لەدەستدانت دەبێتە بەش، دونیا لەسەر تۆیش و ئێمەش و هەمووان وەکو یەکە و دەڕوات و تەواو دەبێت. بۆیە هەتاوەکو زووتر لەو خەوە هەڵسیت باشترە، ئەوی ماویشە بێگومان بەفریات دەکەوێت، ئەگەر نرخی بزانیت و نەیفەوتێنیت..
تۆی بەڕێز کێشەی تەنیایت هەیە، بڕۆ مزگەوت و هاوڕێی خواناس و هیممەتبەرز هەڵبژێرە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن لە ڕێکەوتن بۆلای خوا.. ئامادەی وانە و ئامۆژگاری زانایان بە و گوێ لە وتارەکانیان بگرە، جاری وا دەبێت وشەیەک ڕزگارت دەکات و هەڵوێستت دەگۆڕێت. سەردانی گۆڕستانیش بکە، ئەوانەی ئێستا لە گۆڕەکانیان مت بوون، یان بەهەشتیین یاخود دۆزەخیین. ئەوانیش بە کردەوەکانی خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری کردووە. جیاوازیشیان لەگەڵ ئێمە تەنها ئەوەیە ئێمە هەل و فرسەتمان ماوە بەڵام ئەوان لاپەڕەی ژیانی کردەوەیان پێچراوەتەوە. ئەگەرچی ئەوان مردوون بەڵام ئەوان زیاتر بەخەبەرن وەک لە ئێمە، بۆیە خۆزگە دەخوازن بگەڕێنەوە بەڵکو باشتر ڕەفتار بکەن و زەخیرەی زۆرتر و چاتر کۆبکەنەوە، بەداخەوە سەیرە ئێمە عیبرەتیان لێ وەرناگرین و ئەو هەلەی لای ئێمە ماوە نایقۆزینەوە و خەمساردین لەگەڵی..
لە کۆتایی؛ دڵنیابە ئەگەر ڕووت کردە خوای خۆت و ڕازیت کرد، هەرچی دەرگای خێرە بەڕووتدا دەکرێتەوە و کێشەکانت چارەسەر دەبن، هەموو مەبەستێکیش بەتایبەتی ئەوانەی پیرۆز و بە بەهان، هەنگاوەکانی سەرەتای قورس و گرانە، لە ڕاستیدا گران نین بەڵام لەسەر نەفسێكی ڕانەهاتوو گرانە، بۆیە دەبێت سەبر و ئارامت هەبێت لەگەڵ دڵسۆزی و سووربوون، دوعاش باشترین کۆمەکە.
تێبێنی: کتێبی(جدد حیاتک) لە نووسینی (محمد الغزالی)یە زۆر باشە و بەسوودە، وەک بیستوومانە وەرگێڕاوەتە زمانی کوردیش. سوودێکی باشی لێ دەبینیت ئەگەر بە پەرۆشەوە بیخوێنیتەوە. هەروەها کتێبەکانی ئیبراهیم ئەلفەقی-ڕەحمەتی خوایان لێ بێت. کتێبەکانی ئەویش زۆرێکیان وەرگێراوەتە زمانی کوردی.
خوای گهورهش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنهی وهڵامدانهوهی پرسیاره شهرعییهکان/ دهنگی ئیسلام.
ژمارەی بینین 686
پرسیار و فەتوا
ئایا زەكات به غهیرە موسوڵمان دهدرێت؟
م. مەلا علی عبدالعزیز كێیە.؟
نوێژی تەراویح چەند ڕەکعاتە.؟
تایبەتكردنی ڕەمەزان بۆ دەركردنی زەكات.؟
شەوی 15 ی شەعبان چی ڕوو دەدات؟
م مەلا عبدالقادری تەوحیدی كێیە.؟
بنەما شەرعیەكان دەربارەی بانك و ڕیبا.؟
دوای نوێژ زانیت جلوبەرگت بێ نوێژە، چی بكرێت؟
دەکرێت یەکجار ئەندامەکانی دەستنوێژ بشۆردرێن.؟
سزای تاوانی کەسی (دەیوث).!!
حوکمی وازهێنان لە نوێژی هەینی.؟
ئایا فەڵەستین خاکی جولەکەیە.؟
ئینسایکلۆپیدیا
ا
ب
ت
ج
ح
خ
د
ر
ز
س
ش
ص
ع
غ
ف
ق
ک
ل
م
ن
ه
و
ی
چ
ڤ
پ
ژ
گ
زۆرترین بینراو
نوێترین بابەت
نوێژی ئیستیخارە چیەو چۆن دەکرێ.؟!
زانست سەلماندوویەتی کە شەو گونجاوترە بۆ داهێنان و بیرکردنەوە.!
من کچی٘کـم لەخی٘رانی٘ـکی دیندار و جوانیەکی مام ناوەندیم هەیـه ساڵ تی٘پەڕی و داواکارم هەرنەبوو !
نزاو پاڕانەوەی دڵتەنگی و خەفەت.!
جۆرەکانی شەهید كامانەن.؟
ئایا دوعاکردن قەدەر دەگۆڕێت ؟!
عەرەفات چییەو لە چیەوە هاتووە..؟!
پەیامێک بۆ ئهو خوشكانهی شوویان نهكردووه.!
صلاح الدين ئەیوبی بۆ دەوڵەتی کوردی دروست نەکرد.؟!
* من پزیشکی ئافرەتان و منداڵ بوونم لەیەكێ لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا.!
ژیاننامەو تێكۆشانی مامۆستا مەلا عەلی عبدالعزیز محمد
ئەم وێنەیەی دەیبینن ڕاستییەو درووستكراو نییە.!
فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان.!
مامۆستا عەبدولقادر تەوحیدی، هێمای ڕاپەڕین و شۆڕش و بەرخۆدان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان
حیکمەتی باڵاپۆشی
چۆن ڕەمەزان بکەین بە مانگى نوێ بونەوەى ئیمانمان؟
گرنگی نوێژ.؟!
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
Top
Facebook
YouTube
Twitter
Instagram