سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   چی بکەم لەگەڵ منداڵێکی هاروهاج؟
برایه‌كه‌م مناڵێكی هه‌یه‌ ته‌مه‌نی 4 ساڵانه‌ هه‌ر جووڵه‌یه‌ك یان قسه‌یه‌ك بكا تاكو ئیزعاجم بكا زۆر تووڕه‌ ده‌بم پێشتر وا نه‌بووم به‌ڵام ئێستا وام چاره‌م چییه‌ تكایه‌ ؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 741

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

دەبێت زوو زوو ئەوە بیری خۆت بهێنیتەوە کە ئەو منداڵە هێشتا ئاستی تێگەیشتنی کەمە و ناتوانێت فێری ئەوە بێت بە دڵی چواردەوری بجووڵێتەوە، ئەو ئیزعاجی و کردەوە موزیڕانەشی لە دەوروبەرییەوە فێر بووە، بۆیە لە تۆ خۆگرتن و قەبووڵکردن لەپێشترە نەوک لە ئەو.. بیر لە پاداشتی سەبر و پلەوپایەی بکەوە، هەوڵیش بدە لەو ساتەی بێزرادکردنی دەستپێدەکات، خەریکی بکە بە چیرۆک و یاریکردنێکەوە، زیاتریش خۆشەویستی بۆ نیشان بدە بۆ ئەوەی بتوانیت هێواش هێواش بە قسەی شیرین و دیاریکڕین و نوقڵ پێدان ئەو ئاکارە بێزارییانەوەی تێدا نەهێڵیت، دەشتوانیت کەمتر سەردانی ماڵی برات بکەیت یاخود زیاتر خۆت لە منداڵەکە دوور بگریت، ئەگەر دەزانیت سەبرت پێناگیرێت و ناشتوانیت ئەو بگۆڕیت.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 617

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram