به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ وه‌کو هه‌موو ئامێر و به‌رنامه ئه‌له‌کترۆنییه‌کانی سه‌رده‌م وه‌ک چه‌کێکی دوو جه‌مسه‌ر وایه، ده‌توانی بۆ چاکه و بۆ خراپه‌ش به کاری بهێنی، چاکی به کار‌هێنانی وه‌ک ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ک بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی باسێک پێ دروست ده‌که‌ی یاخوود له چه‌ند وێنه‌یه‌ک وێنه‌یه‌کی لێکدراو کۆ ده‌که‌یته‌وه بۆ گه‌یاندنی مانایه‌ک به مه‌رجێ ئه‌و وێنانه ده‌ستکاریکردنی وێنه‌ی زینده‌وه‌ران نه‌بێت، بۆ نمونه که‌سێک وێنه‌ی مرۆڤێک له نیوه‌یه‌وه هه‌ڵگرێ و دایبه‌زێنێته سه‌ر لاشه‌ی ئه‌سپێک، به‌مه ده‌بێته مه‌خلوقێکی تر که خه‌یاڵییه و سووکایه‌تی تێدایه بۆ دروستکراوه‌کانی خوا، یاخوود سه‌ری مرۆڤێک ده‌خرێته سه‌ر لاشه‌یه‌کی تر بۆ مه‌به‌ستی سووکایه‌تی و گاڵته‌پێکردن.. ئه‌مانه‌ش بواره حه‌رامه‌که‌یه‌تی. مه‌به‌ستت له ماڵی خۆتان ئه‌گه‌ر خێزانته؟ کێشه‌یه‌ک نییه وێنه‌یه‌کی خۆت یان ماڵومنداڵت به به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ ده‌ستکاری بکه‌ی، به‌ڵام بۆ ڕووناکی و یان ڕه‌نگه‌کانی وێنه‌که‌ی جوانتر بکه‌ی، به‌ڵام چاکردنی وێنه‌یه‌ک که به‌کار بێ له مه‌به‌ستێکی فێڵکردن له یه‌کێکی تر یان ده‌زگایه‌ک ئه‌وه جائیز نییه. هه‌ڵواسینی وێنه‌ی زینده‌وران جائیز نییه، کلیپیش ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بۆ خزمه‌تی ئیسلام و موسوڵمانانه و ده‌رناچێ له‌و ڕێکخه‌ره شه‌رعییانه‌ی له ئیسلامدا هاتوون دیسان جائیزه و ده‌کرێ سوودی لێ ببینرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی تێکدانی نه‌ریتی خه‌ڵکی و تێکدانی ڕه‌وشتیان بێ یان دوورخستنه‌وه‌یان له ئیمان و خوانانسی بێگومان حه‌رامه.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.