به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئینته‌رنێت وه‌کو زۆر شتی سه‌رده‌م دوو جه‌مسه‌ره، ده‌کرێ بۆ خێر به‌کار ببرێ و بۆ شه‌ڕیش، بۆ ئیسلامیش ڕۆڵێکی باشی هه‌بووه و بۆته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامه‌کانی به ئاسانتر و چۆته هه‌موو ماڵێکه‌وه، خوا ده‌زانێ ڕه‌نگه ئینته‌رنێت یه‌کێکه له‌و ده‌رگایانه‌ی که ئیسلامی پێ چۆته هه‌موو سووچ و لایه‌کی ئه‌م دونیایه، وه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئیشاره‌تی پێ کردووه که ڕۆژێک ده‌بێ ئه‌م ئیسلامه ماڵێکی قوڕ(لادێ) و شار نابێ نه‌چێته ناوێ، به‌عیزه‌تی سه‌ربه‌زێک بێ یان زه‌بوونی زه‌بوونێک، ئێستا دوژمنانی ئیسلام زۆریان پێ ناخۆشه ئیسلام به‌و خێراییه بڵاوده‌بێته‌وه و چاریشیان نییه! " لا يبقى على ظهر الأرض بيت مدر ولا وبر إلا أدخله الله كلمة الإسلام بعز عزيز أو ذل ذليل إما يعزهم الله عز وجل فيجعلهم من أهلها أو يذلهم فيدينون لها" رواه أحمد. زانایانی هاوچه‌رخیش باسی ئه‌و ڕاستییه‌یان کردووه و به‌ڵکوو فه‌توایان داوه بۆ به‌خشینی ماڵ و ته‌نانه‌ت زه‌کاتیش، وه‌کو زانای پایه‌به‌رز ئیبن جه‌برێن-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- کاتێک ئه‌م پرسیاره‌ی لێ ده‌کرێ: بۆچوونی به‌ڕێزتان چییه له‌باره‌ی پێدانی ماڵه‌کانی زه‌کات بۆ پرۆژه نێتییه ئیسلامییه‌کان که سه‌رنج دراوه سوودێکی گه‌وره‌یان تێدایه له ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌رنامه و بانگه‌واز بۆلای خوا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گومانی ناحه‌زان و دوژمانان، له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه به‌کار دێ بۆ دروستکردن و به‌گه‌ڕخستنی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه؟ وه‌ڵام: "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وانه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌یان کردۆته‌وه ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی دروستی ئیسلامه له ڕێی ئینته‌رنێت و هه‌روه‌ها بانگه‌وازی خوایه له‌گه‌ڵ ڕه‌تدانه‌وه‌ی گومانی بێباوه‌ڕان و موشریکه‌کان، له‌م حاڵه‌ته‌دا جائیزه ماڵی زه‌کاتی بۆ خه‌رج بکرێ و پێ بدرێ هه‌روه‌ها به‌خشین و خێر و خێراته‌کان ئه‌ویش به‌وه‌ی بانگه‌وازه بۆلای خوا و ده‌چێته پۆلی ڕێگه‌ی خوا(وفي سبیل الله)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له دامه‌زراندنیان به‌رژه‌وه‌ندی دونیایه وه‌کو پاره‌کۆکردنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کان یان مه‌به‌سته خۆشگوزه‌رانییه‌کان که لێیانه‌وه فه‌سادی و گومانه‌کان و به‌رپاکردنی ئاره‌زووه‌کانی لێ ده‌بێته‌وه، له‌م حاڵه‌تانه وای ده‌بینین ڕێگری له کردنه‌وه و دامه‌زراندیان بکرێ، ئه‌وانه‌ش که دایده‌مه‌زرێنن به‌شدار ده‌بن له‌و گوناهه و گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون به‌پێی فه‌رمووده‌ی خوالِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ". موفتی : عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين ڕه‌حمه‌تی خوا لێ بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.