به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سوودوەرگرتن لەو بەرنامانەی لە جێگەی ترەوە دزراون و بڵاودەکرێنەوە بەخۆڕایی، ئەسڵ ئەوەیە حەرامە سوودوەرگرتن لێیان لەبەرئەوەی موڵکی داهێنەر و خاوەنەکانیانە و ئیسلامیش مافی خەڵکی دەپارێزێت موسوڵمان بێت یاخود بێباوەڕی ناشەڕخواز(الکافر غیر الحربی)، هۆیەکەیشی ئەوەیە ئەو کۆپانیا و کەسانەی ئەو بەرنامانە دروست دەکەن مەبەستیان پێ بازرگانی و فرۆشتنێتی، بەم پێیە ئەگەر خەکانێکی زۆر لێیان بدزن و بەپارەیەکی کەم بیفرۆشنەوە، دەبێتەهۆی ئەوەی هیچ کەس لەوانیان نەکڕێ و بەمەش تووشی زیان دەبن هەروەها زەوتکردنی مافییانە. لەمەوە؛ ئەگەر سوودوەرگرتن لێیانەوە بۆ خۆت نادروست بێت کەواتە مامەڵەکردن و کڕین و فرۆشتنیش پێیانەوە دیسان حەرامە.. هەندێ لە زانایان و دەزگاکانی فەتواش بە دروستیان زانیوە لەهەندێ حاڵەتدا؛ وەکو ئەوەی ئەگەر نەزانرێت نوسخەی ئەسڵین یاخود لەبەرگیراوەیە، دڵنیاییش لەسەری زەحمەت و نامومیکن بێت! یاخود فەرموویانە دەکرێت تەنها سوودیان لێ وەربگیرێت بەڵام لەبەرگرتنەوە و کەسابەت پێیانەوە نادروستە.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.