به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هه‌قی ئه‌و کۆرپه‌یه غوڕره‌یه‌که، واته نیوه‌ی ده‌یه‌کی خوێن‌بایی(الدية) که ده‌کاته پێنج وشتر، زانایانیش به حیسابی ئه‌مڕۆ بڕی(213) گرام ئاڵتوونیان به‌رامبه‌ر داناوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی تریشیان هه‌بووه وه‌کو ئه‌وه‌ی هاتونه‌ته سه‌رت و مێردت له‌وێ نه‌بووه و ئازاریان داوی و ماڵ و سامانیان بردووی، بۆت هه‌یه هه‌قی ئه‌وانه‌ش داوا بکه‌یته‌وه، هه‌تاوه‌کو ته‌مێ بکرێن، ده‌شتوانی لێیان خۆش بیت یان خاتریان بگری ئه‌گه‌ر ده‌زانی چاکتره و مه‌سڵه‌حه‌ت وا بخوازێ یان له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه‌ی باسمان کرد مافی ته‌واوی خۆتانه و بۆتان هه‌یه داوای بکه‌ن. ئه‌وه‌ش به سه‌رتان هاتووه خوای گه‌وره بیکاته مایه‌ی خێر بۆتان و قه‌ره‌بووی ئه‌و کۆرپه‌یه‌شتان به هی تر بداته‌وه، ئامین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.