به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: حه‌ددی دزیکردن حاکم و قازی ئیسلامی جێبه‌جێی ده‌کات، ئه‌وه‌ش له هه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتێکی ئیسلامی ده‌بێ وه‌کو هه‌بوونی خیلافه‌ت یاخوود له وڵاتێک ئیماره‌تێکی ئیسلامی.. وه‌ختێکیش ئه‌و ده‌سته‌ڵاته هاته‌گۆڕ و دروست بوو ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه چاره‌سه‌ری دابنێ بۆ کێشه و ده‌رده‌کان، په‌یام و شه‌ریعه‌تی قورئانیش بۆ خه‌ڵکی ڕوون کاته‌وه.. خه‌ڵكی هه‌نجه‌تیان نه‌بێ له دزیکردن، برسی و هه‌ژار نه‌بن، ئه‌وجا ده‌ست بداته جێبه‌جێ کردنی حوکمی خوا له‌سه‌ر خه‌ڵکی، بێگومانیش ئه‌و جێبه‌جێکردن و یاسایانه‌ی شه‌ریعه‌تی خوایی هه‌مووی خێر و ڕه‌حمه‌ته بۆ ژیانی ئه‌وانه‌ی حوکمی خوایان له‌ناو ئه‌نجام ده‌درێ، له ئێستایه‌کی ئاڵۆز و پڕ جه‌هاله‌ت و نه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی، ئه‌گه‌ر که‌سێک دزی کرد و ویستی پاک بێته‌وه، ته‌نها تۆبه ده‌کات و ئه‌و ماڵه‌ش ده‌گێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.