سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  فه‌رمووده‌ی حبب الى من دنیاکم ثلاث دروسته‌.؟
سەلام و عەلەیکم،،،، بەرێزان ئەم حەدیسەم نارد لە سایتیکدا خویندەوە نازانم حەدیسەکە سەحیحە یان نا ؟ ئەگەر سەحیح بیت کی ریوایەتی کردوە؟ ئەگەر ئەوەم بۆ رون بکەنەوە مامنونتان دەبم خوای گەورە پاداشتتان بداتەوە،،، ئەمەش حەدیسەکەیە پێغه‌مبه‌ری خوا موحه‌ممه‌د (درود و سه‌لامی خوای لێ بێت) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانیا دانیشتبوو پرسیاری لێ کردن و له‌ئه‌بو به‌کری سدیق ه‌وه‌ده‌ستی پێ کرد و فه‌رمووی:- _چیت خۆش ده‌وێ له‌دنیا؟ _ئه‌بوو به‌کر (خوای لێ ڕازی بێت )فه‌رمووی له‌دنیا سێ شتم خۆش ده‌وێ. ١.دانیشتن له‌خزمه‌تی تۆدا. ٢.سه‌یر کردنی تۆ(پێغه‌مبه‌ری خوا). ٣.به‌خشینی ماڵ و سامانم له‌پێناوی تۆدا(ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر)(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). تۆ ئه‌ی عومه‌ر(خوا لێی ڕای بێت)؟ _ووتی منیش سێ شتم خۆش ده‌وێ. ١.فه‌رمان کردن به‌چاکه‌،گه‌ر به‌نهێنیش بێت. ٢.نه‌هی کردن له‌خراپه‌،گه‌ر به‌ئاشکراش بێت. ٣.ووته‌ی ڕاست و دروست ،گه‌رچی تاڵیش بێت. ئه‌ی تۆ عثمان(خوا لێی ڕازی بێت)؟ _ووتی منیش سێ شتم خۆش ده‌وێ. ١.خواردن دان به‌خه‌ڵک. ٢.بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاشتی. ٣.نوێژ کردن به‌شه‌و کاتێ خه‌ڵک نوستون. ئه‌ی تۆ عه‌لی (خوا لێی ڕازی بێت)؟ _ووتی منیش سێ شتم پێ خۆشه‌. ١.ڕێز گرتن له‌میوان. ٢.به‌ڕۆژو بوون له‌هاویندا. ٣.لێدانی دوژمن به‌شمشێر. پاشان پرسیاری له‌ئه‌بوو زه‌ری غه‌فاری کرد"ئه‌ی تۆ ئه‌بازه‌ر؟ چیت خۆش ئه‌وێ له‌دنیا"؟ _ئه‌بوو زه‌ر ووتی " له دنیا سێ شتم خۆش ده‌وێ" ١.برسێتی. ٢.نه‌خۆشی. ٣.مردن. پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)پێی فه‌رموو" بۆچی"؟ ئه‌بوو زه‌ر ووتی: _ برسێتیم خۆش ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵم به‌ئاگا بێت (زیندوو بێت) _نه‌خۆشی م خۆش ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی گوناهه‌کانم بشارێته‌وه‌(بسڕێته‌وه‌) _مردنم خۆش ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌روه‌ردگارم بگه‌م. پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی " له‌دنیاکه‌ی ئێوه‌سێ شت لام خۆشه‌ویسته‌_ بۆنی خۆش. _ئافره‌ت . _ وه‌نوێژم به‌قه‌د بیلبیله‌ی چاوه‌کانم خۆش ده‌وێت . له‌و کاته‌دا جبریل ( سه‌لامی خوای لێ بێت) هاته‌لای پێغه‌مبه‌ر و سه‌لامی لێ کردن و ووتی "من له‌دنیاکه‌ی ئێوه‌سێ شتم خۆش ده‌وێ" _گه‌یاندنی نامه‌به‌شوێنی خۆی . _پاراستن(ئه‌داء)ی ئامانه‌ت. _خۆشه‌ویستی هه‌ژاران. پاشان سه‌رکه‌وت بۆ ئاسمان و جارێکی تر هاته‌خواره‌وه‌و ووتی "الله‌عز و جل سه‌لامتان لێ ده‌کات و ده‌فه‌رمووێت ،له‌دنیای ئێوه‌سێ شتی خۆش ده‌وێت " ١.زمانێک که‌یادی ئه‌و بکات(خوای گه‌وره‌). ٢.دڵێک که‌ترسی ئه‌و(په‌روه‌ردگار)ی تێدا بێت. ٣.له‌شێک له‌سه‌ر تاقیکردنه‌وه‌ی خوایی خۆڕاگر بێت. بنه‌ماکانی به‌خته‌وه‌ری حه‌وتن: ١.ڕقت له‌که‌س نه‌بێت گه‌رچی هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ریشت کردبێت . ٢.ڕاڕا و دوو دڵ مه‌به‌هه‌رگیز. ٣.به‌سانایی بژی گه‌رچی پله‌و پایه‌شت به‌رز بێت. ٤.چاوه‌ڕوانی خێر به‌گه‌رچی تاقیکردنه‌وه‌ش زۆر بێت. ٥.زۆر ببه‌خشه‌گه‌رچی بێ به‌ش کرابیت. ٦.ده‌م به‌خه‌نده‌به‌گه‌ر خوێن له‌دڵیشت بچۆڕێت. ٧.نزا بۆ براکانت بکه‌گه‌ر لێشت دووربن
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 503



به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی(الدرر السنية)دا هاتووه‌ که‌ ده‌فه‌رموون فه‌رمووده‌ نییه‌، ده‌توانی خۆت ته‌ماشای بکه‌ی الدرر السنية . به‌شی یه‌که‌می، ئه‌وه‌ی که‌ باسی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ری ده‌کات به‌ دروستی له‌ فه‌رمووده‌ی تردا هاتووه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تری زیاده‌ و خراوه‌ته‌ سه‌ری. وه‌کو له‌ فه‌رمووده‌ی" حبب إليَّ من الدنيا النساء والطيب، وجعل قرة عيني في الصلاة " ‌أخرجه‌ النسائي والحاکم وقال صحيح على شرط مسلم.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 738

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram