به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هیدایه‌ت به شێوه‌یکی گشتی چه‌ند جۆرێکی هه‌یه؛ هیدایه‌تی ڕوونکردنه‌وه و بانگکردن، ئه‌وه خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌رانی و بانگه‌وازخوازانیش تێیدا به‌شدارن، به‌ڵکوو هه‌موو مه‌خلووقاته‌کانی خوا، کاتێک که‌سێک به دڵێکی سافه‌وه تێ‌یان ده‌ڕوانێت، ڕاستی و دروستیی ئیمانی بۆ ده‌رده‌که‌وێت. هیدایه‌تی گشتی؛ ئه‌وه هیدایه‌تیه که خوای گه‌وره داوێتی بۆ هه‌موو دورستکراوه‌کانی، ئه‌میش زیاتر خۆی له‌و مه‌رامانه‌دا ده‌بینێته‌وه که بۆی خولقاوون، بۆ نمونه خوای گه‌وره ڕێنموویی بێچووه کیسه‌ڵێکی کردووه کاتێک له هێلکه‌که‌ی ده‌ترووکێ، له بن زه‌وی دێته‌وه سه‌رێ و پاشان ده‌چێت به‌ره‌و ناخی ده‌ریا، یاخوود ماسی سه‌له‌موون، کاتطێک به هه‌زاران میل ده‌بڕێ بۆ ئه‌وه‌ی بچێت گه‌راکانی دابنێ، بێچووه ماسییه‌کانیش کاتێک ده‌ترووکێن به هه‌مان ڕێگه‌ی دایکیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی دایکیان لێی ژیاوه. هیدایه‌تی ته‌وفیقی؛ ئه‌مه‌یانه که ته‌نها به ده‌ستی خوایه و که‌سی دی ناتوانێت بیداته که‌سیکی تر، ته‌وفیق؛ واته شایسته‌یی دوو شت بۆ یه‌کتر، هیدایه‌تی خوا بۆ هه‌موو که‌سێک شایسته نییه، چونکه هیدایه‌تی ئیمان و ئیسلامه‌تی واته سه‌رفرازی ژیانی دونیا و قیامه‌تیش، بۆیه پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) نه‌یتوانی دڵی مامی(ئه‌بووتالیب) ڕازی بکات ئیسلام قه‌بووڵ بکات، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌یزانی که پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ڕاست ده‌کا و په‌یامه‌که‌ی له خواوه‌یه، به‌ڵام ده‌مارگیری گرتی له سه‌ره‌مه‌رگ و شووره‌یی له گه‌وره پیاوانی قوڕه‌یش. خوای گه‌وره فه‌رمووی‌إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يَشَاءُ[القصص:٥٦] ، واته/ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر؛ تۆ نا‌توانیت هیدایه‌تی که‌سێک بده‌یت که خۆشتت ده‌ێ و پێت خۆشه هیدایه‌تی وه‌ربگرێ، به‌ڵکوو خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌ر که‌سێک بیه‌وی ده‌یدات. به‌ڵام هه‌ر له دوای ئه‌وه‌ش فه‌رموویه‌تیوَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ، واته/ خوای گه‌وره‌ش له هه‌موو که‌س شاره‌زاتره به ئه‌وانه‌ی هیدایه‌ت دراون، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه خوا باشتر ده‌زانێت کێ شایسته‌ی ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌یه و ڕزگاربوونی له گومڕایی. هه‌روه‌ها ئایه‌تیلَّيْسَ عَلَيْكَ هُدَاهُمْ وَلَـكِنَّ اللّهَ يَهْدِي مَن يَشَاءُ[البقرة:٢٧٢] هه‌مان مانای هه‌یه. هیدایه‌تی به‌ره‌و به‌هه‌شتیش؛ ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پاکی ئیسلام هه‌تا مردن به‌رده‌وام ده‌بن، خوای گه‌وره هیداتیه‌ان ده‌دات به‌ره‌و ڕێگه‌ی به‌هه‌شت. له‌م چوار هیدایه‌ته، ئه‌وه‌ی جه‌نابتان باسی ده‌که‌ن، هیدایه‌تی ته‌وفیقییه، ئه‌و هیدایه‌ته که ته‌نها به ده‌ستی خوایه، ئایا به‌بێ حیسابه و ته‌نها ویستی خوای تێدایه یاخوود شتی تریش؟ له ڕاستیدا وه‌کو ئه‌سڵ و بنه‌ما، ڕاسته به ویستی خوایه به‌ڵام ویستی خوای گه‌وره‌ش له دوای ویستی به‌نده‌که‌وه‌یه، واته کاتێک به‌نده‌یه‌ک خۆی ده‌یه‌وێ هه‌نگاو بنێ به‌ره‌و لای خوا و هه‌وڵ ده‌دات، ئه‌وکاته‌س خوای گه‌وره‌ش به شایسته‌ی ده‌بینێ دڵی ئاماده بکات بۆ قه‌بووڵ کردنی ئه‌و هیدایه‌ته. ڕاستی ئه‌وه‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌یه که ده‌فه‌رموێفأَمَّا مَن أَعْطَى وَاتَّقَى* وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى* فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى[اللیل:٥-٧] ، واته/ هه‌رکه‌سێک به‌خشییه‌وه و خۆی پاراست و بڕوای هێنا به چاکه(لا اله الا الله)، ئه‌وه ئێمه‌ش ئاسانکاری ڕیی ئاسانی بۆ ده‌که‌ین، ئیسلام خۆی ئاسان و گونجاوه له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤ، خوای گه‌وره‌ش ڕێی چوونه پێشی بۆ ئاسان ده‌کات. به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ر ڕاسته وه‌کو له دوای ئه‌و ئایه‌تانه هاتووه. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێإِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِراً وَإِمَّا كَفُوراً[الانسان:٣] ، واته/ ئێمه ڕێنموویی ئاده‌میزادمان کردووه بۆ هه‌ردوو ڕێگه‌ی چاکه و گومڕاویی، ئه‌وجا خۆی بڕیار ده‌دات که ئایا سوپاسبژێر ده‌بێت یاخوود بێباوه‌ڕ و سپڵه. ئه‌مه‌یاب هیدایه‌تی ڕوونکردنه‌وه و به‌رچاوڕوونی بوو. به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه‌ی تێدا دیاره که مرۆڤه‌کان خۆیان بڕیاڕ ده‌ده‌ن. یاخوود فه‌رمایشتیوَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ ...[الکهف:٢٩] ، واته/ پێیان بڵێ که هه‌ق و ڕاستی ته‌نها له‌لای په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه، کێش ده‌یه‌وێ با ئیمان بهێنێ و کێش ده‌یه‌وێ با بێباوه‌ڕ بێ. ئه‌وه وه‌کو وتمان که بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک ببێته موسوڵمان، وه‌کو ئه‌سڵ و بنه‌ما ئه‌وه‌ی که ده‌بێت خۆی هه‌وڵ و بڕیار بدات، هه‌موو هۆکاره‌کان ئاسان کراوه، خوای گه‌وره بیروهۆش و تێگه‌یشتنی داوه به هه‌موومان، پاشان پێغه‌مبه‌ران و په‌یامی ناردووه، هه‌موو ده‌وروپشتیشمان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و تاقانه‌یی خوا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌شێت خوای گه‌وره که‌سێک به‌بێ هیج حیساب و هۆکارێک هیدایه‌ت بدات، ئه‌و خوایه و ئه‌گه‌ر هه‌رچییه‌کی بوێ، ده‌توانێ و که‌س ناتوانێ ڕێگری بکات، ئه‌وه‌ش له ڕه‌حمی خۆیه‌تی بۆ ئه‌و که‌سه، ئه‌وجا یان له‌به‌ر ئه‌وه‌بووه ئه‌و که‌سه چاکه‌یه‌کی کردووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێک، یان له‌به‌ر دوعا و پاڕانه‌وه‌ی یه‌کێک بووه بۆی، وه‌کو ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) دوعای ده‌کرد که خوای گه‌وره به یه‌کێک له دوو عومه‌ره‌که(عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب و ئه‌بووجه‌هل) ئیسلام عه‌زیز بکات، ئه‌وه‌بوو خوای گه‌وره عومه‌ری کوری خه‌تتابی هیدایه‌ت دا، یاخوود وه‌کو وتمان هیچ هۆکارێک نییه و ته‌نها به‌زه‌یی و چاکه‌ی خوایه بۆ که‌سێک.. که‌واته؛ به‌ڵی به‌گشتی ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت وه‌رده‌گرێ، چاکی و له‌باری خۆی تێدایه و خوای گه‌وره‌ش به عیلمی پیشوه‌ختی خۆی زانیوێتی ئه‌و که‌سه شایسته‌یه، بۆیه هیدایه‌تی داوه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.