به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: چاو حه‌ققه‌و کاریگه‌ری ده‌کات، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "العين حق ولو كان شي‌ء سابق القدر سبقته العين، وإذا استغسلتم فاغسلوا" رواه مسلم. واته/ چاو ڕاسته‌و ئه‌گه‌ر شتێک هه‌بێت پێشی له‌قه‌ده‌ری خوا بگرتایه ئه‌وا چاو پێشی ده‌که‌وت، بۆیه ئه‌گه‌ر داواتان لێ‌کرا خۆبشۆن(ئه‌وه‌ی که چاوی کردووه) ئه‌وا خۆبشۆن(ئه‌وه چاره‌سه‌ری شه‌ڕی چاوه، هه‌تا چاولێکراو به‌و ئاوه ته‌ڕبکرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاکبببێته‌وه). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: العين تدخل الرجل القبر و تدخل الجمل القدر أخرجه السیوطي وحسنه الألباني. واته/ چاوپێوه‌کردن پیاو ده‌خاته گۆڕ(ده‌یکوژێت) و وشتریش ده‌خاته ناو مه‌نجه‌ڵ(نه‌خۆشی ده‌خات هه‌تا خاوه‌نه‌که‌ی به‌په‌له سه‌رده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی نه‌چێت گۆشته‌که‌ی). بێگومان ئه‌و زیانانه‌ش هه‌موو به ویستی خوایه نه‌وه‌ک سه‌ربه‌خۆ له‌چاوه‌که‌وه، هه‌روه‌ک چۆن چه‌قۆیه‌ک زیان ده‌دات چاوپێوه‌کردنیش به‌و جۆره‌یه و هه‌ردووکیانیش به‌ویستی خوا.. حیکمه‌تی کاریگه‌ری چاوپێوه‌کردن چیه؟ یان بڵێین ئایا بۆ خوای گه‌وره شه‌ڕی چاوپیسی داناوه؟ ئه‌وه‌ی که بۆی بچین ئه‌وه‌یه (خواش باشتر ده‌زانێت) که خوای گه‌وره هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی دروستکردووه هه‌تا ئێمه هه‌میشه په‌نای پێبه‌رین و داوای پارێزی لێبکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا نزیکبینه‌وه‌و هه‌میشه لێی داوابکه‌ین که خێری دونیامان بداتێ و شه‌ڕیشمان لێ دووربکات.. هه‌روه‌ها هه‌تاوه‌کو به‌و نیعمه‌تانه‌ی خوا پێداوین له‌خۆبایی نه‌بین و شانازییان پێوه نه‌که‌ین(تووشی عجب ببین!). بۆنموونه؛ یه‌کێک خوای گه‌وره له‌س لارێکی جوانی پێداوه، له‌باتی ئه‌وه‌ی هه‌رکات که ده‌چێته ده‌رێ شوکری خوای له‌سه‌ر بکات و له‌خواش داوای په‌نا بکات تا له‌چاوی چاوپیسان و حه‌سودان بیپارێزێت، که‌چی کاتێک ده‌چێته ده‌رێ نازو فیزی پێوه ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئازایه‌تی و زیره‌کی خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی پێدراوه، که‌سێک ئاوا بیربکاته‌وه حه‌تمه‌ن له‌بیری نابێت دوعاکانی خۆپاراستن له چاو بکات بۆیه تووش ده‌بێت.. که‌سێک تووش نه‌بووبێت به‌چاو ده‌بێت خۆی بپارێزێت. ئه‌و قه‌ڵایانه‌ش ئه‌مانه‌ن: 1/ خوێندنی ویرده‌کانی شه‌وڕۆژ، له‌کتێبی (حصن المسلم)دا ده‌یبینیته‌وه به‌ناوی(أذکار اليوم واللیلة). 2/ خوێندنی (آية الکرسي) له‌دوای هه‌موو نوێژێک و له کاتێک که له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستی یان ده‌خه‌ویت. 3/ خوێندنی سێ جار سوڕه‌ته‌کانی(الإخلاص و الفلق و الناس) به‌یانیان ئێواران هه‌روه‌ها له‌کاتی خه‌وتن. له‌سوڕه‌تی (لفلق)دا په‌ناگرتنی تێدایه به‌خوا له‌هه‌موو شه‌ڕێک هه‌روه‌ها له‌شه‌ڕی حه‌سودان، چونکه هه‌موو حه‌سودێک چاویش ده‌کات به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو چاویپێوه‌که‌رێک حه‌سود بێت! 4/ له‌خوا نزیکبوونه‌وه‌و باوه‌ڕی ته‌واو له‌وه‌ی که هه‌موو زیانێک به‌ویستی ئه‌وه‌و له‌خۆیه‌وه نابێت. 5/ ته‌وبه‌و داوای لێخۆشبوو‌ن، هه‌رکه‌سێک به‌رده‌وام خه‌ریکی ته‌وبه‌و ئیستیغفار بێت خوای گه‌وره له‌زۆر شه‌ڕ ده‌یپارێزێت. 6/ چاکه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌سی چاوپێوه‌که‌ر، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر چاکه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ی ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی نه‌مێنێت له‌دوای ئه‌وه دڵی باش ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر حه‌سود بوو. 7/ بۆ منداڵیش دوعای تایبه‌تی هه‌یه له‌چاو پاراستن، هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆ حه‌سه‌ن وحوسه‌ینی ده‌کرد خوا لێیان ڕازی بێت، ده‌یفه‌رموو: "أعيذكما بكلمات الله التامة من كل شيطان وهامة ومن كل عين لامة" وكان يقول : كان إبراهيم أبي يعوذ بهما إسماعيل وإسحق. واته/ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو: ئیبراهیمیش سه‌لامی خوای لێبێت به‌و دوعایه په‌نای به‌خوا ده‌گرت بۆ ئیسماعیل و ئیسحاق سه‌لامی خوایان لێبێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.