به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سیحر ڕاسته و کاریگه‌ری هه‌یه به‌ڵام به‌ته‌نها له‌خۆیه‌وه نایکات، به‌ڵکوو وه‌کو هه‌موو شه‌ڕێکی تر له‌ژێر ویستی خوادایه و به‌ئیزنی ئه‌و زیانی ده‌بێت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ[البقرة:١٠٢]. واته/ ئه‌وان فێر ده‌بوون لێیانه‌وه، سیحرێک که بتوانن به‌هۆیه‌وه پیاو و خێزانه‌که‌ی له‌یه‌کتر بکه‌ن.. هه‌روه‌ها شه‌یتانیش، کاتێک عه‌رشی خۆی له‌سه‌ر ئاو داده‌نێت و سه‌ربازه‌کانی ده‌نێرێت هه‌تا شه‌ڕانگێزی بکه‌ن له‌نێوان نه‌وه‌کانی ئاده‌م، له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و باسی چالاکییه‌کانی خۆیان باس ده‌که‌ن بۆی، له‌هه‌موویان باشتر به‌لایه‌وه ئه‌وه‌یانه که توانیوێتی نێوانی ژن و مێردێک تێک بدات و لێکیان جیابکاته‌وه. هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"إن إبليس يضع عرشه على الما‌ء ثم يبعث سراياه ، فأدناهم منه منزلة أعظمهم فتنة ، يجيء أحدهم فيقول : فعلت كذا وكذا ، فيقول : ما صنعت شيئا ، ويجيء أحدهم فيقول : ما تركته حتى فرقت بينه وبين أهله ، فيدنيه منه ، ويقول : نعم أنت" صحيح الجامع ١٥٢٦. سیحری جیاکردنه‌وه ته‌نها بۆ نێوانی ژن و مێرد ناکرێت به‌ڵکوو بۆ نێوانی هه‌موو دوو خۆشه‌ویستێک، له باوک و کوڕ و خوشک و برا و دوو هۆز و دو براده‌ر و ... چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی: که‌سێکی دڵپیس و ناحه‌ز بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت ده‌چێته لای ساحیر و چادوویه‌ک، داوای لێ ده‌کات نێوانی فڵان و فیسار تێک بدات و لێکیان جیابکاته‌وه.. ساحیریش ناوی ئه‌و که‌سه و دایکی داوا ده‌کات و پاشان داوای شتێکی ئه‌و که‌سه ده‌کات وه‌ک کلێنسێک که‌به‌کاری ده‌هێنێت یاخوود به‌رگێکی ژێره‌وه‌ی(ژێرکراس و فانیله و..) یاخوود تاڵێک موو، هه‌رشتێک بۆن و شوێنه‌وارێکی ئه‌و که‌سه‌ی پێوه بێت.. ئه‌گه‌ر ده‌ستیس نه‌که‌وت ئه‌وا سیحره‌که‌ی له‌سه‌ر ئاو بۆ ده‌کات و داواده‌کات ئاوه‌که له‌شوێنێک بڕژێنێت هه‌تا پێی که‌سی مه‌به‌ستی به‌سر بڕوات و ئیتر تووش ده‌بێت، یاخوود بۆی ده‌خاته خواردنێک یان خواردنه‌وه‌یه‌که‌وه.. نیشانه‌کانی: ١) نێوانی ئه‌و دووانه کت‌وپڕ ده‌گۆڕێت له‌ئاساییه‌وه بۆ شه‌ڕ و بوغز و ڕق و قین.. ٢) هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و ئاژاوه له‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر بچووکیش بێت. ٣) که‌سی تووشبوو ناتوانێت لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ڕابگرێت، به‌ڵكوو ته‌واو تێکده‌چێت و پیوه‌ی دیار ده‌بێت. ٤) به‌هه‌موو کار و وته و هه‌ڵسوکه‌وتێکی به‌رامبه‌ره‌که‌ی تێکده‌چێت و قه‌ڵس ده‌بێت. ٥) زۆربوونی گومانی خراپ و بنیاتکردنی بڕیار له‌سه‌ری. ٦) به‌رامبه‌ری خۆی به‌ڕووخسارێکی ناشرین و قێزه‌ون ده‌بینێت. ٧) ته‌نانه‌ت به‌و شوێنانه‌ش قه‌ڵس و تووڕه ده‌بێت که به‌رامبه‌ره‌که‌ی لێی داده‌نیشێت یاخوود تایبه‌ته پێیه‌وه. ٨) که‌دوور ده‌بێت لێی باری ده‌روونی باشه به‌ڵام کاتێک لێی نزیک ده‌بێته‌وه یاخوود پێی ده‌گات ئیتر باری تێک ده‌چێت و گرژی ڕووی تێده‌کات. چاره‌سه‌ری: ئێمه پیشنیاری ئه‌وه ده‌که‌ین که ئه‌گه‌ر که‌سێکی شاره‌زا له‌و بواره‌دا په‌یدابکرێت بۆ ئه‌وه‌ی تووشبووه‌که له‌نزیکه‌وه ببینێت و ئه‌و بڕیار بدات که ئایا سیحری لیکراوه یان نا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رییه‌که ده‌نووسین به‌و هیوایه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێکی شاره‌زا چنگ نه‌که‌وت ئه‌وا هه‌ر یه‌کێکی تر که ئیماندارێکی له‌خواترس بێت و ئاماده‌بێت هه‌ڵبستێت به‌چاره‌سه‌ر کردنی تووشبووه‌که به‌م ڕێنموویانه‌ی خواره‌وه. خۆئه‌گه‌ر که‌سیش ده‌ستنه‌که‌وت ئه‌وا ده‌شێت بۆخۆیان پێی هه‌ستن به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی ته‌وا بڕوا و متمانه‌یان هه‌بێت به شیفایه‌که و هه‌نگاوه‌کانی. هه‌نگاوی یه‌که‌م: له‌پێش چاره‌کردن. ١/ که‌شێکی ئیمانی له‌و ماڵه‌دا دروست بکرێت، هه‌رچی وێنه و تابلۆ و په‌یکه‌ری زینده‌وه‌رانه له‌ماڵه‌که بکرێته ده‌ره‌وه، بۆئه‌وه‌ی مه‌لائیکه رووبکه‌نه‌وه ئه‌و ماڵه، چونکه مالائیکه‌ی خوا ڕووناکه‌نه ماڵێک سه‌گ و تابلۆی زینده‌وه‌رانی تێدا بێت. ٢/ هه‌رچی نووشته‌یه‌کی ناشه‌رعی هه‌یه و پێشتر بۆیان کراوه لاببرێت و بسووتێنرێت. ٣/ وازهێنان له‌لێدانی گۆرانی و مۆسیقا(هیچ نه‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا). ٤/ وازهێنان له‌هه‌موو سه‌رپێچییه‌کی شه‌رعی، وه‌ک به‌کارهێنانی ئاڵتوون له‌لایه‌ن پیاوه‌وه، له‌سڕووتی ئافره‌ت، جگه‌ره‌کێشان... ٥/ که‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تێگه‌یشتنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی و یه‌کلابوونه‌وه‌ی دڵ ته‌نها بۆ خوای گه‌وره و متمانه‌ی ته‌واو که چاره‌سه‌ری هه‌ر لای خوایه. ٦/ دیارکردنی حاڵه‌ته‌که، که ئایا راسته تووشی ئه‌و جۆره سیحره بووه؟ به‌پرسیار لێکردنی ئه‌و که‌سه له‌هه‌بوونی نیشانه‌کانی پێشوو، هه‌روه‌ها ئایا خه‌وی ناخۆش ده‌بینێت؟ ئایا له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ئه‌و نیشانانه سه‌رجێیان چۆنه؟ ئایا لایه‌کیان هه‌ست به‌ئازار ده‌کات له کاتی جیماعکردن؟ ٧/ ده‌ستنوێژگرتن و هه‌موو ئه‌وانه‌ش که‌ئاماده‌ن ده‌ستنوێژ ده‌گرن. ٨/ ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که تووشبووه ئه‌وا ده‌بێت له‌کاتی چاره‌سه‌رییه‌که خۆی بپۆشێت هه‌روه‌ها بۆنی خۆش و بۆیه‌ی نینۆک و که‌لوپه‌له جوانکارییه‌کان به‌کارنه‌هێنێت. ٩/ ئافره‌ت به‌بێ ئاماده‌بوونی مه‌حره‌مێکی چاره‌سه‌ر ناکرێت. ١٠/ نابێت جگه له‌مه‌حره‌می خۆیشی که‌سی تر ببرێته ژوور. ١١/ پشت به‌خوا و به‌ناوی ئه‌و(جل وعلا) ده‌ستپێبکه. هه‌نگاوی دووه‌م: ده‌ست ده‌خه‌یته سه‌ر سه‌ری تووشبووه‌که و ئه‌م ڕوقیه‌یه ده‌خوێنیت: ڕوقیه (هه‌ر سێ په‌ڕه‌که) له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕوقیه‌یه به‌ده‌نگێکی به‌رز و کاریگه‌ر ئه‌وا حاڵه‌تی نه‌خۆشه‌که له‌م سێ حاڵه‌ته به‌ده‌ر ناکات: ١- نه‌خۆشه‌که تینی بۆدێت و سه‌رع ده‌یگرێت، ئه‌و کاته‌ش جنۆکه‌یه‌ک له‌زمانی ئه‌وه‌وه دێته قسه. ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌وا ئیتر قسه له‌گه‌ڵ جنۆکه‌که ده‌کرێت.. پێی ده‌وترێت ناوت چییه؟ ئایینت چییه؟ ئه‌گه‌ر وتی موسوڵمانم، ئه‌وا ده‌بێت بۆی ڕوونبکرێته‌وه که حه‌رامه به‌گوێی سیحربازێکی کردووه و هاتۆته ناو ئه‌و موسوڵمانه‌وه و ده‌یه‌وێت ئازاری بدات و ژیانی تێک بدات، چونکه موسوڵمان حه‌رامه له‌سه‌ر ئازاری برای موسوڵمانی خۆی بدات.. ئایه‌ت و ده‌رمووده‌ی له‌وباره‌وه بۆ ده‌هێنیته‌وه. هه‌روه‌ها پرسیاری شوێنی سیحره‌که‌ی لێ ده‌کرێت، ناشبێت بڕوای پێبکرێت، به‌ڵکوو پێویسته بچن ده‌ماوده‌م دڵنیایی بکه‌ن، ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌وا سیحره‌که ده‌خرێته ناو ده‌فرێک له‌ئاو که‌پێشتر قورئانی به‌سه‌ردا خوێنرابێت، ئایه‌ته‌کانی[الأعراف:١١٧-١٢٢] و[یونس:٨١-٨٢] و[طه:٦٩]. به‌جۆرێک ده‌خوێنرێته‌وه که هه‌ڵاوی خوێندنه‌وه‌که بگاته ئاوه‌که‌ی ناوی، پاشان سیحره‌که‌ی تێده‌کرێت و له‌ناوی شیده‌کرێته‌وه، پاشان له‌شوێنێکی چؤڵ ڕۆده‌کرێت. ده‌بێت پرسیار له‌جنۆکه‌که بکرێت که ئایا هه‌رخۆیه‌تی به‌وکاره هه‌ستاوه یان هی تریشی له‌گه‌ڵه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هی تریش به‌شداربوون ئه‌وا بانگبکرێن و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت هه‌روه‌ک چؤن له‌گه‌ڵ یه‌که‌م گفتوگۆ کرا.. ڕه‌نگه جنۆکه‌که بڵێت فڵانه که‌س چووه بۆ لای ساحیر و ئه‌و سیحره‌ی کردووه، له‌حاڵه‌تێکی وادا نابێت بڕوای پێبکرێت، چونکه ئه‌وا درۆیان زیاتره له‌ڕاستییان، جێی خۆیه‌تی ڕاست نه‌بێت. هه‌وڵبدرێت جێگای سیحره‌که ده‌سنیشان بکات، پاشان داوای لێ بکرێت ئه‌و که‌سه به‌جێبهێكێت و بێته‌ده‌ره‌وه له‌له‌شی، ئه‌گه‌ر په‌یمانی دا ئه‌وه نابێت خۆی ئازاد بکرێت له‌هاتنه ده‌ر به‌ڵکوو ده‌بێت بۆی دیاری بکرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێی بووترێت له‌قاچی چه‌پی وه‌ره ده‌ره‌وه و په‌یمانیشی لێوه‌ربگیرێت که جارێکی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه ناو له‌شی. ئه‌گه‌ر ملی نه‌دا ئه‌وا له‌دوای ئامۆژگاری ده‌بێت هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بکرێت به‌وه‌ی که ده‌سووتێنرێت به قورئانخوێندن له‌سه‌ری. ئه‌گه‌ر ناموسوڵمانیش بوو، ئه‌وه ده‌بێت بانگ بکرێت بۆ ئیسلام، ئه‌گه‌ر موسوڵمان بوو ئه‌وه وه‌ک حاڵه‌تی یه‌که‌م به‌ئیسلام ئامۆژگاری ده‌کرێت که نابێت ئازاری خه‌ڵکی بدات، ئه‌گه‌ر هه‌ر موسوڵمان نه‌بوو ئیتر داوای لێ ده‌کرێت بێته ده‌ره‌وه ئه‌گینا هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی به قورئانخوێندن له‌سه‌ر ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر جنۆکه‌که بڵێت سیحره‌که‌ی بۆ خراوه‌ته خواردنه‌وه، ئه‌وا له‌ده‌فرێکی پڕ ئاودا قورئان و ئایه‌ته‌کانی ڕووقیه ده‌خوێنرێته‌وه و پاشان نه‌خۆشه‌که ده‌یخواته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ک، هه‌تا ئازاره‌که‌ی له‌کۆڵ ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر به جلوبه‌رگ یان مووی سیحره‌که‌ی بۆ کرا بوو، ئه‌وا ئه‌و ئاوه‌ی قورئانی به‌سه‌ردا خوێنراوه، جگه له خواردنه‌وه‌ش چه‌ند جارێک خۆشی پێ ده‌شوات به‌ڵام له‌شوێنێکی تری به‌ده‌ر له گه‌رماو(حمام). له‌پاش هه‌فته‌یه‌ک جارێکی تر نه‌خۆشه‌که ئایه‌تاکانی ڕوقیه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رعی تووش نه‌بوو ئه‌وا پشت به‌خوا ڕزگاری بووه و به‌ڵام پێویستی به‌وه هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ک گوێ له‌شریتی تومارکراو بگرێت که ئایه‌تی کورسی تێدا چه‌ندین جار دووپاتکرابێته‌وه، ڕۆژانه سێ جار گوێ لێ ده‌گرێت هه‌تاوه‌کو مانگێک ئیتر پشت به‌خوا کۆتایی هاتووه و ڕزگاری بووه له‌و سیحره، باشتر وایه هه‌واڵی ئه‌و شیفایه و باسی ئه‌و سیحره بڵاو نه‌کرێته‌وه نه‌وه‌ک باس بگاته‌وه به ناحه‌زه‌که و جارێکی تر هه‌وڵی سیحره‌که بداته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌مێک ژانه سه‌ری مابوو یاخوود سه‌رقورسبوون، ئه‌وا سووره‌ته‌کانی(الصافات، ی‌س، الدخان، الجن)ی بۆ تۆمار ده‌کرێت و گوێ لێ ده‌گرێت ڕۆژانه چه‌ند جارێک(٢-٣) و بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی کاریگه‌ری سیحره‌که به‌ته‌واوی نه‌مێنێت. ٢- ئه‌گه‌ر تووشبوو له‌ئه‌نجامی ڕوقیه‌که تووشی هیچ سه‌رعێک(الصرع) نه‌بوو، ته‌نها ژانه سه‌رێک یاخوود ته‌زوویه‌ک به‌له‌شی یان سه‌رقورسبوونێک، ئه‌وا چه‌ند جارێک ڕوقیه‌که‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌یشته سه‌رع ئه‌وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر حاڵه‌تی یه‌که‌م، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشته سه‌رع، چه‌ند ڕۆژێک ده‌بێت ئایه‌ته‌کانی ڕوقیه‌ی به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، پشت به‌خوا شیفای بۆ دێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشته شیفا ئه‌وا: ١/ سووره‌تی(الصافات) و ئایه‌تی کورسی له‌سه‌ر شریتێک بۆ تۆمار ده‌کرێت و ڕۆژانه سێ جارێک به(سماعة) گوێی لێده‌گریت. ٢/ نوێژه‌کانی جه‌ماعه‌تی نافه‌وتێنێت. ٣/ له‌دوای نوێژی به‌یانی سه‌دجار ده‌ڵێت(لا إله الا الله، وحده لا شریک له، له الملک وله الحمد، وهو علی کل شی‌ء قدیر) بۆماوه‌ی مانگێک، له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه‌ی له‌نیوه‌ی یه‌که‌می ئازاری زیاد ده‌کات به‌ڵام پاش ئه‌وه ئازاره‌که‌ی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت پشت به‌خوای گه‌وره. له‌پاش ئه‌وه ئه‌گه‌ر ڕوقیه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێت، هه‌ست به‌هیج ناڕه‌حه‌تییه‌ک ناکات، ئه‌وه‌ش مانای به‌تاڵبوونه‌وه‌ی سیحره‌که ئین شاءالله. ٣- تووشبووه‌که هه‌ست به‌هیچ ئازار و سه‌رعێک ناکات، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که تووشی سیحر نه‌بووه و حاڵه‌ته‌که په‌یوه‌ندی به‌سیحره‌وه نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیشانه‌کانی سیحری پێوه بوو، ئه‌وا: سووره‌ته‌کانی(الدخان، ی‌س، الجن)ی بۆ تۆمارده‌کرێت و گوێی لێ ده‌گرێت بۆ ماوه‌یه‌ک، هه‌تا ده‌گاته حاڵه‌تی سه‌رع یاخوود ژانه‌سه‌ر و سه‌رقورسییه‌که، ئه‌و کاته‌ش وه‌ک حاڵه‌تی یه‌که‌م و دووه‌م ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. زۆر ئیستیغفار بکات(١٠٠) هه‌موو ڕۆژێک، (١٠٠) جاریس بڵێت[لا حول ولا قوة الا بالله). هه‌نگاوی سێیه‌م: له‌دوای چاره‌سه‌ری. ئه‌گه‌ر شیفای بۆ هات له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و که‌سه ئه‌وا با شوکری خوای له‌سه‌ر بکه‌ن، ده‌بێت تووشبووه‌که‌ش ئه‌وه‌ی پێ بوترێت که ڕێی تێده‌چێت سیحره‌که‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه ئیستا زیاتر پێویستی به خۆپاراستنه، ئه‌و قه‌ڵایانه‌س که خۆی پێ بپارێزێت وه‌کو: * کردنی نوێژه‌کان به‌کۆمه‌ڵ، ئه‌گه‌ر پیاو بوو، ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش ئه‌وا زیاتر له‌خوا نزیک بێته‌وه و نوێژه‌کان له‌ماڵه‌وه له‌کاتی خۆیاندا بیانکات. * دوورکه‌وتنه‌وه له گوێگرتن له‌گۆرانی و مۆسیقا. * ده‌ستنوێژگرتن هه‌رده‌م به‌تایبه‌تی له‌پیس خه‌وتن و خوێندنی ئایه‌تی کورسی. * بیسمیللا کردن له خواردن و خواردنه‌وه چوونه‌ده‌ره‌وه و هاتنه‌ژووره‌وه و هه‌موو شتێک. * وتنی(لا إله الا الله، وحده لا شریک له، له الملک وله الحمد، وهو علی کل شی‌ء قدیر) له‌دوای نوێژی به‌یانی(١٠٠) جار. * هاوڕییه‌تی پیاوجاکان. * ئه‌نجامدانی زیکره‌کانی به‌یانیان و ئێواران. ته‌واو.. ده‌شێت که‌سی تووشبوو بۆ خۆی گوێ له‌م ئایه‌تانه بگرێت، ئایه‌تاکانی ڕوقیه‌یه خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.