به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نووشته؛ (النشرة) ده‌گه‌یه‌نێت به‌عه‌ره‌بی، واته به‌تاڵکردنه‌وه‌ی سیحر، حوکمه‌که‌ی دوو جۆره، یه‌کێکیان حه‌رامه و ئه‌وی تریش حه‌ڵاڵ، چۆنییه‌تی ئه‌وه ئیبن قه‌ییم-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، ده‌فه‌رموێت"النشرة حل السحر عن المسحور، وهي نوعان: أحدهما: حل بسحر مثله، وهو الذي من عمل الشيطان، وعليه يحمل قول الحسن البصري: لا يحل السحر إلا ساحر، فيتقرب الناشر والمنتشر إلى الشيطان بما يحب، فيبطل عمله عن المسحور. الثاني: النشرة بالرقية والتعوذات والأدعية والدعوات المباحة فهذا جائز" واته/ کردنه‌وه‌ی سیحرێک به دانه‌یه‌کی تری وه‌کو خۆی(سیحرێکی تر) ، ئه‌مه‌یان له کاری شه‌یتانه(ساحیر و جنۆکه تێیدا به‌شدارن) ، وته‌که‌ی حه‌سه‌نی به‌سریش-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ئه‌مه‌یان هه‌ڵده‌گرێت، ده‌فه‌رموێت: سیحره‌که به‌تاڵ ناکاته‌وه مه‌گه‌ر جادوویه‌ک، نووشته‌چی-سیحربازه‌که- و ئه‌وه‌ی داوای نووشته‌که ده‌کات نزیک ده‌بنه‌وه له شه‌یتانه‌که به‌وه‌ی ئه‌و پێی خۆشه( له قوربانی و کوفرکردن و په‌نا بردن پێیان به‌و که له ناو نووشته‌که‌دایه) ئه‌وجا کاریگه‌ری سیحره‌که به‌تاڵ ده‌کاته‌وه له‌سر سیحرلێکراوه‌که. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"هي من عمل الشيطان" رواه أحمد بإسناد جيد. واته/ نووشته-هی حه‌رام- له کاری شه‌یتانه. دووه‌میش: نووشته به ڕووقیه و په‌ناگرتن به خوا و دوعا و پاڕانه‌وه شه‌رعییه‌کان، ئه‌مه‌ش جائیزه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.