به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: چاو(العین) ڕاسته و کاری هه‌یه، مه‌رجیش نییه ته‌نها له ناحه‌زان و دوور له خوایان بێت، به‌ڵكوو بۆی هه‌یه باوه‌ڕداریش چاوی کار بکات و ئاگایشی لێ نه‌بێت، ئه‌وه‌یش کاتێک ده‌بێت سه‌ری له شتێک بسوڕمێ و پێی سام بێت، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر به‌ره‌که‌تی خوا و داوای فه‌ڕڕی بۆ نه‌کات چاوه‌که‌ی کاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ری، به‌ڵکوو بۆی هه‌یه باوک چاو بکات به کوڕی خۆی یان که‌سێک چاو بکات به خۆی و ناشزانێت، دۆستان و باوه‌ڕداران ده‌بێت کاتێک سه‌رسام ده‌بن به‌شتێک دوعای خێری بۆ بکه‌ن و داوای به‌ره‌که‌ت و فه‌ڕڕی بۆ بکه‌ن، ناحه‌زان و بێباوه‌ڕانیش، ده‌بێت خۆتیان لێ بپارێزی، ئه‌ویش به‌وه‌ی هه‌موو به‌یانیان ئێواران دوعای خۆپاراستن له چاو بکه‌ی، هه‌روه‌ها خوێندنی سووره‌تی(الإخلاص و الفلق و الناس) سێ جار سێ جار.. به ده‌سته‌کانتا ده‌یخوێنی و پاشان هه‌ر جاره و ده‌یهێنی به گیانت. دوعای چاو وه‌کو" عن أبي سعيد الخدري - رضي الله عنه – : ( أن جبريل - عليه السلام - أتى النبي صلى الله عليه وسلم فقال : يا محمد ! اشتكيت ؟ فقال : ( نعم ) ، فقال جبريل – عليه السلام - : (باسم الله أرقيك من كل شي‌ء يؤذيك من شركل نفس أو عين حاسد الله يشفيك باسم الله أرقيك" أخرجه الإمام أحمد والإمام مسلم والترمذي وابن ماجة والنسائي . کاتێک ئه‌م دوعایه بۆ خۆت ده‌که‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌یڵێی: بسم الله أرقي نفسي من کل شئ يؤذيني، من شر کل نفس أو عين أو حاسد، الله يشفيني باسم الله أرقي نفسي. هه‌روه‌ها خوێندنی سووره‌تی(الفاتحة) چه‌ند جارێک به‌یانیان ئێواران. هه‌روه‌ها ئایه‌تی(الکرسي) و و دوو ئایه‌تی کۆتایی سووره‌تی(البقرة).. هه‌روه‌ها دوعای"وعن ابن عباس - رضي الله عنه - قال : كان النبي صلى الله عليه وسلم يعوذ الحسن والحسين ويقول : إن أباكما كان يعوّذ بها إسماعيل وإسحاق أعيذكما بكلمات الله التامة من كل شيطان وهامة ومن كل عين لامة" أخرجه الإمام أحمد والإمام البخاري وأبو داوود والترمذي وابن ماجة والنسائي. واته/ ئه‌م دوعایه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو: ئه‌مه باوکتان(ئیبراهیم) سه‌لامی خوای لێ بێت، په‌نای پێ ده‌برد بۆ ئیسماعیل و ئیسحاق(سه‌لامی خوایان لێ بێت) بۆیه ئه‌ویش بۆ حه‌سه‌ن و حوسه‌ینی ده‌خوێند و په‌نای پێ ده‌برد بۆیان. تۆش ده‌توانی بڵێی بۆ خۆت: أعوذ بکلمات الله التامة من کل شیطان و هامة ومن کل عین لامة. هه‌میشه هه‌وڵ بده به ده‌ستنوێژ به، یادی خوا زۆر بکه. پشت به‌خوا شه‌یتان و چاو زیانت پێ ناگه‌یه‌نێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.