به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: چاره‌سه‌ری سیحر و جادوو به‌وه ده‌بێت که‌سێکی شاره‌زا له به‌تاڵکردنه‌وه‌ی سیحر به قورئان و فه‌رمووده و ڕێگای شه‌رعی ببینییه‌وه و چاره‌سه‌رت بۆ بکات. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشانی جادوویه‌که و جۆره‌که‌ی بکرێت، له هه‌رکوێیه‌ك ده‌ژیت، بڕۆره لای موسوڵمانه سوننه‌کان و ئه‌وانه‌ی دوورن له بیدعه و خورافات! لێیانبپرسه بێ گومان که‌سانێکی وه‌هات بۆ ده‌بیننه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌ستیش نه‌که‌وت، ئیتر ته‌نها به گوێگرتن له قورئانه له‌گه‌ڵ زیاتر نزیکبوونه‌وه له خوا به یادکردنی و به شه‌ونوێژ و پاڕانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی فه‌رزه‌کان به‌ڕێکوپێکی و سوننه‌ته‌کان و قورئانخوێندن. هه‌موو ئه‌مانه باوه‌ڕدار به‌هێز ده‌کات و ئیتر ورده‌ورده به‌شی شه‌یتانی له‌سه‌ر که‌م ده‌بێته‌وه و نایهێڵێت. خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ * إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ *إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ وَالَّذِينَ هُمْ بِهِ مُشْرِكُونَ. [النحل: ٩٨-١٠٠]. واته: ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم)، کاتێك ویستت قورئان بخوێنیت، په‌نا بگره به خوا له شه‌یتانی ده‌رکراو له به‌زه‌یی خوا * به ڕاستی ئه‌و (شه‌یتان) ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و ته‌نها پشتیان به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن* ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا هه‌یه که ئه‌و (شه‌یتان) ده‌که‌نه دۆست و پشتیوانی خۆیان و ئه‌وانه‌ی به‌هۆیه‌وه بوونه‌ته هاوه‌ڵدانه‌ر. که‌واته کاتێك باوه‌ڕدار قورئان ده‌خوێنێت یاخود گوێبیستی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی په‌نا بگرێت به خوا له شه‌یتان و دڵی خۆی ملکه‌چی په‌روه‌ردگاری بکات، ئیتر شه‌یتان و به‌رده‌سته‌کانی پێیناوێرن و ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ن. جادووش به هه‌ردوو لایه‌نی شه‌یتانی ئاده‌می (جادووگه‌ره‌که) و شه‌یتانی جنۆکه‌یی ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌ر بۆیه به پشتیوانیی خوای گه‌وره جادووه‌که‌یان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه مه‌رج نییه هه‌موو کات به ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌و به‌تاڵبوونه‌وه‌یه ڕوو بدات، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ڕاده‌ی پاکی و ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خوا و ئاستی په‌نابۆبردنه‌که. هه‌تاوه‌کوو به‌هێزتر بێت و چاره‌سه‌رییه‌که‌ش له‌کاتی خۆی و به‌ڕاده‌ی پێویست بێت، زووتر ئه‌نجامی ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌و ماندووبوون و هه‌ستکردن به ناڕه‌حه‌تییه‌ش ڕه‌نگه نیشانه‌ی جادوویه‌که‌یه له‌سه‌رت کاتێك گوێ له قورئان ده‌گریت، به‌ڵام خێره‌که هه‌ر له‌وه‌دایه به‌رده‌وام بیت له گوێگرتن هه‌تاوه‌وکو شه‌یتان و جنۆکه‌کان ده‌به‌زێن و دوورده‌که‌ونه‌وه یاخود ده‌سووتێن ئه‌گه‌ر کۆڵ‌یان نه‌دا. له‌نێوانی تووشبووه‌که و ئه‌وانیش ته‌نها به‌رده‌وامییه له چاره‌سه‌ر و ئارامگرتن، به کاژێرێکیش زیاتر ئارامگرتن له‌وان سه‌رکه‌وتن بۆ تووشبووه‌که‌یه و خه‌ساره‌ت و شکستیش بۆ بێباوه‌ڕان و به‌ره‌ی شه‌یتان و جادووگه‌رانه.فَلَمَّا أَلْقَوْا قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئْتُمْ بِهِ السِّحْرُ إِنَّ اللَّهَ سَيُبْطِلُهُ إِنَّ اللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ. [يونس: ٨١]. هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ته‌سبیحات و وێرده‌کانی دوای نوێژی به‌یانی و ئێواران و وه‌ختی خه‌وتنیش زۆر گرنگن بۆ خۆپارێزی و چاره‌سه‌ریش، خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.