به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: چاوپیسی زیاتر له حه‌سوودییه‌وه نزیکه، حه‌ساده‌تیش مانای ئه‌وه‌یه حه‌ز بکه‌ی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره داوێتی به که‌سێک لێی بسێنێته‌وه و مه‌حرومی بکات، بێگومان تۆ مه‌بستت ئه‌مه نییه، هه‌ربۆیه واباشه نه‌وترێت چاوپیسیی، به‌ڵکو بوترێ من چاوم کاریگه‌ری هه‌یه، ئه‌وه‌ش ڕاسته و هه‌یه، چونکه پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی" العين حق" واته: چاو ڕاسته و گاریگه‌ری هه‌یه. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه کاتێک شتێک یان دیمه‌نێک یا نیعمه‌تێک که دراوه به که‌سێک سامت ده‌کات و پێی سه‌رسام ده‌بیت، بڵێ ماشاء الله و خوای گه‌وره به‌ره‌که‌تی تێدا بخات و بیهێڵێته‌وه له‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی و زیادی بکات. به‌م دوعایه ئه‌گه‌ر له نییه‌تێکی پاکه‌وه بوترێ، کاریگه‌ری ئه‌و چاوه به ویستی خوا نامێنی و خاوه‌نی نیعمه‌ته‌که‌ش تووشی هیج زیانێک نابێت. ئه‌مه‌ش له به‌سه‌رهاتێکه‌وه هاتووه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) "عن أبي أمامة بن سهل عن أبيه أن عامرا مر به وهو يغتسل فقال : ما رأيت كاليوم ولا جلد مخبأة , فلبط به حتى ما يعقل لشدة الوجع , فأخبر بذلك النبي صلى الله عليه وسلم فدعاه النبي صلى الله عليه وسلم فتغيظ عليه , وقال : قتلته , على ما يقتل أحدكم أخاه ؟ ألا بركت " به کورتی مانای ئه‌وه‌یه عامر سام بوو به پێستی بابی سه‌هل و وتی: هه‌تا ئێستا پیستی وا جوانم نه‌دیوه، ئه‌وه‌بوو ده‌ستاوده‌ست خستی و تووشی ژانی کرد، هه‌تا هه‌واڵ گه‌یشته پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ویش فه‌رمووی: له‌سه‌رچی برای خۆتان ده‌کوژن!؟ نه‌ده‌کرا داوای به‌ره‌که‌تی بۆ بکه‌ی!؟ له فه‌رمووده‌ی تریش هاتووه هه‌مان مه‌به‌ست وه‌کو" إذا رأى أحدكم من نفسه أو ماله أو أخيه ما يعجبه فليدع بالبركة فإن العين حق " خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.