سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا ژمارەی پێغەمبەران علیهم السلام (124) هەزارە؟
ئایا جێگیر بووە كە ژمارەی پێغەمبەران علیهم السلام (124) هەزارە؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 2590


ئایا جێگیر بووە كە ژمارەی پێغەمبەران علیهم السلام (124) هەزارە؟

پێغەمبەران سەلامی خوایان لێ بێت جگە لە الله تعالی كەس نازانێت ژمارەیان چەندە، ئەوەی كە ژمارەیان جێگیرە ئەوانەن كە لە قورئانی پیرۆزدا ناویان هاتووە كە ژمارەیان 25 پێغەمبەرە، بەم شێوەی خوارە: آدم ، وإدريس ، ونوح ، وهود ، وصالح ، وإبراهيم ، ولوط ، وإسماعيل ، وإسحاق ، ويعقوب ، ويوسف ، وأيوب ، وشعيب ، وموسى ، وهارون ، ويونس ، وداود ، وسليمان ، وإلياس ، والْيَسَع ، وزكريا ، ويحيى ، وعيسى عليهم الصلاة والسلام ، هەروەها ذو الكفل بەلای زۆر لە موفەسیرانی قورئانەوە ،سەرگەورەشیان محمد صلى الله وعليه وسلم .
ئایەتی : ( وَرُسُلا لَمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ ) واتە پێغەمبەری تر زۆر هەیە بەڵام باسیان نەكراوە لە قورئاندا. ناوی دوو پێغەمبەریش لە سوننەتدا هاتووە كە بریتین لە : شیث و یوشع علیهما السلام.
بەڵام دیاریكردنی ژمارەیان وەكو مەشهورە لە نێو خەڵك و مامۆستایانی ئایینیدا بە سەد و بیست و چوار هەزار پێغەمبەر هیچ بەڵگەیەكی سەحیحی لەسەر نییە، ئەگەرچی هەندێ لە زانایان ئەو فەرموودەیان تەحسین كردووە واتە ئەوانیش هەر وتویانە لاوازە بەڵام بە كۆی ڕێگەكانی بە حەسەن یان زانیوە!
ئەو فەرموودەی كە باسی ژمارەی سەد و بیست و چوار هەزار دەكات(ابن حبان) دەیگێڕێتەوەو فەرموودەیەكی زۆر لاوازەو پێشەوا (الذهبی) دەربارەی كەسێك كە لەسەنەدی فەرموودەكەدایە بەناوی (إبراهيم بن هشام الغسَّاني) فەرموویەتی: (متروك) واتا زانایان تەركیان كردووە و فەرموودەی لێ وەرناگرن و، (أبو حاتم) پێی وتووە (كذاب) واتە: درۆزن ، هەروەها ابن الجوزي لە كتێبی الموضوعات دا باسی كردووەو حوكمی هەڵبستراوێتی بەسەردا داوە وفەرموویەتی ئەو فەرموودە كە ژمارەی پێغەمبەران سەلامی خوایان لێبێت بە سەدو بیست و چوار هەزار پێغەمبەر دیاری دەكات درۆیەكە بەدەم پێغەمبەرەوە صلی الله علیه و سلم هەڵبەستراوە.
ابن كثیر یش فەرموویەتی بێگومان ئەو (ابراهیم) ناوە زۆرێك لە زانایانی الجرح و التعدیل بەهۆی ئەم فەرموودەوە قسەیان لەسەری كردووەو فەرموودەیان لێ وەرنەگرتووە." تفسير ابن كثير " ( 2 / 470 ) .
هەروەها شعيب الأرناؤط لە كتێبی : " تحقيق صحيح ابن حبان " ( 2 / 79 ) . فەرموویەتی: (إسناده ضعيف جدّاً) واتە: سەنەدی ئەو فەرموودە هەر زۆر لاوازە.
شایانی باسە ئەم فەرموودەی كە ژمارەی پێغەمبەران علیهم السلام بە سەدو بیست و چوار هەزار دیاركردووە لە ڕێگەی تریشەوە ڕیوایەت كراوە ، بەڵام وەكو زانایان و فەرموودەناسان لە كۆن و نوێدا فەرموویانە هەمووی زۆر لاوازە و ناشێت بكرێتە بەڵگە وباس بكرێت، بەڵگو دیاركردنی ژمارەیان بەو ژمارە وەكو أحمد بن حنبل ، ومحمد بن نصر المروزي فەرموویانە و ابن تیمیة ش لەسەر هەمان بۆچوونە وپشتگیری كردوون جێگیر نیەو لاوازە.
بۆیە بەكورتی: نە ژمارەی پێغەمبەران و ژمارەی ئەو كتێبانەی بۆیان دابەزیوە دیار نییە و زانستی ئەوە تەنها لەلای الله یە و هەرچی فەرموودە لەو بارەوە هاتووە صحیح نییە، سەرانی زانایان لە كۆن و هاوچەرخەكاندا لە ئەهلی تەحقیق و وردبوونەوە ئەوەیان ڕەتكردووەتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر جگە لەو سەرچاوانەی لەناو نووسینەكە ئاماژەیان بۆ كراوە، بڕوانە:
- هل صح في عدد الأنبياء والرسل شيء ؟ محمد صالح المنجد.
- هل لحديث عدد الأنبياء إسناد يصح؟ ملتقی اهل الحدیث.

إحسان برهان الدین
2 جمادى الأول 1441
28/12/2019

  ژمارەی بینین 767

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram