به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاءُ وَقُضِيَ الأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ وَقِيلَ بُعْدًا لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ سورة هود(٤٤) واتا* :[پاشان فه‌رماندرا به زه‌وی: ئاوه‌که‌ت با ڕۆبچێت به‌ناختدا، ئه‌ی ئاسمان: تۆش با به‌س بێت و باران مه‌بارێنه، ئیتر ئاوه‌که ڕۆچوو، فه‌رمانیش به‌ڕێکی و ته‌واوی ئه‌نجامدرا، که‌شتیه‌که‌ش له‌سه‌ر کێوی جودی (که له کوردستانی باکووره) وه‌ستاو له‌نگه‌ری گرت و وترا: ده‌ک دووری له به‌زه‌یی خوا‌و تیاچوون بۆ به‌ره‌ی سته‌مکاران] ته‌فسیری ابن کثیر. يخبر تعالى أنه لما غرق أهل الأرض إلا أصحاب السفينة، أمر الأرض أن تبلع ماءها الذي نبع منها واجتمع عليها، وأمر السما‌ء أن تُقلعَ عن المطر، ( وَغِيضَ الْمَاءُ ) أي: شرع في النقص، ( وَقُضِيَ الأمْرُ ) أي: فُرغَ من أهل الأرض قاطبة، م‌من كفر بالله، لم يبق منهم دَيّار، ( وَاسْتَوَتْ ) السفينة بمن فيها ( عَلَى الْجُودِيِّ ). واتا* خوای (ته‌علا) پێڕاگه‌یاندووین کاتێ که ته‌واوی خه‌ڵکی زه‌وی نخرۆکرد و گشتیان به ژێر تۆفان که‌وتن، ئه‌وه‌ی له که‌شتیه‌که‌دا بوو ڕزگاریان بوو، پاشان فه‌رمانی دا به زه‌وی که ئاوه‌که‌ی کۆبکاته‌وه، وه ئاسمانیش ئاوه‌که‌ی ڕاگرێت و باران بوه‌ستێنێت، چونکه فه‌رمانه‌که‌ی په‌روه‌ردگار به جێهات، گۆی زه‌وی له بێ باوه‌ڕان پاک بوویه‌وه، هیچ خانویه‌ک نه‌مایه‌وه، وه که‌شتی (نوح)ی ڕاگرت و گیرساندیه‌وه له‌سه‌ر کێوی (جودی). ته‌فسیری السعدي فلما أغرقهم الله ونجى نوحا ومن معه وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ الذي خرج من‌ك، والذي نزل إليك، أي: ابلعي الما‌ء الذي على وجهك وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي فامتثلتا لأمر الله، فابتلعت الأرض ماءها, وأقلعت السما‌ء، فنضب الما‌ء من الأرض، وَقُضِيَ الأَمْرُ بهلاك المكذبين ونجاة المؤمنين. واتا* کاتێ که خوای گه‌وره گشت ئه‌هلی زه‌وی نخرۆ کرد و (حه‌زره‌تی نوح و ئیماندارانی) ڕزگار کرد، فه‌رمانی دا به زه‌وی که ئاوه‌که‌ی کۆبکاته‌وه که لێوه‌ی هاته‌ده‌رێ، وه به ئاسمان که ئاوه‌کانی ڕابگرێت و باران نه‌بارێنێت، وه فه‌رمانی خوا به جێهات، دووڕوو و درۆزنه‌کان له‌ناوچۆن و ئیمانداران و باوه‌ڕداران ڕزگاریان بوو. به هه‌مان شێوه له کتێبی (قصص الأنبیاء) که له نووسینی (عبدالوهاب النجار)ه باس له‌وه ده‌کات، له لاپه‌ڕه‌ی (٣٥). که کاتێ خوای گه‌وره فه‌رمانی دا به حه‌زره‌تی (نوح) سه‌لامی خوای لێ بێ به‌وه‌ی که بانگه‌وازی ئه‌هله‌که‌ی بکات بۆ یه‌ک تاک په‌رستی خوا به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی که بانگه‌وازی کرد ته‌نها چه‌ند که‌سانێکی که‌م وه‌ڵامیان دایه‌وه ئه‌ویش ژماره‌یان له چه‌ند که‌سێکی دیارکراو بوو ده‌ڵێن (شه‌ش) که‌س بوو یان ده‌ڵێن (چوار پیاو) و ئافره‌تێک بوو. پاشان به فه‌رمانی خوا حه‌زره‌تی نوح که‌شتیه‌کی دروست کرد و خوای گه‌وره فه‌رمانی دا به‌وه‌ی که له هه‌موو ئاژه‌ڵ و گیانداره‌کان دووانه‌یه‌ک واتا (نێر و مێ) کۆبکاته‌وه بیان خاته ناو که‌شتیه‌که، پاشان که فه‌رمانی خوا به جێ هاتوو تۆفان سه‌ر زه‌وی داگیر کرد ته‌واوی بێ باوه‌ڕان نخرۆ بوون وه یه‌کێک له‌وانه کوڕه‌که‌ی نوح بوو که ناوی (یاد) بوو چووه سه‌ر کێوه‌که به‌ڵام تۆفانه‌که زۆر له‌وه گه‌ره‌تر بوو که کێویش خۆی له ئاستی دا بگرێت. پاشان دامرکایه‌وه ته‌واوی بێ باوه‌ڕان نخرۆ بوون و باوه‌ڕداران ڕزگاریان بوو. به‌ڵێ: سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که‌سه‌یرمان کرد ده‌ڵێن که هه‌موو گۆی زه‌وی گرتۆته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (موحه‌ممه‌د بیلال)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.