به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پێغه‌مبه‌ر یوسف-سه‌لامی خوای لێ بێت- ژنی خواستووه له دوای ئه‌وه‌ی له به‌ندینخانه ڕزگاری ده‌بێ و پاشای ئه‌و کاته پله‌وپایه‌ی ده‌داتێ و له خۆی نێزیک ده‌کاته‌وه، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی وتوویانه زوڵێخای هێنابێ له دوای ئه‌وه‌ی گه‌نج بووبێته‌وه، ئه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی دروستی له‌سه‌ر نییه و به‌لای ئێمه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ش لێی بێ ده‌نگ ده‌بین، له ئیسرائیلییاته و نه باوه‌ڕی پێ ده‌که‌ین و نه به درۆشی ده‌خه‌ینه‌وه.. ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بیش طی ده‌گه‌ی ده‌توانی گوێبیستی ئه‌م وتاره تۆمارکراوه بگری چیرۆکی یوسف . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.