به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌هلی سوننه‌ی خۆمان جێی باوه‌ڕه ئه‌وه‌یه که به‌ڵگه‌ی ڕوونمان نییه له‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر یوسف-سه‌لامی خوای لێ بێت- ژن و منداڵی هه‌بووه یان نا! یاخود که ئایا زوله‌یخای ماره کردبێ له دوای تۆبه‌کردنی؟! له هه‌ندێ کتێبی ته‌فسیردا باسی شتێکی وا کراوه که گوایه زوله‌یخای ماره‌کردووه و دوو کوڕی لێی بووه به‌ناوی(ئه‌فڕانیم و میشا)[رواه ابن أبي حاتم في " التفسير " (٧/٢١٦١)، والطبري في " جامع البيان " (١٦/١٥١) من طريق سلمة ، عن ابن إسحاق به.] هه‌روه‌ها زه‌یدی کوڕی ئه‌سله‌م له وه‌هبی کوڕی منبه گێڕاوێتییه‌وه به‌ڵام وه‌هب به‌ناوبانگه به باسوخواسه ئیسڕائیلییه‌کان. ئێمه‌ش له پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمان پێکراوه بێده‌نگ بین له‌مه‌ڕ باسه‌کانی ناو کتێبه‌کانی ئه‌هلی کیتاب ئه‌گه‌ر به ده‌قێکی قورئان یان فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رمان پشتڕاست یان به درۆ نه‌خرابێته‌وه. که‌واته باشتر وایه لیپێچینه‌وه و خه‌ریکبوون به‌م باسانه‌وه نه‌که‌ین و بێده‌نگ بین له‌سه‌ریان له کاتێکدا هیچ سوودێکی دینی و دونیایی تێدا نییه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.