به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ته‌مه‌نی ئاده‌م هه‌زار ساڵ بووه به‌ڵام له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی خۆی(٤٠) ساڵی ئه‌داته پێغه‌مبه‌ر داود(عليه السلام) کاتێک چاو ده‌گێڕێ به ناو نه‌وه‌کانیدا و ئه‌یبینێ. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ"إن الله عز وجل لما خلق آدم مسح ظهره فأخرج منه ما هو من ذراري إلى يوم القيامة، فجعل يعرض ذريته عليه فرأى فيهم رجلا يزهر، فقال: أي رب من هذا؟ قال: هذا ابنك داود، قال: أي رب كم عمره؟ قال: ستون عاما، قال رب: زد في عمره. قال: لا، إلا أن أزيده من عمرك، وكان عمر آدم ألف عام. فزاده أربعين عاما، فكتب الله عز وجل عليه بذلك كتابا وأشهد عليه الملائكة، فلما احتضر آدم وأتته الملائكة لتقبضه قال: إنه قد بقي من عمري أربعون عاما، فقيل إنك قد وهبتها لابنك داود قال: ما فعلت، وأبرز الله عز وجل عليه الكتاب وشهدت عليه الملائكة." رواه أحمد واللفظ له عن ابن عباس والترمذي، وصححه عن أبي هريرة. ورواه ابن خزيمة وابن حبان والحاكم، وقال الحاكم: صحيح على شرط مسلم. ووافقه الذهبي. واته: کاتێک خوای په‌روه‌ردگار ئاده‌می(عليه السلام) دروست کرد، هێنای به پشتیدا و هه‌موو نه‌وه‌کانی بۆ ده‌رهێنا که هه‌تاوه‌کو ڕۆژی دوایی دروست ده‌بن، ته‌ماشای نه‌وه‌کانی خۆی ده‌کرد و له ناویاندا پیاوێکی پێگه‌یشتووی باڵا جوانی بینی، فه‌رمووی: ئه‌ی خوایه ئه‌مه کێیه؟ فه‌رمووی: ئه‌وه داوده کوڕی خۆته، فه‌رموویڵ ئه‌ی خوایه ته‌مه‌نی چه‌نده؟ فه‌رمووی: (٦٠) ساڵه، فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ته‌مه‌نی زیاد بکه، فه‌رمووی: نابێت مه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی تۆی بۆ زیاد بکه‌م، ته‌مه‌نی ئاده‌میش(١٠٠٠) ساڵ بوو، ئاده‌میش ڕازی بوو(٤٠) ساڵی بداتێ و بۆی زیاد کرا، خوای گه‌وره‌س ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نووسی و مه‌لائیکه‌کانیشی له‌سه‌ر کرده شایه‌ت، کاتێک ئاده‌م گیانی ئه‌دا و مه‌لائیکه‌ی گیانکێشان هاتن بۆ لای، فه‌رمووی: به ڕاستی من(٤٠) ساڵم ماوه! پێی وترا به‌ڵام تۆ به‌خشیته کوره‌که‌ت داود، فه‌رمووی: شتی وام نه‌کردووه.خوای گه‌وره‌ش نووسراوه‌که‌ی بۆ ده‌رخست و مه‌لائیکه‌کانیش شایه‌تییان له‌سه‌ر دا.. لێره‌دا ئادم(سه‌لامی خوای لێ بێت) بیری چووبۆوه، هه‌ربۆیه‌ش نه‌وه‌کانی شتیان بیر ده‌چێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌باش زانرا نووسین و شاهێد بکرێته سوننه‌تێک له مامه‌ڵه‌ی نێوانی به‌نده‌کان... هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا نییه ئه‌و ماوه‌یه دیاری بکات، به‌ڵام به نزیکی و به پشت به‌ستن به‌هه‌ندێ فه‌رمووده‌ی دروست ده‌کرێ که‌مێک نزیک بینه‌وه له‌و پرسیاره، نێوانی پێغه‌مبه‌ر ئاده‌م(عليه السلام) و پێغه‌مبه‌ر نوح(عليه السلام) (١٠) سه‌ده بووه، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا(عليه السلام) (١٠) سه‌ده‌ی تر بووه، ئه‌مانه‌ش فه‌رمووده‌ی دروستی له‌سه‌رن، نێوانی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم(عليه السلام) و پێغه‌مبه‌ر مو‌سا(عليه السلام) هیچێکی دروست نه‌هاتووه، نێوانی پێغه‌مبه‌ر مو‌سا(عليه السلام) و پێغه‌مبه‌ر عیساش(عليه السلام) دیسان چه‌سپاو نییه به‌ڵام قورتوبی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ: بۆچوونی جیاواز هه‌یه له مه‌زه‌نده کردنی پێغه‌مبه‌ر مو‌سا(عليه السلام) و پێغه‌مبه‌ر عیسا(عليه السلام)، به‌ڵام موحه‌مه‌دی کوڕی سه‌عد له کتێبی(الطبقات)دا هێناوێتی که ئیبن عه‌باس-خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رموویه‌تی که نێوانیان(١٧٠٠) ساڵ بووه و له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌رده‌وام خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری ناردووه بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌کان.. ده‌توانی سوود له‌م وه‌ڵامه‌ی شێخ مونه‌جید وه‌ربگری.. ئه‌وه‌ی جێی باسه موسوڵمان خۆی خه‌ریک نه‌کات به‌و باسانه‌وه که ئاکامی بێ سووده و که‌ڵکی ئیمان و په‌رستنی تێدا نایه‌تی دی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.