به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پێغه‌مبه‌ر عیسا هێشتا سه‌ردانی که‌عبه‌ی نه‌کردووه به‌ڵام وه‌ختێ دێته خوارێ و شه‌ڕی ده‌جال ته‌واو ده‌بێ، له پێش مردنی حه‌ج ده‌کات یان عومره یان هه‌ردووکیان، پێغه‌مبه‌ر عیسا(سه‌لامی خوای لێ بێت) له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زه‌وی جڵ ساڵ ده‌ژی و حه‌جی ماڵی خوا ده‌کات"والذي نفسي بيده ليُهلن ابنُ مريم بفج الروحاء حاجا أو مُعتمرًا أو ليثنينهُما" هه‌روه‌ها وتراویشه گوایه له مه‌دینه وه‌فات ده‌کات و له نزیکی پێغه‌مبه‌رمانه‌وه ده‌نێژرێ(سه‌لامی خوا له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بێت). حاکم له فه‌رمووده‌یه‌کی ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: عیسا دێت دادپه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ، قین و دووبه‌ره‌کی ناهێڵی، ئه‌گه‌ر هاته سه‌ر گۆڕم، سه‌لامی لێ کردم، وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه"...ثم لئن قام على قبري فقال: يا محمد، لأجبته." رواه أبو یعلى ورجاله ثقات. عه‌بدوڵڵای کوڕی سه‌للامیش-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ موحه‌ممه‌د و عیسا سیفه‌تیان له ته‌ورات باس کراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌نێژرێ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.