به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: پێغه‌مبه‌ر داوود(عليه السلام) پیاوێکی به شان و شه‌وکه‌ت و جوان و دیار بووه له ناو نه‌وه‌کانی ئاده‌م کاتێک هه‌موویانی نیشان ده‌درێ، هه‌ر بۆیه باوکه ئاده‌م(عليه السلام) پرسیار ده‌کات ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌یان کییه؟ وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه که داووده، ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ ته‌مه‌نی چه‌نده؟ خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: (٦٠) ساڵ، ئه‌وجا ئاده‌م سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی خوایه(40) ساڵ له ته‌مه‌نی منی بۆ بخه‌ره سه‌ر ته‌مه‌نی.... درێژه‌ی فه‌رمووده‌که"عن أبي هريرة ، قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : لما خلق الله آدم مسح على ظهره ، فسقط من ظهره كل نسمة هو خالقها من ذريته إلى يوم القيامة ، وجعل بين عيني كل إنسان منهم وبيصا من نور ، ثم عرضهم على آدم ، فقال : أي رب ، من هؤلاء ؟ قال : هؤلاء ذريتك ، فرأى رجلا منهم ، فأعجبه وبيص ما بين عينيه ، فقال : أي رب ، من هذا ؟ قال : هذا رجل من آخر الأمم من ذريتك يقال له : داود ، قال : رب ، كم عمره ؟ قال : ستون سنة ، قال : أي رب ، زده من عمري أربعين سنة ، فلما انقضى عمر آدم ، جا‌ء ملك الموت ، قال : أولم يبق من عمري أربعون سنة ؟ قال : أولم تعطها ابنك داود ؟ قال : فجحد فجحدت ذريته ، ونسي آدم ، فنسيت ذريته ، وخطئ آدم ، فخطئت ذريته ". ثم قال الترمذي : هذا حديث حسن صحيح . ورواه الحاكم وقال : صحيح على شرط مسلم ولم يخرجاه. به‌ڵام بۆ جوانی پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ یوسف نیوه‌ی جوانی دراوه‌تێ، واته جوانی نیوه‌ی بۆ ئه‌وه و نیوه‌که‌ی تری دراوه‌ته هه‌موو خه‌ڵكانی، له فه‌رمووده‌ی"لما أسري به ووصل السما‌ء الثالثة قال: فإذا أنا بيوسف عليه الصلاة والسلام وإذا هو قد أعطي شطر الحسن" رواه مسلم. واته: کاتێک شه‌وڕه‌و کرام و چوون بۆ ئاسمان و گه‌یشتمه ئاسمانی سێیه‌م، گه‌یشتم به یوسف(عليه الصلاة والسلام) و بینیم نیوه‌ی جوانی درابوویێ. به‌هه‌شتییه‌کانیش هه‌ریه‌که‌یان له وێنه‌ی خۆیاندا ده‌بن به‌ڵام که‌س نازانێت چۆنێتییه‌که‌ی، بێگومان جوانی و ڕووگه‌شیی و هه‌رچی سیفه‌تی به‌رز و جوانه قابیلی به‌هه‌شتییه‌کانه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌هاتووه که هه‌موویان بچنه‌وه سه‌ر شێوه‌ی پێغه‌مبه‌رێک! ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه له به‌هه‌شتدا هه‌موو خه‌ڵکی ڕازی ده‌کرێن و خۆشیی و جوانی و نیعمه‌ته‌کانیش سنوور و ئه‌وپه‌ڕیان دیاری نییه و هه‌تاهه‌تا زیاتر و زیاتر ده‌بێت. خوای گه‌وره هه‌موومان له به‌هه‌شتدا کۆبکاته‌وه و ناوی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی به‌هه‌شت تۆمار کردبین، ئامین خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.