به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر داود -سه‌لامی خوای لێبێت- له هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌دا ئه‌و باسه هاتووه گوایه حه‌زی چۆته ئافره‌تێك ئه‌وجا بۆئه‌وه‌ی بتوانێت بیخوازێت، مێرده‌که‌ی ده‌نێرێته پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ هه‌تا بکوژرێت، به‌ڵام زانایانی فه‌رمووده هه‌موو ئه‌و ڕیوایه‌تانه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و به لاواز و هه‌ڵبه‌ستراو و باتڵی ده‌ناسن، بۆ نموونه فه‌رمووده‌ی تورموزی له یه‌زیدی ڕوقاشییه‌وه له ئه‌نه‌سه‌وه: "إن داود النبي عليه السلام حين نظر إلى المرأة فهم بها قطع على بني إسرائيل بعثا وأوحى إلى صاحب البعث فقال : إذا حضر العدوفقرب فلانا ، وسماه ، قال : فقربه بين يدي التابوت ، قال : وكان ذلك التابوت في ذلك الزمان يستنصر به ، فمن قدم بين يدي التابوت لم يرجع حتى يقتل أو ينهزم عنه الجيش الذي يقاتله ، فقتل زوج المرأة ، ونزل الملكان على داود فقصا عليه القصة" ئه‌م فه‌رمووده‌یه باتڵه و پووچه، چونکه یه‌زیدی ڕوقاشی ئه‌گه‌رچی پیاوێکی چاك بوو به‌ڵام فه‌رمووده‌ی لێوه‌رنه‌گیراوه له‌لایه‌ن پێشه‌وایانی فه‌رمووده‌وه. فه‌رمووده‌که‌ش مه‌رفووعه که جۆرێکه له فه‌رمووده‌ی لاواز. پێده‌چێت ئه‌م باسانه له دیانه‌کان و جووه‌کانه‌وه دزه‌ی کردبێته ناو موسوڵمانان، چونکه له‌لای ئه‌وانه پێغه‌مبه‌ران بریندار و له‌که‌دار ده‌که‌ن به‌درۆ و بوختانی هه‌ڵبه‌ستراو، به‌ڵام له‌لای ئێمه بڕوامان وایه پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵبژێراوی خوای گه‌وره‌ن، که‌وابوو هه‌ریه‌که‌یان له سه‌رده‌می خۆیاندا له هه‌موو مرۆڤه‌کان پاکتر و کامڵتر بوون، تانه‌دانیش له پێغه‌مبه‌ران -سه‌لامی خوایان لێبێت- تانه‌یه له حیکمه‌ت و دانایی و زاناییی خوای په‌روه‌ردگار، هه‌روه‌ها تانه‌یه له زانینی په‌نهانیی خوای گه‌وره، ئه‌گینا چۆن خوای گه‌وره که‌سێك دیاری ده‌کات بۆ پێغه‌مبه‌رێتی، له‌کاتێکدا گوناهی وا گه‌وره و ناشایسته ئه‌نجام بدات!؟ یان ده‌بێت بوترێت دیاره خوای گه‌وره عیلمی غه‌یب نازانێت و نه‌یزانیوه پێشتر پێغه‌مبه‌ر داود تاوانێکی وه‌ها ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌گینا نه‌یده‌کرده پێغه‌مبه‌ر، پاکی بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌کانی له‌و بوختان و درۆیانه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.