به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له دوای دروستبوونی ئاده‌م-سه‌لامی خوای لێ بێت- و پاشان له په‌راسووی دایکه حه‌وا دروست بوو، دایکه حه‌وا هه‌موو جارێک دوو منداڵی ده‌بوو، له‌و ساڵانه‌شدا وه‌ک زه‌رووره‌ت خوای گه‌وره حه‌ڵاڵی کردبوو برا و خوشک ببنه هاوسه‌ری یه‌کتر به‌ڵام به‌مه‌رجێ له هه‌مان سک نه‌بن، واته کوڕی سکێک بۆی دروست بوو خوشکێکی خۆی ماره بکات له سکێکی تری دایکه حه‌وا، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ سکی دایکه حه‌وا دروست و ڕێپێدراو بوو، واته ته‌نها ئه‌و جیله، ئیتر دوای ئه‌وه‌ی زۆر بوون و منداڵه‌کان گه‌وره بوون، هاوسه‌رگیریی وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا له‌نێو میلله‌تاندا باوه، ته‌نها ئه‌وه حه‌ڵاڵ بوو، ئه‌وه‌یه که به دین و شه‌ریعه‌تی خوایی ماره‌بکرێن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.