به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبان. سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی اللهعلیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی. بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان: پێغەمبەر دانیاڵ-سەلامی خوای لێبێت- یەکێکە لەو پێغەمبەرانەی بەنی ئیسرائیل(جوولەکە)، لەسەردەمی پاشا نەبوخوزنەسردا ژیاوە، لە دوای داود پێغەمبەر و پێشی زەکەرییا و یەحیا سەلامی خوا لە هەموویان بێت. پێغەمبەرێکی ئازاردراو بووە بەڵام خوای گەورە بەهۆی ئەوەی زانست و لێکدانەوەی خەوی پێ دەدات پلەوپایەی بەرز دەکاتەوە، هەر ئەویش بووە خەوێکی ئەو پاشایە لێکدەداتەوە لەکاتێکدا هیج کام لە جادووگەران و کاهین و فاڵچییەکان ناتوانن بۆی تەفسیر بکەن. لە سەردەمی خەلیفاتەتی گەورەمان عومەر و فتوحاتی ئیسلامیدا لە ناوچەی تەستەری ئێران، کاتێک دەکەوێتە ژێر دەستی موسوڵمانان، ئەو پێغەمبەرەیان-سەلامی خوای لێبێت- دیت لەسەر جێیەک مردووە و نەخراوەتە گۆڕ و لاشەی وەکو خۆی ماوەتەوە، هەروەها پەڕاوێکی بە دەستەوەیە. پەڕاوەکەیان هێنا بۆ گەورەمان عومەر و ئەویش دایە دەستی کەعبوحەبار-خوا لێی ڕازی بێت- هەتا بۆیان ڕاڤە بکات ئەوەی تێیدا نووسراوە.. لەوەی نووسرا بوو ئیشارەتی ئەوەی تێدایە کە پێغەمبەری خوا ئاخر زەمان هەر دێت ئەگەرجی هێشتا پەیدا نەبووە.. گۆڕەکەیشی ئێستا نادیارە، ئەویش بەفەرمانی گەورەمان عومەری کوڕی خەتتاب-خوا لێی ڕازی بێت- بوو کە لە بێئاگایی خەڵکیدا لەو ناوچەیە لە شوێنێکی نادیار برێتە گۆڕەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی خەڵکی پیرۆزی نەکەن و نەیپەرستن. خوای گهورهش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنهی وهڵامدانهوهی پرسیاره شهرعییهکان/ دهنگی ئیسلام.