به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ له نیشانه‌کانی کاریگه‌ری جادوو(سحر) ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه تووشی سه‌رئێشه و ماندووی و کش‌وماتی و خه‌وی ناخۆش و له‌شداهێزران و تووڕه‌یی کت‌وپڕ و ئازاری جێگه‌یه‌کی تایبه‌ت و ...ده‌بێت. ئه‌و نیشانانه‌ش به‌پێی جۆری جادووه‌که و ڕاده‌ی تونده‌ییه‌که‌ی ده‌گۆڕێت، چونکه سیحریش جۆری زۆره و هه‌ره‌که‌یان نیشانه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و هه‌مووشیان له هه‌ندێ نیشانه‌دا به‌شدارن، ئه‌وانه‌ش که باسکران گشتین. ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته بتوانیت که‌سێک بدۆزیته‌وه شاره‌زای ناسینه‌وه‌ی جادوو و به‌تاڵکردنه‌وه‌ی بێت به ڕێگه‌یه‌کی دروست و شه‌رعییانه. بۆئه‌وه‌ی بچیته‌لای و پشکنینیت له‌سه‌ر بکات، هه‌روه‌ها ڕوقیه‌ت له‌سه‌ر بخوێنێت. ئه‌گه‌ر که‌ست چنگ نه‌که‌وت ته‌نیا ڕێگه‌چاره ئه‌وه‌یه بۆ خۆت ماوه‌ی یه‌کدوو مانگ ڕوقیه‌که له‌سه‌ر خۆت بخوێنیت، ئه‌گه‌ر ناشتوانیت ئه‌وا به‌گوێگرتن له ڕوقیه‌ی تۆمارکراو. ده‌بێت به‌ئارام بیت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رییه‌که و بڕواشت وابێت که شیفات بۆ دێت، زیاتر له خوا نزیک بیته‌وه و له گوناه و ئاره‌زووه‌کانیش دوور. ویرد و زیکره‌کانی دوای نوێژ و به‌یانیان ئێواران و پێش خه‌وتن ڕۆژانه ڕاپه‌ڕێنیت. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ت کرد و له‌گه‌ڵ پارانه‌وه‌ی زۆر هه‌تاوه‌کو خوا ڕزگارت بکات ئه‌وا ئومێدیكی زۆر هه‌یه شیفات بۆ بێت و کاریگه‌ری سیحره‌که به‌تاڵ بێته‌وه. سه‌رنج: ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کت له‌گه‌ڵ که‌سانێک هه‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانێک هه‌یه به‌خیلیت پێ ده‌به‌ن له کاروکاسپیت یاخوود له ژیانی خێزانیتان، یان هه‌ر شتێکی تر، ڕه‌نگه ئه‌وانه بن به‌هۆی ساحیره‌وه جادوویان له‌سه‌ر کردوون، که گومانی واتان هه‌یه، ماڵه‌که‌تان بپشکنن به‌ڵکوو نووشته‌که بدۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستکه‌وت ده‌بێت بیکه‌نه‌وه و له‌ئاودا شیته‌ڵی بکه‌ن و پاشان له ڕێیه‌کی دوور له پیاده بیڕژن، ئاوه‌که‌ش دوعای خۆی هه‌یه به‌سری خوێنرابێت. سه‌رنجی ئه‌وه‌شت ده‌ده‌ین که ڕه‌نگه ئه‌و نیشانانه‌ش هۆکاری نه‌خۆشییه‌ک بن، بۆیه پێویسته سه‌ردانێکی پزیشکیش بکه‌ی و ده‌رمان وه‌رگریت. سوود له‌مانه ببینه: ٣٩٨ هه‌روه‌ها١٥٤ . سه‌باره‌ت به پرسیاری دووه‌میشت؛ که‌ڵه‌شاخ واته سنوورکێشکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی خوێنی مه‌یو که به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆبۆته‌وه یان ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی له ئێستا و داهاتوودا. که‌ڵه‌شاخ کردارێکی کۆنه و میلله‌تانی ئیغریق و ڕۆم و ئاشوری و چینییه‌کان به‌کاریان هێناوه و کاتێکیش ئیسلام هات ئۆقره‌ی له‌سه‌ر کرد و زیاتر هانی موسوڵمانانی دا به‌کاری بهێنن له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کانیان. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"خير ما تداويتم به الحجامة" رواه البخاري. واته/ باشترین ئه‌وه‌ی تیماری ده‌رده‌کانی خۆتانی پێ بکه‌ن که‌ڵه‌شاخه(الحجامة). موسوڵمان ئه‌گه‌ر به که‌ڵه‌شاخ تیمار بکات و نییه‌تیشی به‌ده‌مه‌وه هاتنی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بێت، ئه‌وا هه‌م پاداشتی ده‌بێت هه‌میش شیفای بۆ دێت به ئیزنی خوا. ئه‌مڕؤ که‌ڵه‌شاخ زیاتر بره‌وی پێدراوه، ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌هۆی پێشکه‌وتنی سه‌رده‌مه‌وه زیاتر نهێنییه‌کانی ده‌رکه‌وتووه. ده‌توانین بڵێین بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر نه‌خۆشی و ناڕێکییه‌کانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ستده‌دات و به‌کاردێت له هه‌موو نه‌خۆشی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش. هه‌ر له چاو و سه‌ر و مۆخ و دڵه‌وه هاتاوه‌کو ئازاری پشت و ڕۆماتیزم و هاوسه‌نگی هۆرمۆنی و چالاککردنه‌وه‌ی سووڕی خوێن و ...تاد. که‌ڵه‌شاخ که‌سێکی شاره‌زای ده‌وێت بۆت ئه‌نجام بدات و له زۆر جێگای له‌شدا ئه‌نجام ده‌درێ و هه‌ر نه‌خۆشی و شوێنی تایبه‌تی هه‌یه له له‌شدا. ئه‌گه‌ر له‌و وڵاته‌ی لێی ده‌ژی ڕوبکه‌یته مزگه‌وته‌کانی و پرسیار بکه‌ی ڕه‌نگه که‌سانێکی شاره‌زات بۆ په‌یدا بن هه‌تاوکو بۆتی بکه‌ن. بۆ زیاتر شاره‌زایی ده‌توانی سوود له‌م پێگه‌یه ببینیت که‌ڵه‌شاخ . هه‌روه‌ها که‌ڵه‌شاخ له کورته فلیمێکدا . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.