. به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له ڕاستیدا ناتوانرێت ئه‌و حاڵه‌ته‌دا به ڕوونی و ڕاشکاویی یه‌کلا بکرێته‌وه! ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ناسراوه به‌ڵام یه‌که‌م جارێتی چۆته ئه‌و ماڵه یاخود نه‌ناسراوه به‌ڵام که‌سێکی دیاره و بوونی هه‌یه، بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌م دوو حاڵه‌ته ئه‌گه‌ری خۆیان هه‌یه.. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر که‌سه‌که زانراوه کێیه جیاوازی هه‌یه له‌وه‌ی نه‌ناسراو بووبێت، له‌وانه‌یه ته‌نها ئه‌و خوشکه‌ت دیتبێتی، ئه‌مه‌ش نزیکمان ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ڕه‌نگه جنۆکه بووبێت و هاتۆته شێوه‌ی ئاده‌میزاد، ئه‌گه‌ر وابووبێت، به‌ڵێ ده‌توانێت وه‌شان بکات و دور نییه ئه‌و په‌ڵه ڕه‌شه‌یش شوێنه‌واری وه‌شانه‌که‌ی نه‌بێت! به‌هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر هه‌تاوه‌کو ئێستا ئه‌و په‌ڵه‌یه ماوه، ده‌کرێت به خوێندنی ئایه‌ته‌کانی ڕوقیه ٢١٥ له‌لایه‌ن که‌سێکی خواناسه‌وه له‌سه‌ر نیو په‌رداخێک ڕۆنی زه‌یتوون، به‌جۆرێک ده‌می نزیک بێت له په‌رداخه‌وه‌که‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌که‌ی له‌کاتی خوێندنی قورئانه‌که‌دا بکه‌وێت له ڕۆنه‌که. ئیتر بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک هه‌تا مانگێک پێی چه‌ور بکات به لایه‌نی که‌م شه‌وان یاخود به‌یانیان و شه‌وان.. هه‌روه‌ها بۆ خۆی ئایه‌ته‌کانی ڕوقیه بخوێنێت به‌سه‌ر خۆیدا یان گوێی لێ بگرێت.. جگه له‌مانه؛ ئه‌و ئافره‌ته پێویسته زیاتر له خوای گه‌وره نزیک بێته‌وه به عیباده‌ت و نوێژ و قورئانخوێندن و زیکری خوا له‌گه‌ڵ دوورکه‌وتنه‌وه له گوناهه‌کان، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سافیره‌یه یاخود جله‌کانی زۆر ناشه‌رعیین!! یان گوێگرتنی مۆسیقا و گۆرانییه ئابڕوبه‌ره‌کان و حه‌رامه‌کان، چونکه شه‌یتان و جنۆکه‌کان به تاوانه‌کانی خۆمان و دووریمان له خوای گه‌وره زاڵ ده‌بن به‌سه‌رمان، یاخود بڵێین سیحری جادووه‌کان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌بێت دوورن له خوا و خۆیان به قه‌ڵغانه‌کان ناپارێزن، قه‌ڵغه‌نه‌کانیش یادی خوا و زیکره‌کانی به‌یانیان و ئێواران و کاتی خه‌وتنه، ئه‌وه‌ش له نامیلکه‌ی(حصن المسلم)دا هه‌مووی هه‌یه و ئێستاش خۆشبه‌ختانه ماناکانیشی کراوه‌ته کوردی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.