به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڕێز؛ ئه‌وه‌ی که تۆ لێی ده‌ترسی ڕه‌نگه هه‌ر جنۆکه‌یه، بۆیه به‌باشی ده‌زانین که‌مێکت له‌باره‌ی جنۆکه‌وه بۆ بخه‌ینه‌ڕوو.. جنۆکه ئوممه‌تێکن وه‌کو ئێمه(مرۆڤ) و ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه و زاووزێ ده‌که‌ن و موسوڵمان و بێباوه‌ڕ و هه‌ڵگری هه‌مو ئه‌و بیرۆکانه‌شن که مرۆڤه‌کان هه‌ڵیانگرتووه.. هه‌یانه له‌ناو ئاو ده‌ژی و هه‌یانه له وشکانی و هه‌شیانه ده‌فڕن. جێگه و ڕێگه‌یان ناو کون و درزی دیوار و چۆڵایی و بنمیچی ژووره‌کان و شی‌و و دۆڵه‌کان و ...هتد. جنۆکه جیهانێکن بۆخۆیان، ناتوانن زیان له‌ئێمه بگه‌یه‌نن مه‌گه‌ر له‌ڕێی سیحر و جادوو و یاخود ئازاریان بده‌ین(وه‌ک ئه‌وه‌ی یه‌کێك میز بکاته درزی دارێک یاخود دیوارێک یان ئاوی گه‌رم بڕێژێت و بیسمیللای نه‌کردبێت و له‌وێشدا جنۆکه‌یه‌ک هه‌بووبێت) یاخود ئه‌گه‌ر لێیان بترسین و به‌گه‌وره‌یان بزانین و په‌نایان ثی بگرین و داوای یارمه‌تییان لێ بکه‌ین.. جاران له‌پێش ئیسلامه‌تیدا ئه‌گه‌ر پیاوێک ڕێبوار بووایه و شه‌وی به‌سه‌ر بهاتایه، ئه‌وا لایی ده‌دا له‌چؤڵاییه‌ک و ئه‌وجا ده‌یووت(أعوذ بسید هذا الوادي من الجن أن أضر أنا فیه أو مالي أو ولدي أو ماشيتي) واته/ په‌نا ده‌به‌مه به‌ر سه‌رگه‌وره‌ی ئه‌م دۆڵه له‌شه‌ڕی هه‌موو جنۆکه‌یه‌ک که زیانم لێ بکه‌وێت یان له ماڵ و سامانه‌که‌م یان له منداڵه‌که‌م یان له سوار و مه‌ڕوماڵاته‌که‌م.. کاتێکیش جنۆکه‌کان گوێیان لێ ده‌بوو و په‌نایان بۆ شتی تر جگه له‌خوا ده‌هێنا، ئائه‌وکاته جنۆکه‌کان ده‌یانترساندن و ئازاریان ده‌دان. ئه‌مه وته‌ی زانای تابیعی(قتادة)یه ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌سه‌ر ئایه‌تیوَأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِّنَ الْإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِّنَ الْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقاً[الجن:٦]. هه‌رئه‌وه ده‌فه‌رموێت: شه‌یتان-جنۆکه به‌گشتی- زیاتر له‌ئێوه ده‌ترسن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه له‌وان ده‌ترسن، بۆیه ئه‌گه‌ر تووشی ئێوه بوو(ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌ی ترسی خسته دڵه‌کانتانه‌وه) ئه‌وا لێی مه‌ترسن چونکه ئه‌گه‌ر لێی ترسان په‌شۆکاوتان ده‌کات، به‌ڵكو توند و گورج بن له‌سه‌ری ئیتر ئه‌و ده‌ڕوات. هه‌ر له موجاهیده‌وه: ئه‌وان(جنۆکه) لێتان ده‌ترسن هه‌روه‌ک ئێوه له‌وان ده‌ترسن. ئه‌وجا که ئه‌وان له‌ئێمه ده‌ترسن و ناشتوانن زیانمان پێبگه‌یه‌نن مه‌گه‌ر به‌و له‌و ڕێگه‌یانه‌ی باسمان کردن، ئه‌وه‌ش به‌ویستی خوا که‌واته ئیتر بۆچی ئێمه لێێان بترسین! هه‌ندێ قه‌ڵا بۆ خۆپاراستن له‌شه‌ری ئه‌وان به‌پشتی خوای گه‌وره. : ١/ خوێندنی ویرد و یاده‌کانی خوای گه‌وره هی به‌یانیان و ئێواران که له‌کتێبی (حصن المسلم) یان (أذکار الیوم واللیلة) هاتوون. ٢/ گرنگیدان به‌نوێژه فه‌رزه‌کان، به‌وه‌ی له‌کاتی خۆیاندا بیانکه‌یت و به‌ده‌ستنوێژی جوان و به‌ئاگا و دڵ و هۆشه‌وه. ٤/ هه‌میشه به‌ده‌ستنوێژ به، ته‌نانه‌ت کاتێک ده‌ته‌وێت بخه‌ویت یاخود که‌له‌خه‌و هه‌ستای. ٥/ ویرده‌کانی دوای نوێژه‌کان بخوێنه. ٦/ کاتێک ده‌خه‌ویت دوعا و ویرده‌کانی پێش خه‌وتن بخوێنه، ئایه‌تی کورسیت له‌بیرنه‌چێت. ٧/ هه‌رکاتێک هه‌ستت به‌ترس کرد یادی خوا بکه و قورئان بخوێنه(هه‌ر هیچ نه‌بێت؛ ئایه‌تی کورسی و له‌گه‌ڵ سووڕه‌ته‌کانی ئیخلاص و فه‌له‌ق و ناس سێ‌جار سێ‌جار) ٨/ کاتێکیش به‌ره‌و ئاوده‌ست ده‌چیت پێش چوونه‌ژوور بڵێ(اللهم إني أعوذ بک من الخبث و الخبائث) واته خوایه من په‌نات پێده‌گرم له جنۆکه‌ی نێر و مێ. ئیتر ئه‌وه به‌سته بۆئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی ئه‌وان بپارێزرێی.. ئه‌وه سوننه‌ته و دروسته، بیسمیللا بیسمیللا هه‌رچه‌ندێک دووباره‌ی بکه‌یته‌وه هیچ کارێکی نییه، ئه‌سڵه‌ن وتنی بیسمیللا له‌پێش شتی پاک و خێره‌وه خوازیاره نه‌وه‌ک بۆچوونه ناو ئاوده‌ست یاخود له‌ناو ئاوده‌سته‌که. ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێین؛ هه‌وڵبده بڕوات زیاتر به‌خۆت بێت و له‌ناخه‌وه ئه‌وان(جنۆکه) گه‌وره مه‌که و به‌شتێکی ئه‌وتۆیان مه‌زانه.. بڕوا‌و متمانه‌شه‌ت به‌و چاره‌سه‌ری و قه‌ڵایانه هه‌بێت که‌بۆمان نووسیت و ئیتر پشت به‌خوا به‌سته و دڵنیای سه‌رکه‌وتن به. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.