سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ساحیران چۆنن و چی دەكەن.؟
ساحیران چۆنن و چی دەكەن.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1208


ساحیران چۆنن و چی دەكەن ؟

جا لەبەر ئەوەی ساحیر پیس و چەتونە، و لەبەر ئەوەش لەم ڕۆژگارە خەڵكێك «أولياء الله» و «أولياء الشيطان» لێ‌ تێكەڵ بوە، دۆستی خوایان لێ‌ بوە بە دۆستی شەیتان، و دۆستی شەیتانیان لێ بوە بە دۆستی خوا، هەر بۆیە بە پێویستی دەزانم باسێكی ساحیر بكەین كە چی دەكات تاوەكو دەبێت بە ساحیر، وناچمە نێو وردەكارییەكانی چونكە نامەوێت خەڵكی فێری سیحر بكەم، بەڵكو دەمەوێت خەڵكی فێری ئەو كردەوە قێزەونانەی ساحیر بكەم كە دەیكات بۆ ئامادەكردن وڕازیكردنی شەیتانەكان، كە ئەو خەڵكە دەبینین پەنا بۆ ساحیر دەبەن، با بزانین پەنا بۆ چ نا پێاوێكی ناپاك دەبەن؟!

* جا وەكو باسمان كرد لە پێناسەی سیحردا، هیچ كام لەو ساحیرانە بەبێ بونی پەیوەندییەكی توند وتۆڵ بە شەیتانەكانەوە نەبون ونابن بە ساحیر، ئەبێت خۆی فرۆشتبێت بە جنۆكە وشەیتانەكان، جا هیچی بۆ ناكەن ئەگەر لەبەرامبەردا ساحیرەكە شتێكیان بۆ نەكات، بۆیە هەتا ساحیرەكە كوفرەكەی توندتر وخراپتر بێت شەیتانیش زیاتر گوێڕایەڵی دەبێت وخێراتر داواكانی جێ بەجێ دەكات، وەگەرنا بە پێچەوانەوە.

هەربۆیە ئەگەر تەماشای نێو چاوانی ساحیر بكەیت بە ڕونی ئەمە دەبینیت، تاریكی كوفر بە نێو چاوانیەوە دیارە، وەكو هەوری ڕەش، هەربۆیە ئەگەر ساحیر لە نزیكەوە بناسیت ئەوسا دەزانیت لە چ ناڕەحەتی وتەنگیەكدا دەژێت، لەگەڵ نەفسی خۆی، لەگەڵ ژنەكەیدا، لەگەڵ منداڵەكانیدا، لەگەڵ هاوسێكانیدا. [وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا]
بەتایبەتی ئەگەر ساحیری گەورە بن، گرێبەستێك «عقد»ێك لە نێوان خۆی وشەیتان دەبەستێت، سەیرتان لێ‌ نەیەت هەتاوەكو ئێستا لە مۆزەخانەكاندا چەندین گرێبەست هەیە كە لە نێوان ساحیر وشەیتانەكان گرێدراوە.
گرێبەستێك هەیە لە مۆزەخانەیەكی شاری پاریسدا لە نێوان ڕاهیبێك وئیبلیس خۆیدا گرێ‌ دراوە، تاوەكو ئێستا چەندین لێهاتوی گەورە تەماشایان كردوە نەیان زانیوە چی تێدا نوسراوە، جگە لە ناوی ئەو ڕاهیبە نەبێت كە تیێدایە.

ئەمەوێ بڵێم: هیچ ساحیرێك نابێت بەساحیر تاوەكو خۆی نەفرۆشێت بە شەیتان وبەڵێن نەدات كە خزمەتی شەیتان بكات بە ماڵ ومنداڵ وموڵكیەوە.

- هیچ كەسێك نابێت بە ساحیر تاوەكو كەسێكی زۆر پیس نەبێت لەڕوی جەستەیەوە، لە دەستدان بە شتی پیس، لە هەڵگرتنی شتی پیس، لە خواردن وخواردنەوەی شتی پیس، هەر وەكو لەو گرێ بەستانەدا دیارە كە دۆزراونەتەوە لە نێوان ساحیران وشەیتان گرێ‌ دراوە، لەسەر پێستەی سەگ، هەیانە لەسەر پێستەی پشیلە نوسراوە، بەخوێنی حەیزی ئافرەت، وچەندین پیسی تریشی تێكەڵ دەكرێت، كە موسوڵمان قیزی دێت تەماشای بكا وبۆنی بكا، چ جای ئەوەی عەقدی لەسەر گرێ‌ بدات.

- هیچ كەسێك نابێت بەساحیر تاوەكو كەسێكی زۆر پیس نەبێت لەڕوی ئەخلاقیەوە، ئەبێت بێ ڕەوشت بێت، داوێن پیس بێت، ئەگەر لەگەڵ دایكی خۆیشی بێت، یان كچی خۆی، یان خوشكی خۆی، ئیتر هەر چۆنێك بێت ئەبێت داوێن پیس بێ.
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا پێاوێك هاتە لام، وتی: توشی كێشەیەكی گەورە هاتوم، وتی: كێشەیەك كەوتە نێوان خۆم وخێزانەكەم وڕۆیشتەوە ماڵی خۆیان، پاش ماوەیەك دڵم نەرم بو وهەستام خێزانەكەم هێنایەوە، كە هێنامەوە شەوێك لەم شەوانە خێزانم پێی وتم: لەو ماوەیەدا ڕۆیشتمە لای ساحیرێك بۆ ئەوەی هەواڵت بزانم، بەڵام ئەوەبو لەگەڵ ساحیرەكە توشی شتی خراپ هاتم.

- ساحیر ئەبێت حەرامی گەورە ئەنجام بدات وبەوە خۆی لە شەیتانەكان نزیك بكاتەوە، وەگەرنا شەیتان ئیشی بۆ ناكات، ئەو كاتە شەیتان ئیشی بۆ دەكات وخزمەتی دەكات، ئەویش خزمەتێك پێشكەش بە شەیتان بكات.

هەر بۆیە هیچ ساحیرێك نابینن، هیچ كارێك بكات، هیچ نهێنییەك ئاشكرا بكات، نێوان ژن ومێرد خۆش بكات، یان تێك بدات، یان ژن ومێردێك لەیەكتر ببەستێت، یان هەر جۆرێكی تر لەو سیحرانەی كە لەبەشەكانی داهاتودا باسی لێوە دەكەم إن شاء الله، هیچ كارێكی لەوانەی بۆ ناكات، مەگەر ئەبێت ئەو ساحیرە خۆی لێ‌ نزیك كردبێتەوە وكۆمەڵێك عیبادەتی بۆ شەیتان ئەنجام دابێت.

- هەیانە شەوێك لە شەوە دیاریكراوەكان، دەردەچێت بۆ دەرەوە وخۆی ڕوت دەكاتەوە، پاشان بازنەیەك بەدەوری خۆی دەكێشێت، وكۆمەڵێك ڕەمز و تەڵاسیم (١) دەنوسێت، وكۆمەڵێك كوفری مەزن بەخوا دەكات، پاشان لە شەیتان دەپاڕێتەوە، لەو كاتەدا لەوانەیە دەنگێگ بێت وقسەی لەگەڵ دەكات، هەندێك جاریش گرێبەست وپەیمانێك گرێ‌ دەدەن.

- هیچ كەسێك نابێت بە ساحیر تاوەكو ڕقی لە ئایینە ئاسمانیەكان نەبێت ودژایەتیان نەكات وسوكایەتیان پێ نەكات.
ئەمەیە ساحیر، دە بیناسە.

(١) تەڵاسم : واتە كۆمەڵێك ڕەمز وكود كە ڕەمزی نێوان ساحیران وشەیتانەكانە.

وەرگیراوە لەبەرنامەی ((قەڵای پارێزەر))...

  ژمارەی بینین 1040

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram