به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ماچکردنی قورئان ئه‌گه‌ر جارجاره بێت و بزانرێت پێغه‌مبه‌ری خوا و هاوه‌ڵان نه‌یانکردووه، نابێته بیدعه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک بڕوای وابێت ماچکردنی قورئان پاداشتی له‌سه‌ره یاخود چاکه‌یه هه‌موو جارێک دوای خوێندن یان پێشی خوێندن ماچ بکرێت، ئه‌مه‌یان ده‌بێته بیدعه.. ته‌نها یه‌کجار و له‌سه‌ر که‌می وه‌ک نیشاندانی خۆشه‌ویستی و گه‌وره‌یی قورئان بیدعه نییه، بڕوانه ئه‌م فه‌توایه‌ش ٣١٥٣ . شایه‌نی باسیشه له عیکریمه‌ی کوڕی ئه‌بوجه‌هله‌وه-خوا لێی ڕازی بێت- بینراوه قورئانی ماچ ده‌کرد و ده‌یفه‌رموو: ئه‌مه‌یه کتێبی خوا له‌به‌ر ده‌ستماندایه! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.