به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێو زانایاندا له‌وه‌ی كه به‌سمه‌له به‌شێكه له ئایه‌تێكی سوره‌تی مێرووله (النمل)، وه هیچ جیاوازییه‌كیش نییه له نووسینیدا له سه‌ره‌تای گشت سوره‌ته‌كانی قورئان جگه له سوره‌تی (التوبة). ئیتر جگه له‌مه جیاوازی له نێو زاناندا ڕووی داوه‌و به‌رده‌وامه، لای هه‌ندێكیان ئایه‌تێكه له هه‌موو سوره‌تێك جگه له ته‌وبه، وه لای هه‌ندێكی تریان ئایه‌تێكه له فاتیحه‌و له سه‌رجه‌م سوره‌ته‌كانی دیكه‌دا ئایه‌تێك نییه، وه لای هه‌ندێكی تریان قورئان نییه كه ئه‌مه لاوازترین ڕایه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر لاوازی ئه‌م ڕایه ئه‌وه‌یه كه جێگیر بووه له سووربوونیان له‌سه‌ر نه‌نووسینی شتێك له‌گه‌ڵ قورئاندا ئه‌گه‌ر قورئان نه‌بێت، وه هیچ جیاوازییه‌كیش نییه له نووسینیدا له ناو موسحه‌فی قورئاندا وه‌ك باسكرا. وه خواش زاناتره. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -