به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌باره‌ت به ژماره‌ی پیته‌كانی قورئان ئبین كه‌سیر له ته‌فسیره‌كه‌یدا له موجاهیده‌وه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت هێناویه‌تی ده‌ڵێ: ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌مان كردووه له قورئاندا كه سێسه‌دو بیست هه‌زارو پازده پیته. به‌ڵام وشه‌كانی قورئان حه‌فتاو حه‌وت هه‌زار و چوارسه‌دو سی و نۆ وشه‌ن. ئایه‌ته‌كانیش شه‌ش هه‌زار ئایه‌تن، ئینجا زانایان جیاوازن له‌وه‌ی له‌وه زیاتره، هه‌ندێك ده‌ڵێن: دووسه‌دو چوار ئایه‌ت، وه وتراویشه: دووسه‌دو چوارده ئایه‌ت، وه وتراویشه دووسه‌دو نۆزده ئایه‌ته، وه وتراویشه دووسه‌دو بیست و پێنج یان شه‌ست و پێنج ئایه‌ته، وه وتراویشه دووسه‌دو سی و شه‌ش ئایه‌ته.٣٦٣٥ سه‌باره‌ت به سوره‌ته‌كانی قورئانیش: سه‌دو چوارده سوره‌تن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -