به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: موعجیزه به‌وه ناسراوه که هه‌رگیز له ده‌ست و توانای ئاده‌میزاده‌وه ناشێ و ناکرێ و تایبه‌تیشه ته‌نها به پێغه‌مبه‌رانه‌وه(سه‌لامی خوایان لێ بێت) و له‌لایه‌ن خواوه ده‌خولقێنرێ. داواکردنی شتێکی وا ئه‌گه‌ر به نییه‌تی ئه‌وه بێت هه‌تا خه‌ڵکی بڕوا بکه‌ن و گه‌وره‌یی و ناسینی خوایان بیر بێته‌وه، جائیزه و گوناه نییه! به‌ڵام موعجیزه چونکه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران هاتووه مه‌حاڵه له زه‌مانێکی وه‌ک ئێستادا ڕووبدات.. ئه‌گه‌ر به تایبه‌تیش بۆ خۆت بێت له‌وه‌ی دوودڵیت هه‌یه له به‌رامبه‌ری خوا و ئیسلام و زیندووبوونه‌وه و نادیاره‌کان(غیبیات) ئه‌وه شتێکی باش نییه و نیشانه‌ی نه‌فامییه، چونکه ئێستاکه و له دوای هاتنی پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) موعجیزه‌ی ئیسلام قورئانه و هه‌تا به‌ر له ڕوودانی قیامه‌ت ده‌مێنێ و له‌به‌ر ده‌ستماندایه، گه‌وره‌یی و خوایه‌تی خواش وه‌کو ڕۆژی ڕووناک له مه‌خولقه‌کانی دیاره، زانست و ته‌کنه‌لۆجیاش باشترین هۆکار و ئامرازه.. موعجیزه‌ش بۆ خه‌ڵکی نه‌زان و ساده گونجاو بووه هه‌رچه‌ندیش له‌گه‌ڵ هاتنی موعجیزه‌کان هه‌میشه و به‌زۆری که‌مێک بڕوایان هێناوه یان زۆر جار به سیحریان زانیوه و بڕواشیان نه‌هێناوه!! خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًاالإسراء:٥٩]. واته/ هیچ شتێك نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا)، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد؛ ئێمه‌ش له ناومان بردن، حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی (ثمود) به‌خشی، که‌چی سته‌میان لێکرد(سه‌ریان بڕی)، به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت، هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ك نانێرین. که‌واته ئه‌سڵه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی خوای گه‌وره به علیمی ئه‌زه‌لی خۆی زانیوێتی خه‌ڵکی به موعجیزه ناگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوا و ئیمان ناهێنن، هه‌ر بۆیه موعجیزه‌کانیشی ته‌نها بۆ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و ترساندن ناردووه نه‌وه‌ک هه‌تا خه‌ڵکی ئیمان بهێنن! بۆیه ده‌بینین له دوای هاتنی موعجیزه‌کان ئیتر خوای گه‌وره سزا و عه‌زابی ناردووه بۆ قه‌ومه‌کان و له‌ناوی بردوون.. له خوار موعجیزه‌وه که‌ڕامات هه‌یه، ئه‌مه‌ش تایبه‌ته به ئه‌ولیا و دۆستان و باوه‌ڕدارانی خوا، وه‌ک ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره سوپای ئیسلامی نیشان به عومه‌ر-خوا لێی ڕازی بێت- دا که ئه‌و له‌سه‌ر مینبه‌ر بوو وتاری ئه‌دا، بینی وا ڕۆمه‌کان خه‌ریکه به شاخێک هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و موسوڵمانه‌کانیش ئاگایان لێی نییه، بۆیه له ناوه‌ندی خوتبه‌که‌ی هاواری کرد ئه‌ی موسوڵانه‌کان شاخه‌که شاخه‌که!! خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌ی ده‌نگ و هاواره‌ی عومه‌ری گه‌یانده ئه‌و سوپایه و زوو به فریای خۆیان که‌وتن، عومه‌ر له مه‌دینه و ئه‌وانیش له شام.. وه‌ختێکیش گه‌ڕانه‌وه له دوای چه‌ند مانگ، پرسیاری لێ کردن له حاڵ و باسیان، ئه‌و ڕووداوه‌یان بۆ گێڕایه‌وه که‌وا ده‌نگی ئه‌ویان گوێ لێ بوو.. له نمونه‌ی تر وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌بووه نه‌زۆکی ته‌واو بووه و پزیشکان ئیزیان داوه که منداڵی نابێت، به‌ڵام به دوعا و ئیستیغفار خوای گه‌وره پێی داوه و له‌م زه‌مانه‌ش نمونه‌ی وا زۆره، یاخود خه‌ڵک هه‌یه نه‌خۆشی وای هه‌بووه که خه‌سته‌خانه و پسپۆڕان لێێ بێهیوا بوون، به‌ڵام شیفای ه ئاوی زه‌مزه‌م و دوعا و قورئان بۆ هاتووه.. که‌ڕامه‌تیش ڕێز و چاکه‌یه‌که خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له به‌نده‌کانی خۆی ده‌یکات، هه‌تا ڕێزی لێ بگرێ و له ناو خه‌ڵکی پله‌پایه‌ی به‌رز نیشان بدات.. ئه‌وه‌ش ده‌کرێ به‌نده‌کان داوای بکه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ خۆیان پاکه‌نه‌وه له گوناه و باوه‌ڕێکی به‌هێز و پته‌و و یه‌قینی ته‌واویان هه‌بێ به ده‌سته‌لات و قودره‌تی خوای باڵاده‌ست. هه‌تا زیاتر ڕوون بێ مه‌به‌ستمان له جۆره‌یانه که پێویستییه‌کانی به‌نده‌یه‌که و له‌لای که‌س ده‌ست ناکه‌وێ مه‌گه‌ر خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی ژیانیشه‌وه بێ. به‌ڵام داواکردنی که‌رامه‌تێک هه‌تا له‌ناو خه‌ڵكی پێی ڕێزدار بیت، ئه‌مه شتێکی باش نییه و پیاوچاکانی پێشوومان داوایان نه‌کردووه مه‌گه‌ر به نییه‌تی ئه‌وه‌ی ببێته هۆکارێک هه‌تا بانگه‌وازی بۆلای خوا پێ بکه‌ن.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.